
پارێزگار: سلێمانی شارێكی كراوه‌یه به‌رووی هه‌موو بۆچوونه جیاوازه‌كانداو ئه‌و سروشته‌ی ده‌پارێزین.
به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی به‌شداریكرد له پێنجه‌مین ڤیستیڤاڵی (شێخ محه‌مه‌دی خاڵ) بۆ خوێندنه‌وه‌و له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز، ڤیستیڤاڵه‌كه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و به‌به‌شداری ژماره‌یه‌ك قورئان خوێن له چه‌ند وڵاتێكی ئیسلامیه‌وه له‌رۆژانی 11-12ی ئادار له ته‌لاری هونه‌ر له شاری سلێمانی به‌رێوه‌چوو.
پارێزگاری سلێمانی له ڤیستڤاڵهكهدا وته‌یه‌كی پێشه‌كش كرد‌و وێرای خۆشحاڵی به به‌رێوه‌چوونی ئه‌و ڤیستڤاڵه رۆڵی ئاین و مامۆستایانی ئاینی و ناوه‌نده ئاینه‌كانی له گه‌شه‌پێدانی بزافی رووناكبیری سلێمانی به‌رز نرخاند
پارێزگار ته‌كیدی كرده‌وه كه گرینگی دان به زانسته ئاینه‌كان ئه‌ركێكی پیرۆزه‌و رایگه‌یاند ده‌بێت توانای هه‌رێمه‌كه‌مان له‌و رووه‌وه به‌هێزتر بكه‌ین.
هه‌روه‌ك ته‌ئكیدی كرده‌وه كه سلێمانی سروشتێكی كراوه‌ی هه‌یه به‌رامبه‌ر بیروبۆچوونه جیاوازه‌كان و ههمهرهنگییهكی كلتوری له‌شاره‌كه‌دا هه‌یه‌و ئه‌ركی هه‌مووانه ئه‌و سروشته‌ی سلێمانی بپارێزین.
پارێزگار له‌وته‌كه‌یدا رایگه‌یاند له‌سلێمانیدا ده‌ماگیری مه‌زهه‌بی زۆر كه‌م بووه‌و ئێستاش شاره‌كه زیندوترین شاری كوردستانه له‌رووی جه‌ده‌لی ئاینه‌وه‌و ئه‌مه‌ش سیمایه‌كی شارستانی زیاتری پی به‌خشیووه.
هه‌روه‌ك هیوای خواست ئه‌و ڤیستیڤاڵه ببیته هۆی زیاتر ناساندنی ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر كورد كراون
پارێزگار داواشكرد یه‌كێك له میوانانی ڤیستڤاڵه‌كه له ده‌سپێكی مه‌راسمیی ئه‌مساڵی یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا قورئان بخوێنێته‌وه
جێگه‌ی باسه ئه‌و ڤیستیڤاڵه به‌چاودێری به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی و به‌هاوكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سلێمانی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاكی لاوان به‌ڕیوه‌چوو و له‌دوای به‌ره‌سمی ناساندنی سلێمانی یه‌كه‌مین ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیه له‌سلێمانی ئه‌نجام بدرێت.
ده‌قی وته‌كه‌ی به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی له پێنجه‌مین ڤیستیڤاڵی خاڵ بۆ خوێندنه‌وه‌و له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز:
به‌ناوی خوای گه‌وره
ئاماده‌بووان و میوانانی پێنجه‌مین ڤیستیڤاڵی (شێخ محه‌ممه‌دی خاڵ) بۆ خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز، ئه‌م كاته‌تان باش و سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لی بێت
جێگه‌ی شانازییه دوای به ره‌سمی ناساندنی سلێمانی وه‌ك پایته‌ختی روشنبیری كوردستان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، بۆ یه‌كه‌مین جار سلێمانی ڤیستیڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تی پیرۆزی له‌م چه‌شنه له‌خۆی ده‌گرێت.
