
فه‌لوجه ئه‌و شاره‌ی كه 60 كم له به‌غدادی پایته‌ختی عێراقه‌وه دووره كه دانیشتتوانهكهی عه‌ره‌بی سوونه مه‌زهه‌بن و سه‌ر به پارێزگای ئه‌نباره و یه‌كێكه له‌شاره سوونه نشینه‌كانی عێراق وه‌كو مووسڵ و تكریت و به‌عقوبه كه له سه‌رده‌می ڕژێمی پێشووی عێراق پێگه‌و ناوچه‌ی هه‌ژموونی ئه‌و ڕژیّمه بوون كه به‌شێكی زۆری پێكهاته‌ی هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی گاردی كۆماری و ئاسایش و هه‌واڵگری ناوه‌نده هه‌ستیاره‌كانی حوكمڕانی له‌مانه پێكهاتبوون.
بۆیه هه‌ر له دوای پرۆسه‌ی ئازادكردنی عێراقه‌وه له ساڵی 2003 ئه‌م ناوچانه بوونه ناوچه‌ی گه‌رم و ملیان به سیستمی نوی نه‌داو كووچه‌و كۆڵانه‌كانی ئه‌و شارانه‌و به تایبه‌تی فه‌لووجه بووه گۆڕه‌پانی سه‌خترین شه‌ڕ و پێكادان تا ئێستاشی پێوه‌بێت له نێوان چه‌كداره‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و هێزه‌كانی سوپای عێراق و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به هه‌موو باڵه جیاكانیهوه هه‌ر له به‌درو عه‌سائیبی ئه‌هلی هه‌ق و سه‌رایه سه‌لام و سه‌رایا خوراسانی. . . تد.
له هه‌مان كاتد ا هه‌روه‌كو حكومه‌تی عێراق دانی پێداناوه به كۆمه‌ك و هاریكاری هێزه‌كانی ئهمریكاو ڕاوێژ‌و سه‌رپه‌رشتی لایه‌نی ئێرانی كه له ده‌ركه‌وتنی ژه‌نراڵ قاسم سلێمانی له ده‌روازه‌كانی فه‌لووجه خۆی ده‌بینێته‌وه كه ئه‌مه نیگه‌رانی عه‌ره‌به سوونه‌كانی لێكه‌وتۆته‌وه و له‌وه‌ش زیاتر به‌كارهێنان و نمایشكردنی ڕۆكێته‌كانی نمر نمر ی ئێرانی كه به‌ناوی ئه‌و پیاوه شیعه‌یه‌ی عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌وه ناونراوه كه له سعوودیه له سێداره‌درا كه پێده‌چێت ئه‌م ناكۆكییه ئتنیكی و تائیفیهكانی عێراق وناوچه‌كه قووڵتر و ئاڵۆزتر بكات.
فه‌لووجه بۆ سه‌ری ماره‌كه‌یه وه‌كو مالیكی سه‌رۆكی حزبی ده‌عوه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق ووتی؟؟
هه‌روه‌كو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش ڕایگه‌یاندووه له مانگی مایسی ڕابردوودا توانیوویانه 522 كه‌س به ته‌نها له به‌غدادی پایته‌خت بكوژن كه هه‌مووی خه‌ڵكی سڤیل و بێ‌تاوان بوون و ئه‌و ڕێكخراوه به شانازییه‌وه ئاشكرای كردووه كه له ڕێگه‌ی 15 پشتێنی خۆكوژ و 6 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراوه وه ئه‌نجامیانداوه، هه‌روه‌ها سه‌رژمێریه‌كانی كوشتن و بڕین له عێراقدا باس لهوهدهكهن كه له سی یه‌كی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا 2016 مانگانه ڕێژه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 1081 كه‌س له مانگێكدا به‌م شێوه ده‌گه‌ینه ئه‌و ئاكامه‌ی كه ته‌نها له مانگی مایسدا به‌ته‌نها ڕێژه‌كه زۆر سه‌ركه‌وتووه له مانگه‌كانی پێشووتر له كاتی په‌لاماره‌كانی داعشه‌وه له 2014 ه‌وه.
به‌ڵی به‌غدادی 2016 وه‌كو به‌غدادی 2013 نه‌بوو خه‌ڵكی پایته‌خت تاڕاده‌یه ئه‌من و ئاسایشیان بۆ فه‌راهه‌م كرابوو خوازیاری درێژه‌دان و به‌رده‌وام بوونی بوون، بۆیه خه‌ڵكی ئه‌وشاره هه‌روه‌كو لای هه‌مووان ڕوون و ئاشكرایه له‌سایه‌ی ئه‌و ئهمنو ئاسایشه‌دا بیریان له شتی تازهدهكردهوه ده‌ستیان بۆ دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی و كه‌می و نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تیه‌كان برد‌و خوپیشاندان و ناڕهزهیی گه‌وره‌یان ده‌ربڕی و دواتر له لایه‌ن هیزه تائیفیی و میلیشیاكانه‌وه ده‌ستی تێوهردراو په‌لاماری داموده‌زگا فه‌رمیه‌كانی وڵات درا له ئێستادا به هۆی شه‌ڕی فه‌لووجه‌وه خۆپیشاندانه‌كان تاڕاده‌یه ك هه‌ڵپه‌سێردراوه.
به‌غداد كه ده‌كه‌وێته سه‌ر نزیكه‌ی 150 میلی چوارگۆشه ڕووبه‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر تۆڕێكی جه‌نجاڵی ڕێگاوبان كه له ناوه‌ڕاستی عێراقدایه جگه لو زۆر ڕێگاو بانی تری بچكۆله كه به ناوچه گوندنشینه‌كانی پشتێنی بهغدادهوهی ده‌به‌ستێته‌وه كه شیعه‌كان هه‌میشه به هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌و سامناكی بۆ سه‌ر به‌غدادی پایته‌خت ده‌زانن و فهلووجهش له‌و چوارچێوه‌دا دێته ئه‌ژماردن.
ماوه‌ته‌وه بڵێین له‌و كاته‌وه‌ی كه باسی ئازادكردنی مووسڵ دووه‌م گه‌وره شاری عێراق له ده‌ستی داعش ده‌كرا و هه‌موو توانا هێزه‌كان بۆ ئه‌وه ته‌رخانكرا سه‌ره‌ڕای بوونی ناكۆكی و بۆچوونی جیا له‌سه‌ر پشكداری حه‌شدی شه‌عبی وپێشمه‌رگه له ئازادكردنی مووسڵ، داعش كرده‌وه تیرۆریستیه‌كانی له به‌غدادی پایته‌خت چڕ كرده‌وه هه‌روه‌كو له سه‌ره‌تای وتارهكهوه ئاماژه‌م پێدا حكومه‌تی به‌غداد ناچار بوو هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ پارێزگاری له به‌غداد و پاراستنی حوكمی شیعه كه له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه هه‌میشه له په‌راوێزدا بوون و له دوای 2003 ه‌وه حوكمی عێراق ده‌كه‌ن و دواخستنی پرۆسه‌ی ڕزگاركردنی مووسڵ بۆ كاتێكی تر.
.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
