
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه له لایه‌ن ئهمریكاوهاوپهیمانهكانیهوه پشتیوانیان لێده‌كرێت له دوانزه ڕۆژی ڕابردوودا له دوای شه‌ڕێكی سه‌خت و فیداكارانه توانیان ئابڵووقه‌ی شاری مه‌نبه‌ج بده‌ن كه له بنده‌ستی تیرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعشدایه له‌سه‌ر سنووری توركیا‌و سوریایه سه‌ره‌ڕای بوونی نیگه‌رانیه‌كی زۆر له‌سه‌ر ژیانی ده‌یان هه‌زار خه‌ڵكی سڤیل له‌و شاره‌دا له‌لایه‌ن ڕێكخراوه مرۆڤدۆسته‌كانه‌وه چونكه له ئه‌نجامی ئه‌م شه‌ڕه‌دا زیاتر له بیست هه‌زار كه‌س ئاوه‌ره بوو ن و و پێشبینی كۆچ و ڕه‌وی زیاتری لێده‌كرێت.
به‌ڵی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه له زۆرینه‌یه‌كی كوردی له یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و چه‌ند لایه‌نیكی دیموكراتی عه‌ره‌بی پێكدێن سه‌ركه‌وتووبوون له سه‌پاندنی ئابڵووقهیهكی مكوم له چوارلاوه به سه‌ر چه‌كداره‌كانی داعشدا كه ڕێگاكانی (منبه‌ج _ غهندوره) و (منبه‌ج _ عین عیسا) و (منبه‌ج _ ڕقه) و (منبه‌ج _ جرابلس) و (مبهج _ ئه‌لباب _ حه‌له‌ب) دابخه‌ن و زیاتر له سه‌د گوند له ده‌وروبه‌ری منبه‌ج ئازاد بكه‌ن.
به‌ڵی له شه‌ڕی دوانزه ڕۆژی ڕابردوودا زیانێكی گیانی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه كه زیاتر له 196كه‌س كوژراون كه 173 كه‌سیان چه‌كداری ده‌وڵه‌تی ئیسلامین و 23 كه‌سیش له هێزه‌كانی سوریای دیموكراتن كه له ناویاندا سه‌ركرده‌ی قاره‌مان و جه‌نگاوه‌رو شه‌ڕه‌ڤانی شاری كۆبانی ی خۆڕاگر فه‌یسه‌ڵ سه‌عدون ناسراو به ئه‌بو له‌یلا ی سه‌ركرده‌ی كه‌تیبه‌كانی خۆری باكووری تێدا بوو كه برێت ماكجۆرك نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئۆباما له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پرسه‌و ماته‌مینی خۆی ڕاگه‌یاند به‌و بۆنه‌یه‌وه ووتی ئێمه نوێژ له‌سه‌ر گیانی ئه‌بو له‌یلا ده‌كه‌ین كه خۆی كرده قوربانی ڕزگاری نیشتمانه‌كه‌ی.
هه‌رچه‌نده ئه‌مریكیه‌كان دڵنیایی یان داوه به توركیا ی دۆست و هاوپه‌یمانی له مێژینه‌یان له په‌یمانی ناتۆ كه مه‌نبه‌ج شارێكی عه‌ره‌بیه هه‌رچه‌نده به‌شێكی زۆری هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كوردن و سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كه ده‌كه‌ن بۆ یه هه‌میشه جێگه‌ی نیگه‌رانی و سه‌رئێشه‌ن بۆ توركیا، توركیا ئه‌و هێزانه به به‌شێك له پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) ده‌زانن وكه پۆلینی كردووه له لیستی تیرۆر.
بۆچی توركیا نیگه‌رانه له‌م پرۆسه‌یه و له نزیكبوونه‌وه‌ی كوردی ڕۆژئاوا و ئه‌مریكا؟
ئه‌گه‌ر به‌ڵێنه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی مه‌نبه‌ج له دوای ئازادكردنی له لایه‌ن هێزه عه‌ره‌بیه‌كانه‌وه جێبه‌جی نه‌كرێت وه‌كو به‌ڵێنیان پێدراوه هه‌روه‌كو مه‌ولود چاویش ئۆغلۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیای وتی، ئه‌وا كورد ئه‌وكاته ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانیه‌كه‌یان درێژ ده‌بێته‌وه هه‌ر له كۆبانی له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه تاوه‌كو عه‌فرین له خۆرئاوا له سه‌ر سنووری توركیا ئه‌و كاته هه‌رێمێكی كوردی یه‌كگرتووی له باكووری سوریا به‌رپا ده‌بێت كهئاواتی له مێژینه‌ی كورده.
