
ئینجا نۆبه‌ی منه، قسه‌له‌سه‌ر (17) ی شوبات بكه‌م....به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
ڕه‌نگه‌ئه‌و پرسیاره، ڕیكۆردی شكاندبێت، ئایا (17) ی شوبات، شۆڕش بوو، كوده‌تابوو، ناڕه‌زایی دڵی خه‌ڵك بوو، ده‌ستی ده‌ره‌كی بوو، یان هه‌ر هه‌مووی بوو.هه‌ركه‌سێك به‌پێی ئینتمای سیاسی، یان به‌پێی ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێری خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌م و ئه‌و، وه‌یاخود به‌پێی بیروباوه‌ڕو دنیابینی خۆی ئه‌م پرسه‌لێك ده‌داته‌وه، ئه‌مساڵ دوو ساڵ به‌سه‌ر (17) ی شوباتدا ده‌ڕوات، ئه‌م پرسیارانه‌و، ده‌یان ورده‌كاریی و سته‌می تر هه‌ن، خوێنه‌ری كورد‌و ڕای گشتی نه‌یانزانیوه، هه‌قی خۆیه‌تی بیزانن.
بۆمنێك، كه‌خوا وگه‌لی كوردستان شاهیدبێت، به‌بێلایه‌نی و، ڕه‌چاوكردنی دیوی ئه‌كادیمی و ئیتیكی نوسین ئه‌م مێژووه باس بكه‌م، ڕه‌نگه شتێكی تر بێت، جیاله‌باری خوێندنی زانستی سیاسی و عه‌یامێك چه‌شتنی ڕۆژگاری ناخۆش و تاڵ له‌گه‌رمیان وئه‌نفالستان، ئیش و كاری ڕێكخراوه‌یی و به‌شداری زۆربه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان و، چه‌ندین كتیب و سه‌ده‌ها ووتارو نوسین و، بونی په‌یوه‌ندیه‌كی گشتی كۆمه‌ڵایه‌تیانه، له‌وسه‌ری هه‌مووشیه‌وه به‌شداری سه‌ره‌كی و سه‌رمه‌شقی خۆپیشاندانه‌كانی (17) ی شوبات و، ئه‌ندامی ئه‌وشته‌ی كه‌باوه‌ڕم پێی نه‌بوو سه‌ربكه‌وێت (ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی) .
حه‌ڤده‌ی شوبات (پلانی پێشوه‌خت، به‌ڵام سه‌رنه‌كه‌وتووبوو) .
ئه‌ی كه‌پلان هه‌بوو، یانی چۆن ڕێك نه‌خستن و په‌رته‌وازه‌یی پێوه دیاربوو، ئه‌رستۆ ئه‌ڵێت" هه‌ركه‌سێك به‌ڕێك و پێكی ده‌ستی به‌ڕێگا كرد، نیوه‌ی ڕێگه‌كه‌ی بڕیوه".له‌ساڵی (1964) ه‌وه موعاره‌زه له‌كوردستان ئه‌یه‌وێت به‌گژ بنه‌ماڵه‌و خێڵ و تاكڕه‌ویدا بچێته‌وه، به‌ڵام هه‌موو لێدان و به‌گژاچونێكی تا ئه‌گاته (31) ئابش پارتی به‌هێزكردووه، ئێمه به‌پێوه‌ری ئه‌خلاق و حه‌ماسه‌ت و سوَزو بیروباوه‌ڕی خۆمان نابێت، هه‌ڵپه‌بكه‌ین، بۆیه ڕۆژانی پێش (17) شوباتیشدا، هه‌ڵه‌كرا، كه‌وابێت ئه‌و ئالیه‌ته هه‌ڵه‌یه كه‌ئێمه ویستومانه پێی بچین به‌گژ سته‌م و گه‌نده‌ڵی و بێدادیدا له‌كوردستان، هه‌تاوه‌كو له‌عێراقیش هه‌روامانكردووه، یان هه‌ڵوێستێكی جوامێرانه‌یان نواندووه، یان ته‌نازولێكی سه‌یریان كردووه، ئیتر سیاسه‌ت وعه‌قڵ و مه‌نتق و متمانه‌و شت نه‌بووه.
