له ساڵی 2011 ه‌وه‌له پاش سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی له تونس و میسر‌و لیبیا و یه‌مه‌ن خه‌ڵكی سووریاش ده‌ستیان به خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین كرد دژ به ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د كه خوازیاری ڕیفورم و گۆڕانكاری سیاسی و ئابووری بوون له وڵاته‌كه‌یاندا و دواتر درێژه‌ی كێشا‌و بوو به ململانێیه‌كی چه‌كدارانه له نێوان ڕژێم و ئۆپۆزه‌سیۆنی سووریاد ا به هه‌موو باڵه‌كانیه‌وه.
ئۆپۆزه‌سیۆنی سووریا له سهرهتاوهجگه له كورد پێكهاتبوو له ئه‌وانه‌ی له سوپای سووریا جیابووبوونه‌وه وسوپای ئازادیان پێكهێنا بوو دواتر چه‌كدارانی بیانی له زۆر وڵاتانی جیهانه‌وه په‌یوه‌ست بوون به ڕیزه‌كانیه‌وه به‌ره‌ی نووسره‌یان دامه‌زراند كه باڵێكه له ڕێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده.
ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌تا خه‌ڵكی سووریا به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه له پێناوی ئازادی و ژیانێكی باشتر و شایسته تر بۆ خۆیان شۆرشیان ده‌ستپێكرد، به‌ڵام پاشتر وڵاتانی ناوچه‌كه به ئێران و توركیا‌و عه‌ره‌بستانی سعوودیه و قه‌ته‌ر و وڵاته زلهێزه‌كانی وه‌كو ئهمریكاو ڕووسیاو فه‌ره‌نسا و به ریتانیا هه‌ریه‌كه‌و به جۆرێك له جۆره‌كان ده‌ستیان وه‌ردایه ڕووداوه‌كانی سووریاوه. كه زیاتر باس له چاره‌نووسی به‌شار ئه‌سه‌د و ڕژێمه‌كه‌ی ده‌كه‌ن وه‌كو ئایندهی گه‌لی سووریا‌و كۆتایی هێنان به ئێش و ئازاره‌كانی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته.
ئێستا كه له ساڵی 2016 داین و وا ڕووداوه‌كانی سووریا پێنج ساڵ ته‌واوده‌كه‌ن ئه‌و وڵاته جگه له ماڵوێرانی و هه‌ڵته‌كانی ژێرخانی ئابووری و ئاواره بوون و ده‌ربه‌ده‌ربوونی ملێۆنان كه‌س له خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌و كوژران وبریندار بوونی سه‌دان هه‌زاری تر هیچ ده‌ستكه‌وتێكی تریان به ده‌ست نه‌هێناوه و ڕێكه‌وتنامه‌كانی جنێفی یه‌ك و دوو كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد به ههڵسپاردووی ماونه‌ته‌وه به هۆی پێداگیری لایه‌نه‌كانی كێشه‌كه هه‌ركه‌س به بیر‌و بۆچوونه‌كانی خۆیه‌وه كه ئه‌مه‌ش وایكرد كه داخوازی بۆ گرێدانی (كۆنگره‌ی جنێف سی) بدرێت. هه‌روه‌ها پێش جنێف (3) دووجنێف ی تر به‌ستراوه بۆ یه لێره‌دا به كورتی ئاماژه‌یه‌كیان پێده‌ده‌م:
جنێف (1) :
له 30/ یونیو2012 نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له جنێف له سویسرا میواندار ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گروپی كاری له پێناو سووریادا كرد له‌سه‌ر بانگهێشتی كۆفی عه‌نانی نێرده‌ی ئه‌و كاتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ سووریا.
كۆبوونه‌وه‌كه به به‌شداری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان وئه‌مینداری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیاو توركیا‌و فه‌ره‌نساو چین و قه‌ته‌رو عێراق و كوێت و شانشینی یه‌كگرتوو و ئێرله‌ندای باكوور ئهمریكاو نوێنه‌ری سامی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ كارووباری سیاسی و ده‌ره‌وه به‌و پێیه‌ی كه گروپی كارن له پێناوی سوریا به سه‌رۆكایه‌تی نێرده‌ی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی كۆفی ئه‌نان.
دیارترین خاڵه‌كانی كه له‌م كۆنگره‌دا له سه‌ری ڕێكه‌وتن لایه‌نه ناكۆكه‌كان پێكهێنانی كابینه‌یه‌كی حكومی ڕاگوزه‌ر بووبه هه‌موو ده‌سته‌ڵاتێكی جێبه‌جی كردنه‌وه له حكومه‌تی ئێستا و ئۆپۆزه‌سیۆن له‌سه‌ر بنه‌مای سازان و لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له نێوانیاندا،
به‌ڵام هه‌موو پێشنیار‌و بڕیاره‌كان نه‌توانرا یه‌ك خاڵی لی جێبه‌جی بكری له سه‌ر زه‌وی و بكرێته كردار به‌ڵكو شه‌ڕو ناكۆكیه‌كان درێژه‌یان كێشا تا له ناوه‌ڕاستی 2014 (جنێف 2) ببه‌ستری.
