
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام ناسراو به داعش ئه ڕێكخراوه تیرۆریستیه‌یه كه باشترین سه‌رچاوه‌ی داهات و دارایی له به‌ر ده‌ستدایه كه له زۆرێك له ده‌وڵه‌ته بچكۆله‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندتره له وتاره‌كانی پێشوترمدا به درێژی له سه‌ر هۆكارو سه‌رچاوه داراییه جیاوازه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستیه وه‌ستام ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره ده‌مه‌وێت باسی بكه‌م چۆنێتی وشككردنی سه‌رچاوه داراییه كانی داعشه.
ئه‌زموونی مێژوویی به گژاچوونه‌وه‌ی تیرۆر‌و ڕێكخراوه تیرۆریستیه‌كان له جیهاندا چهندڕاستیهكی گرنگ و حاشاهه‌ڵنه‌گریان فێركردووین ئه‌وانیش خۆیان له‌وه‌دا ده‌بیننه‌وه:
1. وشككردنی هه‌موو سه‌رچاوه دارایی و كۆمه‌كه ماڵیه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوانه‌یه كه وه‌كو شاده‌ماری ژیانیان وایه و كرده‌وه تیرۆریستیه‌كانی پی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌ویش به‌وه ده‌كرێت كه هه‌موو سه‌رچاوه‌ی پشتیوانی و یارمه‌تی ئه‌و ڕێكخراوانه ببڕێنرێن و هه‌ناسه‌یان لێببڕێت ئه‌ویش بهوههنگاوهی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستی پێكرد هه‌رچه‌نده دره‌نگ وه‌ختیش بوو به دانانی داعش و به‌ره‌ی نوسره له ژێر به‌ندی حه‌وته‌می په‌یمانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كه‌ماف ده‌دات به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه سزا بسه‌پێنێت به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌دا كه كۆمه‌ك ویارمه‌تی پێشكه‌ش به و ڕێكخراوه تیرۆریستیانه ده‌كه‌ن و له هه‌مان كاتدا بوار ده‌دات به وڵاتان وڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه مالیه‌كان كه چاودێری و به دواداچوون بۆجووڵهی سه‌رمایه كان بكه‌ن كه بۆ ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستیانه ده‌ڕۆن و هه‌روه‌ها ناسینی ئه‌وانه‌ی ده‌ینێرن و ئه‌وانه‌ی پاڵپشتیان ده‌كه‌ن و دواتر سزادانیان وناچاركردنیان به بڕینی ئه‌و كۆمه‌كانه تاوه‌كو به هێواشی ده‌مرن و ده‌پوكێنه‌وه.
2. هه‌نگاوی دووه‌م زۆر گرنگ و جی ی بایه‌خه ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هاوپهیمانیتیهكی زۆر به هێز تر له‌مه‌ی ئێستا بۆ به گژاچوونه‌وه‌ی تیرۆر دابمه‌زرینێت نه‌ك هه‌ر هاوپه‌یمانێتیه‌كی سه‌ربازی به‌ڵكو هاوپه‌یمانێتیه‌كی سیاسی ستراتیجیشی له گه‌ڵدا بێت كه بگه‌نه زۆر لێك تێگه‌یشتن و هه‌ماهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی و ئیقلیمی گرنك له سه‌ر چۆنێتی به گژاچوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه كه هه‌موو سنووری نێوان نه‌ته‌وه‌كان و وڵاتانی جیهان و ناوچه‌كه‌شی تێپهڕاندووهو هه‌ڕه‌شه له ئاشتی و ئارامی و سه‌قامگیری ده‌كات و ئه‌كتیف كردنی هه‌ر كردارێك بۆ به‌گژاچوونه‌وه‌یان.
هه‌روه‌ها دروستكردنی جۆرێك له هه‌ماهه‌نگی له نێوان دراوسێكانی عێراق و سوریا كه داعش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی هاوبه‌شه بۆ هه‌مووان و فاكته‌ری سه‌ره‌كی ئاژاوه‌وه بشێویهكانی ناوچه‌كه‌یه بۆیه زۆر گرنگه كه هه‌موو ڕێڕه‌و خاڵه سنووریه‌كانیان لێدابخرێت و بوارنه‌درێت كه نه‌وت بفرۆشن و ماشێتی جهنگیانی درێژه پێبده‌ن.
چه‌ند هۆكاریًكی تری گرنگ هه‌ن حه‌زده‌كه‌م له كۆتاییدا ئاماژه‌یان پێبده‌م ئه‌وانیش ڕیفۆرم له هه‌موو ده‌موده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له وڵاتانی ناوچه‌كه به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه چ له بواره‌كانی ته‌ندروستی و به تایبه‌تی په‌روه‌رده و خزمه‌تگوزاریه گرنگه‌كانی ڕۆژانه‌ی هاووڵاتیان وله ناوبردنی گه‌نده‌ڵی كه ئه‌ویش مه‌ترسیه‌كانی له تیرۆر كه‌متر نیه سه‌ره‌ڕای ئه‌كتیفكردنی پرۆسه‌ی دیموكراسی و ده‌ستاوده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه كه ئه‌میش یه‌كێكه له فاكته‌ر بنه‌ڕه‌تیه‌كانی به گژاچوونه‌وه‌ی تیرۆر و ئارامی و سه‌قامگیری ده‌سته‌به‌رده‌كات.