له (29/1/2011) بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایی و پڕ ئومێدی زۆرینه‌ی خه‌ڵك، وه‌ك ئه‌وه‌ی دووساڵی پێشوتر، بۆیه‌كه‌مجار گۆمی گه‌نده‌ڵی و پۆخڵه‌واتیان له‌كوردستان شڵه‌قاندبوو، به‌یاننامه‌یه‌كی حه‌وت خاڵیان ده‌ركرد، یه‌كسه‌ر هه‌رچی بانق بوو، پاره‌ی تیا نه‌هێڵرا، پێشمه‌رگه‌خرایه ئینزاره‌وه، ده‌زگائه‌منیه‌كان وازیان له‌هه‌موو ئیشێكی تر هێنا، خۆیان بۆئه‌م پرسه‌ته‌رخانكرد، چونكه بۆده‌سه‌ڵات ترسناك بوو، چونكه هه‌م به‌هاری عه‌ره‌بی له‌تونس و میسر ده‌ستی پێكردبوو، هه‌م یه‌ك له‌خاڵه‌كان داوای ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حكومه‌ت و په‌رله‌مانیان كرد، ئیتر ناهۆشیاری وبێ ئاگایی به‌سته‌زمانه‌كانی حزب و پێًشمه‌رگه‌ی دێرینی هێنایه، سه‌رجاده‌و (ئه‌م حكومه‌ت وپه‌رله‌مانه خوێنی شه‌هیدانه‌و، چه‌ند ساڵ خه‌باتمان كرد‌و....هتد) .
ئێمه‌ش، هه‌ر ئه‌مانویست، جموجوڵێك بكه‌ین، چاودێریی ڕه‌وشی میسر‌و تونس مان ده‌كرد، له‌ناكاو بوعزێری گڕی له‌خۆی به‌ردابوو، گڕیشی له‌ناوچه‌كه به‌ردابوو، ئه‌مان بینی خه‌ڵك هاتۆته شه‌قام دژی سیسته‌می حوكمڕانیه‌كه‌ی موباره‌ك و كوڕه‌كانی، هێشتا ئیخوان و ئۆپۆزسیۆنی ئه‌ووڵاته بێده‌نگ و حه‌په‌ساون.بۆیه به‌جیا دوو كۆبونه‌وه كرا، یه‌كێكیان له (9) ی شوبات وئه‌ویدیش له (15) ی شوبات.دواین كۆبونه‌وه‌یان له‌باره‌گای یه‌كێك له‌حزبه‌بچوكه‌كانی كوردستان بوو، كه‌ئێستا نه‌ماوه، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌خه‌ڵكی ناڕازیی به‌شداربوو، بۆچونی نوێنه‌ری گۆڕان وابوو، ده‌بێت بچینه هه‌ولێره‌وه، (چه‌ند قسه‌یه‌كی جوان ومه‌عقوله) .وتیشی:ده‌بێت بچینه سه‌ر فڵانه شوێن و فیساره شوێن..ئێ مه‌علومه پارتی سوعبه‌ت نازانێت، هه‌موومان ده‌كوژێت، هێشتا دوو دڵیه‌ك لای ئێمه‌و كه‌سی وه‌ك "د:فایه‌ق گوڵپی"یش هه‌ر هه‌بوو، به‌حوكمی بیرۆبۆچون، چونكه نه‌مانئه‌زانی بۆكوی سه‌رده‌كێشێت، یان ده‌مانووت" ئه‌گه‌ر بكوژرێێن، سبه‌ی ئیسلامیه‌كان دێن.؟".یانی هه‌ر لێره بوبوینه دوو به‌شه‌وه، هێشتا خۆپیشاندان ده‌ستی پێنه‌كردووه، له‌تبون هه‌یه.بڕیاره (17) ی شوبات بچینه به‌رده‌ركی سه‌را، ئێمه هه‌قمان چیه ئه‌وه خه‌ڵكی تر هه‌یه به‌رژه‌وه‌ندی گه‌وره‌ی هه‌یه، چۆنی ڕێك ده‌خه‌ن، به‌س بۆقسه‌و پشتیوانی ده‌چین.
