
كه‌من ئه‌و نووسه‌رو ڕووناكبیرانه‌ی عه‌ره‌ب كه‌له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا دانیان به زۆر ڕاستی مێژوویی دا ناوه به پێچه‌وانه‌ی زۆرێك له نووسه‌رانی شۆڤێنی عه‌ره‌ب.
ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی ڕابردوودا عه‌دنان حسین و مونزیر فه‌زل و كازم عه‌بود زۆر هه‌ڵویستی مرۆڤانه‌و دادپه‌روه‌رانه‌یان له‌سه‌ر كورد‌و كێشه ڕه‌واكه‌ی ده‌ربڕیبێت ئه‌وا ئه‌مجاره‌یان نووسه‌رێكی تری عه‌ره‌ب گه‌لێك ڕاستی حاشا هه‌ڵنه‌گرو ڕه‌خنه‌ی جدی ئاڕاسته‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌كات كه جێگه‌ی تێڕامان و هه‌ڵوه‌سته له سه‌ر كردنه و گرنگیهكهی له‌وه‌دایه كه له‌سه‌ر زاری گه‌وره نوسه‌رو ڕۆژنامه نووسێك و بیرمه‌ندێكی عه‌ره‌به‌و له دایكبووی ڕامه‌ڵای فه‌له‌ستینه كه له ڕۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی دا بڵاوی كردۆته‌وه منیش لێره‌دا چه‌ند بڕگه‌یه‌كی گرنگی وه‌رده‌گێڕمه سه‌ر زمانی شیرینی كوردی.
یه‌كه‌م خاڵی ده‌ڵێت من پشتیوانی له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی ده‌كه‌م له هه‌موو ناوچه كورد نیشینه‌كانی عێراق و سوریا‌و ئێران و توركیا دا، ئه‌مه هه‌ڵوێستی تایبه‌تیه‌تی به‌رامبه‌ر به كورد كه جێگای ستایش و خۆشحاڵیه.
خاڵه‌كانی تری وتاره‌كه‌ی تایبه‌ته به ڕه‌خنه‌ی زۆر جدی له سه‌ر دۆخی ئێستای نه‌ته‌وه‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و بێئومێدی و ڕه‌شبینیه‌كی زۆر به ئایندهی نه‌ته‌وه‌كه‌ی كار گه‌یووه‌ته ئه‌وه‌ی تهبهڕابوونی خۆی له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب راِبگهینێت به ته‌واوی وبڵێت ئه‌وه بڕیارێكه كه گه‌ڕانه‌وه‌ی لی ی نیه.
چونكه ئیتر من ئاماده نیم به‌شێك بم له نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه ڕۆڵه‌كانی خۆی بكوژێت و ئاینده‌و داهاتووی خۆی وێران و تارومار بكات و خواستی دوژمنه‌كانی جێیهجی بكات.
ده‌ڵێت من ئیتر له‌و نه‌ته‌وه نیم كه نوێژخوێنان له ناو مزگه‌وته‌كاندا ده‌كوژن و گه‌شتیاران له مۆزه‌خانه‌كاندا ده‌كوژن و شوینه‌واری شارستانیه كۆنه‌كان ده‌روخێنن.
جارێكی تر ڕاستیه‌كی تر ده‌ڵێته‌وه سه‌باره‌ت به كورد ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ده‌ڵێت هه‌ر ئه‌وان توانیان به‌ره‌نگاری تیرۆر‌و تیرۆریستان ببنه‌وه و پارێزگاری له خۆیان بكه‌ن و سه‌لماندیان كه ئه‌وان واته كورد شایسته ترن بۆ حوكمڕانی‌و هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی له عه‌ره‌ب چونكه ئه‌مان عه‌ره‌ب ده‌رگاكانیان بۆ تیرۆریستان كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی سڤیل و بێ‌تاوان قڕبكه‌ن.
خاڵێكی تری ڕه‌خنه كانی له سه‌ركرده ی ووڵاته عه‌ره‌بیه‌كانه ده‌ڵێت كاتێك به‌یانیه‌ك له خه‌و هه‌ستاین سه‌رۆكێكی عه‌ره‌بی ووڵاتێكی دراوسی ی عه‌ره‌بی خۆی داگیر كرد، یان سه‌رۆكێكی نیمچه خوێنده‌واری عه‌ره‌ب 42 ساڵ حوكمڕانی كرد‌و وڵاته‌كه‌ی وێران‌كرد، سه‌رۆكێكی تر چاره‌سه‌ری ئه‌منی بۆ هه‌موو كێشه‌كان داده‌نێت مانگ له دوای مانگ تا 60 مانگ. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێكی چه‌كدار توندڕه‌و وڵاتێكی تری ئاوه‌دان وێران ده‌كه‌ن له ماوه‌ی ساڵێكدا.
به‌ڵی گه‌لێك نموونه‌ی له‌وانه خرابتریش هه‌ن و كار گه‌یوه‌ته ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی خۆزگه بۆ حوكمڕانه زاڵمه‌كان بخوازن دوای چه‌شتنی تاڵی ده‌ستی تیرۆرستان.
به‌ڵی نووسه‌ر زۆر ڕه‌خنه‌و سه‌رنجی مێژوویی گرنگی خستۆته ڕوو هه‌ر له مێژووی كۆنی عه‌ره‌به‌وه تاوه‌كو ئێستا كه شایه‌نی هه‌ڵوه‌سته له سه‌ر كردنه و وه‌كو تاكێكی عه‌ره‌بیش له‌و به‌ر پرسیارێتیهی كه به‌ر ئه‌ویش ده‌كه‌وێت له‌و هه‌موو ته‌نگژه‌و كاره‌ساتانه‌دا خۆی ناشارێته‌وه‌و به‌شی خۆی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.