جنێف (2)
كۆنگره‌ی جنێف 2 ئه‌میش له سه‌ر پێشنیار‌و داخوازی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌سترا به مه‌به‌ستی كۆتایی هێنانی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا و كۆكردنه‌وه‌ی حكومه‌ت و ئۆپۆزه‌سیۆنی سوریا له سه‌ر مێزی دان وسان و پێكهێنانی حكومه‌تێكی ڕاگوزه‌ر به ته‌واوی ده‌سته‌ڵاته‌وه، به‌ڵام ئه‌میش هه‌ر به ده‌ردی كۆنگره‌ی جنێف (1) چوو.
جنێف (3)
له ڕۆژی 29/ ینایر 2016 ده‌ستی به كاره‌كانی كرد سه‌ره‌ڕای بایكۆتكردنی شاندی ده‌سته‌ی باڵای ئۆپۆزه‌سیۆنی سوریا كه كه‌له كۆنگره‌ی ریاز دهستنیشانكرابوون بۆ به‌شداریكردن له كۆنگره‌ی جنێف (3) به‌ڵام ڕۆژی دواتر دوای وه‌رگرتنی دڵنیایی له ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بایكۆته‌كه‌یان شكاند و به‌شدار بوون له كۆنگره‌كه‌دا و ڕایانگه‌یاند كهبۆیه به‌شداربوون تاوهكونیهت خواسته‌كانی ڕژێم تاقی بكه‌نه‌وه تا چ ئاستێك پرۆسه‌كه به هه‌ند وه‌رده‌گرێت و زه‌مینه‌سازی ده‌كات بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ره قه‌یرانه‌كان.
هه‌رچه‌نده كه ئێستا من ئه‌م دێڕانه ده‌نووسم هه‌واڵی وه‌ستانی گونگرهكهم بیست له میدیاكانه‌وه و له لایه‌ن به‌ڕێز دیمستۆرا نێرده‌ی نێوه‌ده‌وڵه‌تی بۆ سووریا و دواكه‌وتنی بۆ 25 ئه‌م مانگه كه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی تری به‌هێزه بۆ قووڵی ناكۆكیه‌كان و فراوانتر بوونی ده‌ستێوه‌ردانه‌كان كه دواتر له خواره‌وه ئاماژه‌یان پێده‌ده‌م.
هه‌روه‌كو دیاره بۆ هه‌ر چاودێرێكی دۆخی سووریا ئێسته ئه‌و وڵاته بۆ چوار ناوچه‌ی جیا دابه‌شبووه هه‌رناوچه‌یه‌كی له ژێرده‌ستی هێزێكی چه‌كدار دایه و وڵاتێك یان هێزێكی ده‌ره‌كی پشتیوانیان لێده‌كات، هێزه‌كانی ڕژێمی ئه‌سه‌د به پشتیوانی میلیشیاكانی حزبوڵای لوبنان و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) و ڕێكخراوه ئیسلامیه‌كان و ئۆپۆزه‌سیۆنی چه‌كداری سوریای میانڕه‌و و كورده‌كانیش حوكمڕانی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ن كه كانتۆنهكانیان دامه‌زراندووه كه عه‌ره‌به‌كان پی ی ده‌ڵێن باكووری سوریا چۆن لێره‌ش لای خۆمان به كوردستانی باشوور ده‌ڵێن باكووری عێراق لێره‌دا خاڵێك كه زۆر گرنگه ئاماژه‌ی پێبده‌م ڕێگری كردنه له به‌شداریكردنی كوردوبه دیاریكراوی (په‌یه‌ده) له كۆنگره‌ی جنێف (3) كه هێزێكی كاریگهرو دیاربووه له شه‌ڕی تیرۆر‌و ڕێكخراوه تیرۆریستیه‌كاندا به باوه‌ڕی من هیچ كۆنگره‌و ئه‌ڵته‌رناتیفێك به ئاكام ناگات ئه‌گه‌ر ڕۆڵی كورد‌و په‌یه‌ده له به‌رچاو نه‌گیرێت.