كه‌چووینه سه‌را، كه‌شێكی زۆر غه‌ریب بوو، بۆنمونه خه‌ڵكێك خه‌ریكی خۆده‌رخستن و مایك هێنان و بردن بوو، هه‌ر نه‌ناوی هه‌بووه ونه‌ناوك له‌پێشوودا.(ماوه‌یه‌ك په‌یجی شه‌قامی یه‌كگرتوو وینه‌یه‌كی داگرتبوو له17ی شوبات نوسیبوی "ئه‌مه به‌هرۆزه وتار ئه‌خوێنیته‌وه"كه‌چی من هه‌ر له‌وێنه‌كه‌دا نیم) .یان بابه‌تێكی تر ته‌له‌فزیۆنه‌كانی سه‌حه‌رو جه‌زیره‌و شوێنی تر هاتبوون، دوای ئه‌داكردنی ئه‌ركه‌كه‌مان و پشتیوانی له‌ده‌نگۆی نه‌مانی دكتاتۆره‌كان، له‌جاده‌ی پیره‌مێرده‌وه بۆسه‌ره‌وه چووین، له‌وێ سواری سه‌یاره بووم، بۆكه‌ركوك چووم، له‌ڕێ ته‌له‌فۆنیان كرد، به‌بێ (سه‌لام و كه‌لام) وتیان "كوژراو‌و بریندارێكی زۆر هه‌یه، له‌كوێی خۆت بشاره‌وه، به‌خوا ئیشێكی خراپتان كرد، ئه‌و ڕۆژه زانیمان ئه‌مه وای لێدێت...!!".كه گه‌شتمه كه‌ركوك كاك (حه‌مه‌تۆفیق ره‌حیم) ده‌نگی نایاته بان، ڕه‌نگی تێكچووه، ئه‌ڵێت "ئه‌مانه..ئاژاوه‌گێڕن، له‌ئێمه نین"...نه‌مه‌زانی ته‌له‌فزیۆنه‌كه بكوژێنمه‌وه، یان توڕه‌بوون سه‌راپا جه‌سته‌م بگرێته‌وه.ئه‌مه‌یه بێ پلان و بێ پرۆژه‌یی، كه هیچت نه‌بوو، شتێك ڕووببدا سه‌ری دونیات لێدێته یه‌ك و نازانی چی بكه‌ی..؟.كه‌ڕۆژ بۆیه‌وه دوای گه‌شتنه‌وه به‌سلێمانی، هه‌موو ئاوات و ئامانجێك ئه‌وه‌بوو، چۆن بچینه سه‌رای ئازادی.هه‌موو ڕێگه‌كان گیراون.

* (18) ی شوبات، سه‌ره‌تایه‌كی قورس.به‌ڵام گرنگ.
شاریه‌كپارچه بووه، به‌ماعه‌سكه‌ر، له‌قه‌ڵاچوالانه‌وه به‌سه‌دان سه‌یاره‌ی چه‌كدارو چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ئه‌هاته شاره‌وه، هه‌رشه‌و پارتی به‌كۆپته‌ر خه‌ڵكی گه‌یاندبووه سنوره‌كه، سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ئیتاڵیایه‌و، تاڵه‌بانیش له‌به‌غدا، نه‌وشیروان مسته‌فاش له‌سلێمانی نه‌ماوه و گه‌شتۆته پێنجوێن، پارتی هێزی ناردووه بۆگردی زه‌رگه‌ته، به‌فه‌رمانی نیچیرڤان بارزانی كه‌ئه‌وكات جێگری سه‌رۆكی پارتی بوو، هێز جوڵێنراوه (فاوڵێكی گه‌وره‌یه) .كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ هێزه‌كانی پارتی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، خه‌ڵكی تر ته‌قه‌ی لێده‌كات، ئێرانیه‌كان چووبونه ماڵی "كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ" كه‌گردی زه‌رگه‌ته بپارێزێت و، ڕێگه‌نه‌دا پارتی پێ درێژبكات، ئه‌م په‌یامه‌شیان به‌عیماد ئه‌حمه‌د نارد، كه‌هه‌ر پۆستێكی وه‌رگرتبێ ڕه‌زامه‌ندی ئێرانی له‌سه‌ربووه.