شاری سلێمانی له‌سه‌ره‌تای دروست بونیه‌وه بناغه‌یه‌كی دامه‌زراو وتۆكمه له بواری خوێندنی زانسته شه‌رعیه‌كانی ئیسلام و به‌تایبه‌تی له‌زانستی قورئان و خوێندن و ته‌فسیرو له به‌ركردنی له لایه‌ن گه‌وره زانایانی ئه‌م بواره‌دا هه‌نگاوی بۆ نراوه هه‌ر له سه‌رده‌می شێخ مه‌عروفی نۆدێی و مهولاناخالدی نه‌قشبه‌ندیه‌وه گرنگی ته‌واو به‌م بواره دراوه و له‌سه‌رده‌می كاك احمدی شێخدا له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانیدا شوێن و توانای گه‌وره‌ی بۆ ته‌رخان كرد ووه زۆربه‌ی نابیناكانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كۆكردبووه وه له حوجره‌كانی مزگه‌وت و ته‌دریس و خوێندنه‌وه‌و له‌به‌ر كردنی قورئانی فێر ئه‌كردن و كۆمه‌ڵێك له‌پسپۆڕی ئه‌م بواره‌ی پێگه‌یاندن كه زۆربه‌یان بون به‌سه‌رچاوه‌ی بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه هه‌روه‌ها حه‌پسه‌خانی نه‌قیب هه‌مان ڕۆڵی هه‌بوو له هاندان و پشتیوانی كردنی ئه‌و كۆمه‌ڵه قورئان خوێنه‌ی سه‌رده‌می خۆی
به‌گشتی مێژووی سلێمانی شاهیده كه ئاین و مامۆستایانی گه‌وره‌ی ئاینی و ته‌ریقه‌ته‌كانی سۆفیگه‌ری چی كاریگه‌رییه‌كی قوڵیان له‌سه‌ر نه‌شونمای رۆشنبیری سلێمانیدا هه‌بووه،
بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی و ئه‌ركێكه له‌سه‌رمان گرنگی و بایه‌خی زیاتر بده‌ین به زانسته ئاینه‌كان و بتوانین له‌پاڵ بواره‌كانی تردا ڤیستڤاڵی له‌م چه‌شنه‌ش ئاماده‌بكه‌ین و توانای هه‌رێمه‌كه‌مان له‌م رووه‌شه‌وه گه‌شه پێبده‌ین و بیكه‌ینه ده‌روازه‌یه‌ك بۆ په‌یوه‌ندی و تێكه‌ڵیمان له‌گه‌ڵ جیهانی ئیسلامی‌دا و دروستكردنی ههمهرهنگییهكی كلتوری زیاتر له شاره‌كه‌ماندا.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی شانازی ئێمه وه‌ك پایته‌ختی رۆشنبیری ئه‌و هه‌مه‌ره‌نگی كلتورییه كه له‌سلێمانیدا هه‌یه، به‌درێژای مێژووی خۆشی سلێمانی شارێكی كراوه بووه به‌رووی هه‌موو بۆچوون و بیركردنه‌وه‌كی جیاوازداو ده‌مارگیری مه‌زهه‌بی له‌م شاره‌دا كه‌مترین كاریگه‌ری هه‌بووه و ئه‌ركی هه‌مووانه ئه‌م سروشته‌ی سلێمانی بپارێزین و گه‌شه‌ی پێ بده‌ین.
هه‌روه‌ك له‌مرۆشدا ره‌نگه سلێمانی زیندوترین شاری كوردستان بێت له‌باره‌ی جه‌ده‌له ئاینیهكانهوهو ئه‌مه‌ش سیمایه‌كی رۆشنبیرانهو شارستانیانه‌ی جوانتری به‌سلێمانی به‌خشیووه
ئه‌م جۆره فیستیفاڵه وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یه‌كی باشی هه‌موو ئه‌و بیر‌و بۆ چونه شۆفێنیانهیه كه به شێوه‌ی ناڕه‌وا ته‌كفیری میله‌تی كوردی مسوڵمانی كردووه وه پڕۆسه‌ی ئه‌نفالیان به‌سه‌ردا جی به‌جی كردووه، كه به‌داخه‌وه ههندێكشی له‌ژێرناوی ئاینداو به‌به‌كارهێنانی چه‌مكه پیرۆزه ئاینییه‌كان ئه‌نجامدراوه
هیوادارم میوانانی به‌رێزی ئه‌م ڤیستیڤاڵه له رێگه‌ی ئه‌م ڤیستڤاڵهوه باشتر ئاشنای مێژووی گه‌لی كورد ببن و بزانن كه رژێمه‌كانی عیراق چیان به‌سه‌ر كوردا هێناوه‌و ئه‌و راستیانه بۆ خه‌ڵكی وڵاتی خۆیان بگوازنه‌وه‌و بزانن كه میلله‌تێكی مسوڵمان به‌ده‌ستی رژێمی ولاتێكی ئیسلامییه‌وه چی به‌سه‌رهاتووه، هه‌ر لێره‌شه‌وه به‌باشی ده‌زانم یه‌كێك له میوانانی ئه‌م ڤیستیڤاڵه ده‌ستنیشان بكرێت بۆ خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز له ده‌سپێكی مه‌راسیمی یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له رۆژی شه‌مه‌ی داهاتوو 16ی سی
من دووباره ده‌ستخۆشی له رێكخه‌رانی ئه‌م ڤیستڤاڵه پیرۆزه ده‌كه‌م و له‌خوای گه‌وره داواكارم له‌سایه‌ی ئه‌م كاره پیرۆزه‌وه به‌ره‌كه‌تی خۆی به‌سه‌ر سلێمانیدا بڕژێنێت و شاره‌كه‌مان ئاوه‌دان و قه‌شه‌نگتر بكات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