لایه‌نه‌كانی تێوه‌گلاو به شه‌ڕی ناوخۆیی سووریا
هه‌روه‌كو من له پێشتریش له نووسینه‌كانمدا ئاماژه‌م پێداوه ده‌ستوه‌ردانی وڵاتان و هێزه‌كانه ده‌ره‌وه كێشه‌و ململانێكانی سووریا قووڵتر ده‌كاته‌وه‌و به‌نزینی زیاتر به ئاگری ئه‌و شه‌ڕه‌دا ده‌كات بۆیه له ماوه‌ی به‌ستنی كۆنگره‌كانی جنێف 1و2 و3 تا ئێستا هه‌موو ئه‌و وڵاتانه كه هه‌ریه‌كه‌و به جۆرێك له جۆره‌كان و هه‌ریه‌ك به ئاستێك ڕۆڵیان بینیوه له درێژبوونه‌وه و به‌رده‌وامبوونی ئه‌و دۆخه‌دا ئه‌و وڵاتانه‌ش ئه‌مانه‌ن (ڕووسیا و به‌ریتانیاو ئهمریكاو توركیا‌و ئێران و سعودیه‌و قه‌ته‌ر و ئوردن) .
ڕووسیا له ژێر په‌رده‌ی شه‌ڕی داعش وتیرۆر هاتووه‌ته ناو سووریا‌و به‌ڵام هاوپه‌یمانێكی دێرینی ڕژێمی سوریایه‌و بۆ پاراستنی ئه‌و ڕژێمه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی سڵ له هیچ ناكاته‌وه‌و په‌لاماری هێزه ئۆپۆزهسیۆنه دیموكرات و میانڕهوكانیش ده‌دات.
ئه‌مریكا هاوپه‌یمانێتیه‌كی گه‌وره‌ی پێكهێناوه دژبه تیرۆر‌و داعش و دژایه‌تی خۆی بۆ ڕژێمی ئه‌سه‌د ڕاگه‌یاندووه‌و هه‌ندێك هه‌نگاوی دیاریكراویشی ناوه بۆ ڕووخانی هه‌ندێك جار گورزی توند له به‌ره‌ی نوسره‌ش ده‌ده‌ن و پاڵپشتی ئاسمانی هێزه كوردیه‌كانیش ده‌كات.
به‌ریتانیاش بنكه سه‌ربازیه ستراتیجیه‌كه‌ی له قوبرس به‌كار ده‌هێنێت بۆ لێدانی داعش هه‌رچه‌نده به فه‌رمی به‌شداری هاوپهیمانیته نێوده‌وڵه‌تیه‌كه‌ی نه‌كردووه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و دژایه‌تی خۆی بۆ ڕژێمی ئه‌سه‌د ڕاگه‌یاندووه و پاڵپشتی ئۆپۆزه‌سیۆنی سووریای میانڕه‌وه ده‌كات.
ئێران به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی له‌ناوبردنی ڕژێمی ئه‌سه‌ده‌و له پێنج ساڵی ڕابردوودا درێغی نه‌كردووه له كۆمه‌ك و پشتیوانی ئه‌و ڕژێمه له هه‌موو بواره‌كانی سه‌ربازی وماڵی وهه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی حزبوڵای لوبنانیشه‌وه.
توركیا ش دژایه‌تی خۆی بۆ ڕژێمی ئه‌سه‌د ڕاگه‌یاندووه دژ به ده‌ستێوه‌ردانی ڕووسیایه له‌و وڵاته‌و كۆمه‌كی زۆرێك له ڕێكخراوه توندڕه‌وه‌كانی وه‌كه ئه‌حرار ئه‌لشام و به‌ره‌ی نوسره‌وه سوپای ئیسلام و بگره داعش‌یش ده‌كات.
عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ش پێداگیری له‌سه‌ر كارلابردنی ڕژێمی ئه‌سه‌د ده‌كات و كۆمهكو پشتیوانی زۆرێك له لایه‌نه میانڕه‌وه‌كانی ئۆپۆزه‌سیۆنی سووریادهكات و ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتی دژی تیرۆره به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.
قه‌ته‌ریش ئه‌ندامی هه‌مان هاوپهیمانێتیهو بنكه‌ی سه‌ربازی عێدید ی قه‌ته‌ری ناوه‌ندی سه‌ره‌كی ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌مریكایه دژبه داعش و خۆشی به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ده‌كات و یارمه‌تی وكۆمه‌ك به ڕێكخراوه توندڕه‌وه‌كانی وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی ئه‌حراری شام و به‌ره‌ی ئه‌لنوسره باڵی سوریای ئه‌لقاعیده.
ئوردنیش ئه‌ندامی هه‌مان هاوپهیمانێتیهو دژایه‌تی خۆی بۆ ڕژێمی ئه‌سه‌د ڕاگهیاندوهو به‌شداری ئۆپه‌راسیونه ئاسمانیه‌كان ده‌كات و پشتیوان و كۆمه‌كی به‌ره‌ی باشووری سووریا ده‌كات و ژووری ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی باشووری سووریا له سه‌ر خاكه‌كه‌یه‌تی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.