بیرمان له‌وه كرده‌وه، ئه‌مڕۆژه (18) ی شوبات.هه‌رچۆنێكه به‌واسیته‌یه به‌ناسیینه، به‌جل و به‌رگی تره، به‌س بگه‌ینه به‌رده‌ركی سه‌را، هه‌ر ده‌مه‌تره‌و عه‌سكه‌رێك و كوته‌ك به‌ده‌ستێكی لێیه، هه‌ر سوچه‌و هه‌مه‌رێكی لێیه، هه‌ر مرۆڤ ده‌بینن، تێی ئه‌سره‌وێنن، كه‌چووین، هه‌ریه‌كه‌و له‌شوێنێكه‌وه، ڕێگه نه‌ئه‌درا دوو كه‌س پێكه‌وه بن، یان به‌مۆبایل قسه‌بكه‌ن، دوای چاره‌كێك كاتێك مان زانی، پیاوێكی باڵابه‌رزی ناوكایه‌ی ڕۆشنبیریی كورد هاته‌خواره‌وه له"كتێبخانه‌ی ئه‌ندێشه"ه‌وه.زۆر دڵمان پێ‌خۆش‌بوو.ماهیه‌ته‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو به‌یاننامه‌ی نوسیبوو ئینجا هێنابوی بۆ خوێندنه‌وه، له‌چركه‌ساتێكدا هه‌ر یه‌كه‌و له‌شوێن خۆیه‌وه هاواری كرد (وه‌رنه پێشه‌وه..) ئیدی گڕی سه‌ندو به‌دروشمی (به‌ڵته‌جیه...به‌ڵته‌جیه) داوای ده‌ركردنی هێزه حزبیه‌كان كرا له‌سلێمانی، دیسانه‌وه خه‌ڵك له‌چه‌ندین ڕێوه بۆبه‌رده‌م لقی (4) به‌ڕێكه‌وتن.
بۆبه‌یانی گروپی (هه‌ستكردن به‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل) مان ڕاگه‌یاند، له‌سه‌ر سوچی ئوتێل پاڵاس، گوڵمان هێنابوو، چونكه ده‌مانزانی به‌ناوی گوڵ و ئاشتیه‌وه نه‌بێت، ئیمڕۆكه زه‌حمه‌ته سه‌را ببینین، بۆیه شه‌و چوینه ماڵی (دكتۆر فواد بابان و جه‌ماڵ عه‌بدول و قسه‌مان له‌گه‌ڵ مسته‌فا ئه‌حمه‌دو شێخ جه‌ماڵی موزیع و شێخ محه‌مه‌دی سه‌رگه‌ڵوو...هتد) كرد، كه گوڵمان بۆببه‌خشنه‌وه‌و بیكه‌نه لوله‌ی تفه‌نگه‌كانیانه‌وه، به‌پێش چاوی ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه به‌یاننامه‌كیشمان ڕاگه‌یاندو من بومه سه‌رپه‌رشتیاری گروپه‌كه، دوو گروپی تر‌و هه‌ندێ خه‌ڵكی ڕۆشنبیر هه‌بوون، ئه‌مانویست به‌مه ئه‌نجومه‌نێك دروست بكه‌ین، هێشتا ئۆپۆزسیۆن هه‌ر حه‌په‌ساوه، هیچی نییه بۆووتن، چۆن بڵێی ئه‌یه‌وی بێته‌وه ناوخه‌ڵك كه‌پێشتر پشتی نه‌گرتوون، پێی وتون ئاژاواه‌گێڕ..بۆیه ده‌یانویست هه‌رچی كه‌سێك له‌حزبێكدا نییه وه‌ك (ئه‌ژی جه‌ماڵ-دكتۆر فایه‌ق گوڵپی-عومه‌ر شاوری-وه‌من و خه‌ڵكی تر..) دوور بخه‌نه‌وه‌و خۆیان ببنه خاوه‌نی مه‌سه‌له‌كه.بۆئه‌مه فاروق ڕه‌فیق و ناسكی خێزانیان، له‌خشته‌برد، كه‌بناغه‌و مه‌نه‌س ئێمه دامانناوه، ئه‌وان بیبه‌نه‌وه بۆباره‌گاكانی خۆیان، ئیتر شت دروست بوو.