له كۆتاییدا ده‌بێت بپرسین مه‌به‌ست له‌م پرۆسه سه‌ربازیه چیه؟
ئه‌ی فه‌ره‌نسیه‌كان له‌ڕۆژئاوای كوردستان چی ده‌كه‌ن؟
هه‌رچه‌نده ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو 10 ی حوزه‌یران برێت ماكجۆرك ووتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ته‌واوی ڕێگه‌ی هاتوچۆی تیرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعشیان بڕیووه (مه‌نبه‌ج - باب) ته‌واو گه‌مارۆ دراوان و هیچ دهرهچهو مهنفهسێكیان نه‌ماوه به‌ڵام ڕامی عه‌بدوڕه‌حمانی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ وتی ته‌نها 50 كم ماوه بۆ ئه‌وه‌ی داعش به ته‌واوی له جیهانی ده‌ره‌وه داببڕێت چونكه داعش له عێراق و سووریاش هیچ ڕێڕه‌وێكی سنووری به ده‌سته‌وه نیه جگه له جه‌رابلووس له ڕێگه‌ی ڕیفی ئه‌عزازو ڕیفی حه‌له‌بی شیماله‌وه.
ماوه‌ته‌وه ڕۆڵی فه‌ره‌نسیه‌كان هه‌روه‌كو ئاگادارین له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا باس له دامه‌زراندنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی فه‌ره‌نسی له ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كرێت و وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا ئاماژه‌وه بۆ ئه‌وه‌كرد كه سه‌ربازه فه‌ره‌نسیه‌كان به‌شداری شه‌ڕی ئازادكردنی مه‌نبه‌ج ده‌كه‌ن له گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكا و سوریای دیموكرات له ڕێگه‌ی ڕاوێژ‌و یارمه‌تی لۆجستی و ئاسمانی یه‌وه.
شایانی وتنه فه‌ره‌نسا یه‌كێكه له وڵاته ڕۆژئاواییانه‌ی كه له‌و بڕوایه‌دایه كه كورد به‌هێزترین هێزن بۆ به‌گژاچوونه‌وه‌ی داعش وده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین كه هه‌فته‌یه‌ك پێش پرۆسه‌ی ئازادكردنی مه‌نبه‌ج كورده‌كانی سوریا نووسینگه‌یه‌كی نوێنه‌رایه‌تی یان له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا كرده‌وه.
ماوه‌ته‌وه وه‌ڵامی ڕۆڵی فه‌ره‌نسا بده‌ینه‌وه له‌م پرۆسه‌یه‌دا ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه زۆرێك له چاودێران و شرۆڤه‌كارانی سیاسی له‌و بڕوایه‌دان كه بوونی فه‌ره‌نسا له سه‌ر خاكی سووریا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریه له سه‌ر ئه‌و فه‌ره‌نسیانه‌ی كه له‌ناو ڕیزه‌كانی داعشدان كه له ڕابردوودا به زیاتر له 900 كه‌س ده‌خه‌مڵێنران بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری جموجووڵ و ڕێگرتن له گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ فه‌ره‌نسا بكات.
هه‌روه‌كو باسده‌كرێت ناوچه‌ی جێبی مه‌نبه‌ج بنكه‌یه‌كی لۆجستیكی گرنگه بۆ هاتوچۆو ی جه‌نگاوه‌رانی بیانی له ئه‌وروپاوه بۆ سووریا‌و به پێچه‌وانه‌وه‌ش بۆیه كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری بۆ فه‌ره‌نسیه‌كان به دیاریكراوی له‌م ناوچه گرنگی خۆی هه‌یه به تایبه‌تی دوای ته‌قینه‌وه‌كانی پاریس كه ده‌یان كه‌سی سڤیلی تێدا بوونه قوربانی كه خوێناوی‌ترین هێرشی تیرۆریستی بوو له مێژووی ئه‌وروپادا و ئاشكرا بوو ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیه له‌م ناوچه‌یه‌وه چووبوونه توركیا‌و له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌وروپا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.