
گوندی گه‌ره‌وان له‌ڕوی ئیداریه‌وه سه‌ربه قه‌زای ڕواندزه له‌سنوری دۆڵی ئاكۆیان به‌دوری (14) كم ده‌كه‌وێته باشوری ڕۆژ هه‌ڵاتی قه‌زاكه، له‌ئێستادا (205) دووسه‌دوو پێنج ماڵی لێ نیشته جێیه.
ئه‌گه‌ر باسی هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیی و ڕووداوه جه‌رگ بڕانه بكه‌ین، كه به‌سه‌ر هاوڵاتیانی گونده‌كان به‌گشتی و گوندی گه‌ره‌وان به‌تایبه‌تی داهاتووه، ئه‌وا به نووسینێك و ڕاپۆرتێك ته‌واو نابن. له‌ڕاستیدا به‌هۆی شۆڕشگێڕی و ئه‌و هه‌سته زۆره‌ی گوندنشینان به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان و هاوكاریه به‌رده‌وامه‌كانیان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌كات و سه‌رده‌مه جیاجیاكاندا‌و به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می داگیركردنی خاكی پیرۆزی كوردستان له‌لایه‌ن ڕژێمی له‌ناوچوی به‌عسی فاشی به‌غدای ئه‌وسا. ئه‌و هاوكاریی و دلسۆزیه‌ی گوند نشینان بۆ پێشمه‌رگه سه‌رانی به‌عس وچلكاو خۆره‌كانی به‌ته‌واوی هه‌راسن وبێزار كردبوو، چونكه ده‌یانزانی مانه‌وه‌و خۆڕاگری پێشمه‌رگه به‌نده به مانه‌وه‌ی گوند نشینان، له ته‌واوی كوردستان، خه‌لكی گونده‌كان سه‌رچاوه‌ی خۆراك و ژیانی پێشمه‌رگه‌ن وه‌كو كورد گوته‌نی خه‌لكی گوند‌و پێشمه‌رگه بووبوون به ماسی و ئاو، بۆیه دووژمن هه‌میشه له‌ده‌رفه‌ت ده‌گه‌ڕا بۆ له‌یه‌كتردابڕینی ئه‌م دوو ناوه بۆ ئه‌مه‌ش هه‌موو ڕێگایه‌كی گرته‌به‌ر، كه خۆی به‌باشی ده‌زانی هه‌رله گرتن و ڕه‌شبگیری و ترس و تۆقاندن و گرتنی كه‌سوكاری پێشمه‌رگه بۆناچاركردن به‌دانانی چه‌كی شه‌ره‌ف تا ده‌گاته بۆردومان و تۆپباران دوواجار ئه‌نفال و كیماباران و وێرانكردنی زیاترله (5000) پێنج هه‌زارگوندی كوردستان. بۆردومانكردنی گونده‌كان به‌گشتی و به‌تایبه‌تی ئه‌وگوندانه‌ی كه‌له‌ژێرده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌دا بوون پیشه‌یه‌كی به‌رده‌وامی به‌عس بوو به مه‌به‌ستی چۆلكردنی گونده‌كان، ئه‌وه بوو له كاتژمێر (9) ی به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی 25/5/1985 زیاترله (10) ده فڕۆكه‌ی جۆری سیخۆ له‌چه‌ندین لاوه ده‌ستیان كرد به بۆردومانكردنی چڕوخه‌ست، له‌و بۆردومانه سه‌خته‌ی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی سه‌ربه سوپای ئاسمانی به‌عسی له‌ناوچوو (12) دوازده كه‌س له‌مناڵ و ژن و پیرو په‌ككه‌وته‌ی بێ‌تاوان و بێ دیفاعی هه‌ردوو گه‌ره‌وانی سه‌روو خواروو شه‌هید بوون و (8) هه‌شت هاوڵاتی تریش به‌سه‌ختی برینداربون
هاوڵاتی (عبدلله محمد) ناسراو به: (خاردلۆ)، كه‌له‌م بۆردومانه سه‌خت وچڕه‌ی (25/5/1985) دا (5) كه‌سی خێزانه‌كه‌ی شه‌هیدبوون به‌م جۆره بۆمان دووا و وتی: هه‌میشه گونده‌كه بۆردوومان ده‌كرا له‌لامان بوو بوو به‌شتێكی ئاسایی له‌گه‌لی راِهاتبووین، به‌ڵام بۆردوومانی ئه‌وجاره زۆر جیاواز بوو كه‌سمان باوه‌ڕمان نه‌ده‌كرد له‌م ڕۆژه پیرۆزه دا بۆردومان بكرێین كه رۆژی هه‌ینی بوو هاوكات پێنجه‌م رۆژی ره‌ِمه‌زان بوو ئه‌م هاوڵاتیه زیاتر دوواو له‌به‌ر خۆیه‌وه به‌دڵێكی پڕله‌خمه‌وه ئه‌ی وت:ڕۆژێكی زۆر زۆر ناخۆش بوو ئه‌وه‌ی من دیتم خودایه كه‌سی تر نه‌ی بینێت له‌گه‌ڵ گێڕانه‌وه ئه‌و رۆژ مام (عبدلله) كه باوك ودایك وخوشكێك وكچه مامێك و كچه پورێكی له‌یه‌ك كات و له ناو یه‌ك ژووردا شه‌هید بووبوون ئاهێكی قولی هه‌ڵكێشاو چاوه‌كانی پڕبوون له‌گریان به‌خوای ڕۆژێكی سه‌خت و ڕه‌ش بوو.