* ئه‌نجومه‌نی كاتی، سه‌یرو سه‌مه‌ره.
له‌چایخانه‌یه‌كی شه‌قامی پیره‌مێردا، كۆبۆنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كاتی ده‌كرا، كه‌نوێنه‌رایه‌تی خوێنی شه‌هیدان و شه‌هید ڕێژوان و گشت ده‌نگه ناڕازییه‌كانی كوردستان ئه‌كا، خاوه‌نی چایخانه‌كه له‌هه‌مومان زیاتر قسه‌ی ده‌كردو ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو، هه‌ر خروقاتێك ده‌بوو، سه‌رمان ئه‌خه‌واند تاله‌ڕێگه‌ی كه‌سه‌وه لاوازییه‌كانی ئه‌م شوێنه نه‌گاته لایه‌نه‌كانی به‌رامبه‌ر.
شۆرش، له‌دونیادا، پیاوی ژیر‌و به‌سه‌لیقه پلانی بۆدائه‌ڕێژێت، مرۆڤه چاونه‌ترس و ئازاكان جێبه‌جێی ئه‌كه‌ن، به‌ڵام ترسنۆكه‌كان به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌خۆن و خۆیان ده‌كه‌ن به‌خاوه‌نی، شۆڕش له‌فه‌ڕه‌نسا (1789) زۆر جیاوازی هه‌بوو كه‌توندوتیژی زۆری به‌خۆوه دی، به‌به‌راورد به‌شۆرش له‌ئه‌مریكا (1773) ، شۆڕش له (ئۆكتۆبه‌ری 1917) له یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت، هه‌ندێ هه‌ڵه‌ی ناشرینی تیاداكرا، كه‌دیمه‌نه‌كه‌ی ناشرین كرد، شۆڕش له‌ئێران (1979) له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی سی دی و كاسیه‌ت و شریته‌وه بوو، بۆیه هه‌ر به‌ته‌كنه‌لۆژیاش ده‌ڕوخێت، كه‌شۆڕشێكی هیچ و پوچن ئه‌وانه، شۆڕش له‌عێراق (1958) هیچی نه‌گۆڕی، شه‌ڕی تایه‌فی و مه‌زهه‌بی، هه‌یكه‌لی ئیداری و سیاسی، ماف و ئازادی..ئێخۆ ئه‌م فه‌زایه‌ی له‌كوردستان هه‌یه، هیچ بوارێكی بۆ ووتن نه‌هێشتۆته‌وه، ، بوه‌ستن...بابزانین ئێمه كێین و ده‌مانه‌وێ چی بكه‌ین...؟.
ئه‌گه‌رچی شۆڕش به‌رهه‌می ناڕازه‌یی و ڕقی په‌نگخواردووی مرۆڤه‌كانه، كاتێك شۆڕش دروسته‌بێت كه‌سیسته‌مه‌كان پێچه‌وانه بن له‌گه‌ل َ ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، به‌ڵام خۆده‌بێت نه‌خشه‌یه‌ك بكێشیت تابه‌م كاره ئێمه قوتاربین هیچ نه‌بێت بۆماوه‌یه‌كی ناوه‌ند مه‌وداش بێت.چونكه مه‌رج نییه خه‌باتی ڕزگاریخوازی و شۆڕش هه‌موو جارێك دیموكراتی به‌رهه‌مه‌كه‌ی بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی حزبه‌چه‌كدارو شاخاویه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی باشوور كردیان، به‌رهه‌مه‌كه‌ی ئه‌مه‌یه ده‌یبینین له‌هه‌زاره‌ی سێ و سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا.
