
ئه‌گه‌رچی ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نیه فه‌ره‌نسا بكه‌وێته به‌ر شاڵاوی تیرۆرستی له‌م جۆره هه‌روه‌كو هه‌مووان ئاكادارین له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه واته 2015 فه‌ره‌نسا به‌ر سی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی تر كه‌وت له دوای ڕووداوی شارلی ئیبیدۆ ه‌وه به‌ڵام ئه‌و كرده‌وانه‌ی پێشوو زیانیان كه‌متر بوو به به‌راورد له‌م كرده‌وه تیرۆریستیه سامناكه‌ی ئێستا كه پاریسی خوێناوی كرد و به به‌هێزترین و دڕندانه‌ترین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی دێته ئه‌ژماردن له چل ساڵی ڕابردوودا له ئه‌وروپادا.
هه‌روه‌ها له ته‌قینه‌وه‌كانی مه‌دریدی ساڵی 2004 یش خوێناوی دڕندانه‌تر بوو.
ئه‌گه‌ر ته‌قینه‌وه‌كانی 11 سیبته‌مبه‌ر 2001 ئهمریكاو هه‌موو جیهانی ڕاچهڵهكاند و جۆرج بۆشی كوڕ سه‌رۆك كۆماری ئه‌وكاتی ئه‌مریكا وتی ئه‌مه شه‌ڕی خاچپه‌رستیه و هه‌ر له‌و چركه‌وه وه‌خۆیان كه‌وتن و له ماوه‌یه‌كی كورتدا په‌لاماری ئه‌فغانستان یان دا كه ئه‌وكات بنكه‌و باره‌گاكانی ڕێكخراوی ئه‌لقاعیده له‌وی بوون و ئه‌و وڵاته‌یان داگیركرد بستێك خاكیان نه‌هێشته‌وه ئه‌و ڕێكخراوه به ئازادی جووڵه‌ی تێدا بكات.
ئه‌وا ئه‌مڕۆش ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام وا بۆ دووساڵ ده‌چێت به‌شێكی زۆری خاكی عێراق و سوریایان داگیر كردووه‌و فه‌رمانڕه‌وایی تێدا ده‌كه‌ن و چه‌ندین بیری نه‌وت و سه‌رچاوه‌ی دارایی گرنگیان له ژێر چنگدایه به به‌رچاوی هه‌موو دنیاوه و هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌و جیهانیش ده‌كه‌ن وا شه‌وی ڕابردوو 14 /11/2015 له كرده‌وه‌یه‌كی جۆری جیاواز له له‌وانه‌ی پێشوو له حه‌وت شوێنی جیاوازی پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسادا شاڵاوێكی دڕندانه‌و خوێناوی ئه‌نجام بده‌ن كه 129 كه‌س كوژراو 352 كه‌سیش برینداربوون.
ئیستا ئیتر له دوای ئه‌و په‌لاماره ئه‌وروپیه‌كان به گشتی هه‌ر له ڕووسیاوه تا وه‌كو به‌ریتانیا هه‌موو به خه‌به‌ر هاتنه‌وه و ڕاچه‌ڵه‌كین وا داعش له شه‌قامه‌كانی ڕقه‌وه مووسڵه‌وه كرده‌وه تیرۆریستیه‌كانی گواسته‌وه بۆ پاریس و ناوجه‌رگه‌ی ئه‌وروپا.
ئیستا ئیتر ده‌بێت ئه‌وروپیه‌كان و ئه‌مریكیه‌كانیش ئه‌و ڕاستیه باش بزانن كه به‌و جۆره ی كه له یه‌ك ساڵی ڕابردوودا په‌یڕه‌ویان كردووه بۆ به‌گژاچوونه‌وه‌ی تیرۆر‌و داعش هه‌موو شتێك نیه‌و به‌س نیه بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و ڕه‌وته توندڕهوو دڕندانه.
به‌ڵكو ده‌خوازێت هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كی زۆر به‌هێزو توانا پێكبهێنرێت له سه‌ر ئاستی جیهان و به هاوبه‌شی هه‌موو بواره‌كانی سه‌ربازی زه‌مینی و ئاسمانی به هه‌ماهه‌نگی هه‌واڵگری و دواتر چاكسازی له ڕژێمه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سه‌رله‌نوی داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه دا بكرێت كه سه‌رچاوه‌ی هه‌موو قه‌یرانه‌كانه.