هاوڵاتی (رقیه ڕسماعیل بابیر) كه، له‌م رَۆژه‌دا به سه‌ختی بریندار بوو بوو ووتی:له‌بیرمه (5) پێنجی ره‌مه‌زان بوو ڕۆژه‌كه‌ش ڕۆژی هه‌ینی بوو نزیكه‌ی كات ژمێر 10ی به‌یانی بوو ئه‌و ڕۆژه به ڕۆژوو بووم، زۆرهیڵاك بووم به‌ده‌ست تێنوێتی، له‌ماله‌وه دانیشتبوم هه‌ر له‌گه‌ڵ بیستنی ده‌نگی بۆردوومان ئه‌وه‌نده هه‌ستم كرد سه‌رم زۆر گران بوو، كه هاتمه‌وه هۆش له‌نه‌خۆشخانه‌ی جمهوری بووم له‌هه‌ولێر. پلكه (رقیه) زیاتر دواوو وتی:له‌نه‌خۆشخانه‌ی جمهوری به‌پیاوه‌كه‌میان ووت:وه‌ره ئیمزا (واژو) بكه بڵێ:خێزانه‌كه‌م به‌بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی ئێران بریندار بووه ئه‌گه‌ر وانه كه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ خێزانه‌كه‌ت (رقیه) ناكه‌ین
ئه‌م هاوڵاتیه گله‌یی ئه‌وه‌شی له‌لایه‌نی په‌یوه‌ندار هه‌بوو كه‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌م بۆردوومانه بینایی چاوی ڕاسته‌ی به‌ته‌واوی له‌ده‌ست داوه‌و چاوه‌كه‌ی تریشی بینایی كه‌م بووه، كه‌چی تائیستا مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامی بۆ نه‌بڕاوه‌ته‌وه داواكاره له لایه‌نی په‌یوه‌ندار، كه‌له‌م مافه‌سه‌ره‌تاییه بێ به‌ش نه‌كرێت، مووچه‌ی كه‌م ئه‌ندامی پێبده‌ن
|
ساڵ وشوێنی بیندربوون |
ناوی برینداره‌كان |
ژ |
|
25/5/ 1985 |
رقیه ڕسماعیل بابیر |
1 |
|
25/5/1985 |
به‌فرین عبدلله تۆفیق |
2 |
|
25/5/1985 |
كمال عبدلله تۆفیق |
3 |
|
25/5/1985 |
ڕسماعیل بابیرحمد |
4 |
|
25/5/1985 |
ڕسماعیل حمدامین |
5 |
|
25/5/1985 |
مریم احمدعێمان |
6 |
|
25/5/1985 |
صباح مسته‌فا قادر |
7 |
|
25/5/1985 |
سێوه كریم رسول |
8 |
تێبینی/له‌هه‌مان ڕۆژدا گوندی سه‌رانیش كه‌وته به‌رئه‌م بۆردوومانه بوه هۆی شه‌هیدبوونی هاوڵاتێك به‌ناوی (عزیزحاجی حارس) وبرینداربوونی هاوڵاتێك به‌ناوی (كمال عبدلرحمان حسَن)
-------------
ئاماده‌كردنی/زریان عبدالرحمن سدرالدین 07504657592
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