ئه‌م ئه‌نجومه‌نه كاتیه‌ی له‌سه‌رای ئازادی هه‌بوو، هیچ شتێكی ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی تیانه‌بوو، تیای بوو پارتی و عه‌مید، تیای بوو ئاسایش به‌جلی مه‌ده‌نی، گۆڕان هات، دكتۆر موسه‌ننا (به‌حیساب ڕێزی لێده‌گرتین به‌پێوه ئه‌وه‌ستا، به‌ڵام بواری قسه‌ی نه‌ئه‌دا) .یه‌كگرتوو، كۆمه‌ل، چه‌پ، چوزانم له‌وه ئه‌چێت هی ئێًرانی و توركیش هه‌بووبێت، كه‌حكومه‌ت شتێكی ئه‌نارد، ده‌بوو (100) كه‌س له‌و ئه‌نجومه‌نه ڕای هه‌بوایه، هه‌ر ڕۆژه‌و خه‌ڵك ئه‌هات ئه‌بوو به (ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كاتی سه‌رای ئازادی) .فارووق ڕه‌فیق، وای ئه‌زانی ئه‌مه یۆنانی كۆنه:ده‌بێت هه‌موو خه‌ڵك ڕای له‌سه‌ر ئه‌وشته هه‌بێت ئێمه ده‌یكه‌ین.ئه‌و پیاوێكی هه‌تا بڵێی بوێر‌و ڕۆشنبیره، به‌ڵام هیچ شتێك له‌سیاسه‌ت و واقیع نازانێت.
داواكارییه‌كانی خه‌ڵكمان كۆكرده‌وه، بوو به (28) خاڵ.پێویسته‌و ده‌بێت ئێستا‌و ئه‌وكات، ته‌نها شه‌ڕ له‌سه‌ر ئه‌وخاڵانه‌بكرێت، بۆئه‌وه‌ش ئێمه‌جیابوینه‌وه، ته‌ماشابكه بۆ كوشتنی ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌رای ئازادی (كۆمه‌ل و یه‌كگرتوهه‌ریه‌كه‌یان به‌جیا خاڵی خۆیان ده‌سه‌پاند، گۆڕان ئه‌یوت (7) خاڵه‌كه‌ی من، دوایش (22) خاڵیان ده‌ركرد، ئنجا خاڵی یه‌كێتی ژنان و مامۆستایانی زانكۆ‌و خه‌ڵكی شاره‌كان....هتد.
ئاخر، گریمان ئێمه‌له‌م پێناوه‌دا هیچ باجێكمان نه‌دا، یه‌كێكی وه‌ك (د:فایه‌ق) له‌سه‌را بڕیاری دا:له‌مووچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتارییه‌كه‌ی خۆشبیت و بیگه‌ڕێنێته‌و بۆحكومه‌ت، كه‌پزیشكی شاخ و كه‌س و كاری شه‌هیدو مرۆڤێكی نه‌ته‌وه‌یی و ناڕازییه، كه‌سێكی وه‌ك "قادر عه‌زیز" تائه‌م ساته‌ش باجی خوێندنه‌وه‌ی ته‌نها وتارێك ئه‌دا له‌سه‌رای ئازادی، حزبه‌كه‌یان پارچه پارچه‌كرد، بێجگه له‌وه‌ی ڕۆژ دوای ڕۆژ ژماره‌ی شه‌هیدو برینداره‌كان زیاده‌بوون، به‌ئاشكرا خه‌ڵك له‌وێ كه‌سابه‌تی بۆ یه‌كێتی و پارتی ده‌كرد (هه‌موو ئه‌مانه له‌تیڤی باسم كردووه كاتی خۆی) ..هه‌ر ڕۆژه‌ی مه‌لایه‌ك شتێكی ئه‌ووت، به‌كه‌یفی خۆ هێرش ئه‌كرایه سه‌ر ئه‌م و ئه‌و.
