رۆژانی ی 13 و 14 و مایو ی 2015 كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا باراك ئۆباما و سه‌ركرده‌كانی هه‌ر شه‌ش وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو ی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌چوو له كۆشكی سپی و دواتر له كامپ د‌یڤید، هه‌رچه‌نده عه‌ره‌ب بیره‌وه‌ریه‌كی تاڵیان هه‌یه له‌گه‌ڵ كامپ دییڤید ا به‌وه‌ی یه‌كه‌م په‌یماننامه‌ی ئاشتی له نێوان میسر‌و ئیسرائیل‌دا له‌وی واژۆ كرابه بی كۆده‌نگی وڵاتانی تری عه‌ره‌ب له كۆتایی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی پێشوودا.
به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان سه‌ركرده‌كانی كه‌نداو كۆ بوونه‌ته‌وه و هانایان بۆ ئه‌مریكا بردووه ئامانجیان ئه‌وه نیه وه‌كو جاران هه‌رچه‌نده له به‌یاننامه‌ی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌یه‌كی شه‌رمنانه‌ی پێدراوه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه ی ناوه‌ندی عه‌ره‌ب واته فه‌له‌ستین چاره‌سه‌ربكه‌ن و ئاشتی نێوان عه‌ره‌ب و ئیسرائیل به‌رپا بكه‌ن و گیان بكه‌نه‌وه به به‌ری جه‌سته‌ی مردووی ئه‌و پرۆسه‌یه‌و ڕێكه‌وتننامه‌ی ئۆسلۆ و.. .. هتد.
ئه‌مجاره‌یان بۆ ئه‌وه چوون نیگه‌رانیه‌كانیان له سه‌ر پێشڕه‌ویه‌كانی ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و به دیاریكراوی له عێراق و سوریا و لوبنان و یه‌مه‌ن و كه‌رتی غه‌زه و به‌حرێن و داگیركردنی سی دوڕگهكهی ئیماراتی عه‌ره‌بی بگه‌یه‌ننه كۆشكی سپی به تایبه‌تی له دوای لێك تێگه‌یشتنه‌كانی ئێران و وڵاتانی (5+1) سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران. ترسێكی زۆر له‌لای عه‌ره‌به‌كان به گشتی و كه‌نداویه‌كان به تایبه‌تی دروست بووه كه ئه‌مریكا ڕۆڵی پۆلیسی كه‌نداوی جارانی شای ئێران بداته‌وه به ئێران و كه‌یسی سه‌ركردایه‌تی ناوچه‌كه بداته‌وه به تاران و چه‌كداریان بكات به هه‌موو جۆره‌كانی ڕۆكیت و بۆمب هاوێژی پێشكه‌وتوو.
هه‌رچه‌نده له به‌رامبه‌ردا ئۆباما پابه‌ندبوونی خۆی به پاراستنی ئاسایش و یه‌كپارچه‌یی خاكی وڵاتانی كه‌نداو ده‌ربڕی تا ئاستی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی و به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی بۆ دووپات كردنه‌وه كه به‌رامبه‌ر چالاكیه‌كانی ئێران بۆ ده‌ستوه‌ردان له كاروباری وڵاتانی تر‌و تێكدانی سه‌قامگیری ناوچهكهبێدهنگ نابێت،
پێویستی هاریكاری ته‌واو ی له هه‌موو بواره‌كاندا بۆ ریشه‌كێشكردنی تیرۆر و رَێگرتن له هاتوچۆی چه‌كداره‌كانیان و وشككردنی سه‌رچاوه داراییه‌كانیان و به‌رنگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو جۆره‌كانی تووندڕه‌وی پێداگیری له‌سه‌ركرا.
خاڵێكی تركه زۆر به كورتی ئاماژه‌ی پێكراوه له به‌یاننامه‌ی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڵام له هه‌مووی گرنگتره به‌لای منه‌وه دۆزینه‌وه و دیاریكردنی هه‌موو كێشه و ململانی مێژوویی و ئتنیكیهكانی ناوچه‌كه‌یه هه‌ر له عێراق و سوریا‌و لوبنان و یه‌مه‌ن و لیبیا وچاره‌سه‌ركردنیان به باشترین شێوه. ئه‌مه خاڵێكی گرنگه‌و ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان بێت كۆتایی به كێشه‌كان بێت ئه‌وا كه‌مێك له‌و كێشه‌و ململانێانه وردبینه‌وه ده‌بینین هه‌موو كاردانه‌وه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی په‌راوێزخستن و نه‌خوێندنه‌وه‌ی یهكد یه دواتر گۆڕاوه بۆ كاری توند‌و تیژی و پیاهه‌ڵپژان و ململانی ی خوێناوی،
ئیستا ئه‌گه‌ر بڕیارێكی ئاوه‌ها هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كانی ناوچهكهئهگهر له فۆرمێكی نوێشدا بێت به گه‌یشتنی هه‌مووخاوه‌ن مافه‌كان به مافه‌كانیان بێگومان ئاو به‌م ئاگره‌دا ده‌كرێت به‌ڵام ئه‌مه‌ش گریمانه‌یه‌كی زۆر قورسه‌و قوربانی گه‌وره‌ی ده‌وێت.
له كۆتاییدا هه‌رچه‌نده سه‌ركرده‌كانی كه‌نداو توانیان ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌ننه كۆشكی سپی كه ئێران سه‌رچاوه‌ی ناسه‌قامگیری و ئاژاوه‌كانی ناوچه‌كه‌یه، به‌ڵام نه‌یانتوانی وه‌كو زۆر ئاره‌زوویان ده‌كرد ئۆباما قایل بكه‌ن بۆ واژۆكردنی په‌یماننامه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌ڵكو به‌ڵێنێكی زاره‌كی به‌هێزیان وه‌رگرت كه ئه‌مریكا هاوپه‌یمانه‌كانی به‌ته‌نیا به‌جی ناهێڵێت له كاتی ته‌نگانه‌و پێویستدا.