جیابونه‌وه‌ی ئێمه له‌خۆپیشاندان، ، ئێستاچی؟؟
گه‌وره‌ترین، گرفت و له‌مپه‌ر، ئه‌وكات و ئێستاش، نه‌بونی مینبه‌ره بۆقسه‌كردن، میدیا له‌كوردستان یان هی ده‌سه‌ڵاته یان هی ئۆپۆزسیۆن، كێ یان بوێ ئه‌یكه‌ن به‌پاڵه‌وانی گۆڕه‌پانه‌كه، كێ شیان بوی وای لێئه‌كه‌ن جارێكی تر له‌ڕووی نه‌یات بێته ناوبازاڕ.ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌و ده‌یان میدیای تر به‌ئیعاز نوسینه‌كانی ئێمه داناگرن، ته‌نانه‌ت یه‌ك له‌گۆڤاره‌كان بابه‌تی منی داگرتبو جارێكیان "چه‌ندین جار خاوه‌ن ئیمتیازه‌كه ئاگاداری كردبوون".
كه‌جیابوینه‌وه، ڕۆژێك "ئه‌ژی جه‌ماڵ" كه‌ئێستا سه‌رنوسه‌ری گۆڤارێكه‌و چالاكوان بووه ده‌مێكه، ووتی:ئێستا ده‌چمه ئه‌و پاركی نالیه كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌كه‌م، من خۆپیشاندان ئه‌به‌مه پاركی ئازادی".له‌گه‌ڵ پاركی ئازادییه‌كه‌ی ئه‌و نه‌بووم.به‌ڵام ناهه‌قشی نه‌بوو.چونكه له‌یه‌ك ڕۆژدا ئێمه‌گیراین و ته‌عاهودیشمان پێ پڕكرایه‌وه، كه‌چی هه‌ر هاتینه‌وه بۆخۆپیشاندان، یه‌ك كه‌س باسی نه‌كردبوین...!!.سه‌یره هه‌رچی سه‌ربازو پۆلیس له‌جاده‌یه دڵی بۆخۆپیشاندان لێ ئه‌دا، ئێمه‌ش ده‌مانه‌وی وازبهێنین.
بۆیه، پێم گرنگ نه‌بووه له‌كوێ قسه‌ئه‌كه‌م، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی چی ئه‌ڵێین، له‌ناكاو له‌زاگرۆس و گه‌لی كوردستانه‌وه، به‌قسه‌كردن دنیامان شڵه‌ژاند.ئه‌وانیش خۆیان حازركردبوو، به (خۆفرۆش و جاش و خیانه‌تكارو ئه‌مانه وه‌سفی ئێمه بكه‌ن، جنیۆ به‌كه‌س و كار‌و شتی تر بكه‌ن) .هه‌روه‌كو ئێمه چوبێتین ده‌ستخۆشی له‌ته‌قه‌كه‌ره‌كان بكه‌ین وابێت، ئاوها خه‌ڵكیان تێده‌گه‌یاند.به‌ڵام شوكر وشیاره خه‌ڵكی ده‌زانن كێ باجی چی داوه.
له‌كاتێكدا زۆربه‌ی به‌رپرسانی گۆڕان و یه‌كیتی ئێستاش پێكه‌وه ئه‌خۆنه‌وه، خۆیان وكوڕیان شه‌ریكن..بێ ئه‌وه‌ی ئه‌مانه ده‌نگ و قسه‌و خزمه‌تی ئێمه بزانن، بێ ئه‌وه‌ی فلسێكی ئێمه دیاری بكه‌ن له‌حكومه‌ت و حزبدا، به‌ڵام هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری تیڤیه‌كه‌ی ئه‌وان بوو، كه‌ئێستا به‌لێشاوخه‌ڵك واز له‌ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ش دێنن، جاران له‌كورسات ئه‌یوت (فه‌خامه‌تی به‌ڕێز مام جه‌لال و به‌ڕێز خانمی یه‌كه‌می عێراق) .مه‌گه‌ر ئه‌وه یه‌كگرتوی ئیسلامی نه‌بوو له (2012) له‌پێناو ئه‌وه‌ی له‌یادی (17) شوبات خۆپیشاندان نه‌كه‌ن، تاڵه‌بانی له‌دوو ملیۆن دۆلاری قه‌رزاریان خۆش‌بوو، مه‌گه‌ر یه‌ك ملیار دیناریان بۆ باره‌گا سوتاوه‌كانیان له‌بودجه‌ی خه‌ڵك نه‌برد بۆخۆیان.مه‌گه‌ر سه‌دان كادر‌و كارمه‌ندی میدیای ئه‌هلی و ئۆپۆزسیۆن ئێستا له‌میدیاكانی پارتی و یه‌كێتی نین، ئه‌وه ئه‌وان نه‌بوون دوای دامركاندنه‌وه‌ی خۆپیشاندان ڕیزیان به‌ستبوو له‌پێشوازی ئه‌و كه‌سه‌ی داوای ڕووخانیان ده‌كرد، ئه‌وان نین كه‌بودجه‌كه‌یان پێدرایه‌وه بێده‌نگ بوون و لێی دانیشتن..بببینن خوێنه‌رانی به‌ڕێز:له‌دوای خۆپیشاندانه‌كانی (17) شوباته‌وه، خوێنی شه‌هیدوه برینداره‌كان ته‌نها وه‌ك یاده‌وه‌رییه‌كی لێهاتووه.
ببینن گه‌نده‌ڵی له‌م دووساڵه‌دال زیاتری كردووه، خۆپێچانه‌وه‌و ماستاوكردن و دووڕوویی پتر بوون.بۆیه ئێستا خه‌ڵك توره‌یه‌و ئۆپۆزسیۆن لاواز‌و بێ هه‌ڵوێسته، جاران ئۆپۆزسیۆن به‌هێز و خه‌ڵك تاڕاده‌یه‌ك ئاماده‌و هوشیارنه‌بوو.
ئه‌وه كێ بوو، كێ به‌پله‌ی عه‌میدو عه‌قیدو، ، وه‌للا هه‌یه سایتی هه‌یه به (نائب زابت) خانه‌نشینه، ئه‌مانه‌ن، نوسه‌ری گه‌وره‌ی ئه‌م وڵاته‌ن!!، یه‌لڵا ده‌ی، ، نوَبه‌ی منه قسه‌بكه‌م، ، یه‌ڵڵا كێ ئه‌ڵێت ئه‌م قسانه وانین، یه‌ڵڵا كێ خۆفرۆشه..كێ جاشه..ئه‌وه ته‌له‌فزیۆن و ئه‌رشیف ماوه، بزانن هه‌مان ده‌نگ و سه‌دای ناڕه‌زایی خۆمان له‌تیڤیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیش نه‌وتووه، ، له‌كاتێكدا ناسكه خانم له‌دوا ژماره‌ی ڕۆژماره‌ی چه‌تر (كه‌داخرا) ئه‌ڵێت "به‌هرۆز هانی خه‌ڵكی داوه بۆتوندو تیژی".ئاخر جه‌رائه‌تی مرۆڤ و سه‌لیقه‌و ئیراده‌ی بڕیاردانی، زۆری فه‌رقه له‌گه‌ڵ قسه‌ی زلی ناوفه‌یسبووك و لێدوانی ڕۆژنامه‌و تیڤیه‌كان.
ئه‌یانه‌وی، سلبیاته‌كان بخه‌نه ئه‌ستۆی ئه‌م و ئه‌و، به‌ڵام بچن بپرسن تائیداره‌ی خۆپیشاندان لای ئێمه‌بوو، چی بوو چۆن بوو، بچن ئه‌وه خوا ئه‌ندامه‌كانی سه‌رای ئازادی ماون و ده‌یان ڕۆشنبیری ئه‌م وڵاته، بۆخۆیان ده‌ڵێن"تۆ باشت كرد، باش وه‌زعه‌كه‌ت خوێنده‌وه، ، زوو وازت هێنا.".ئه‌وه دوساڵه هیچم له‌سه‌رئۆپۆزسیۆن نه‌وتووه، هه‌موو جار ده‌مانوت"هه‌ر هه‌بن..باشه".به‌ڵام نه‌مانزانی ده‌بن به‌ڕاوێژكاری ده‌سه‌ڵات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
