
له له‌نده‌ن یادی 25 ساڵه‌ی کاره‌ساتی ئه‌نفال به‌رز ڕاگیردرا
له گۆره‌پانی تڕافالگار له ناوجه‌رگه‌ی له‌نده‌ن به به‌شداری سه‌ده‌ها هاووڵاتی کورد و ژماره‌یه‌ك بیانی یادی 25 ساڵه‌ی کاره‌ساتی ئه‌نفال به‌ڕێوه‌چوو.یاده‌وه‌ریه‌که به هه‌ڵگرتنی گوڵێکی سوور و ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاکی قوربانیانی ئه‌و کاره‌ساته ده‌ستی پێ‌کرد.
له گردبوونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌که‌دا 182 نامه بۆ ده‌یڤد کامیرۆن سه‌ره‌ك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له لایه‌ن ئاماده‌بوان واژووکرا که تیایدا داوایان له ناوبراو و حکومه‌تی ئه‌و ووڵاته کرد که به هه‌مان شێوه‌ی په‌رله‌مانی ووڵاته‌که‌یان پرسی جینۆسایدی کورد به فه‌رمی بناسێنن.نازم زه‌هاوی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به‌شداری له‌و یاده‌وه‌ریه کرد و پشتگیری خۆی بۆ ناساندنی جینۆسایدی کورد له لایه‌ن حکومه‌تی ووڵاته‌که‌ی دووپات کرده‌وه.
خاتووبه‌یان سامی عبدالوحمان نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا له لێدوانێکدا ووتی:
"له کاتێکدا ئێمه له ڕۆژی ئه‌نفالدا یاده‌وه‌ری 182 هه‌زار قوربانی ده‌که‌ینه‌وه که به کۆمه‌ڵ هاتنه کوشتن، ئه‌م یادکردنه‌وه به ته‌نها به‌س نیه.ئه‌و قوربانیانه پێویستیان به دادپه‌روه‌ری هه‌یه.گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کان به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گرن له‌سه‌ر جینۆساید و قوربانیانیش شایسته‌ی ئه‌وه‌ن کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی کاره‌ساته‌کانیان به فه‌رمی بناسێنێت.بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوا له سه‌ره‌ك وه‌زیران و حکومه‌تی به‌ریتانیا ده‌که‌ین که به هه‌مان شێوه‌ی په‌رله‌مانی ووڵاته‌که‌یان ببنه پێشه‌نگ بۆ ناساندنی جینۆسایدی گه‌له‌که‌مان.هیچ که‌سێك ناتوانێت ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر گه‌لی کورد هاتووه له ئه‌نفالدا بسڕێته‌وه، به‌ڵام له هه‌مانکاتدا ده‌توانین بۆ ئه‌وه‌ی دواڕۆژێکی پۆزه‌تیڤ و گه‌ش بۆ قوربانیان بڕه‌خسێنین، پێویسته ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی که به‌سه‌ر گه‌له‌که‌مان هاتووه وه‌ك جینۆساید بناسرێن.ئه‌م هه‌نگاوه‌ش په‌یامێکی ڕوون و ڕاشکاو ده‌بێت بۆ هه‌موو جیهان که چاوپۆشی له جینۆساید ناکرێت و به فه‌رمی ده‌ناسێنرێت."
شایانی باسه له 28 شوباتی ئه‌مساڵ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له دانیشتنێکی فه‌رمیدا که له هۆڵی سه‌ره‌کی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو گفتوگۆی تێر و ته‌سه‌لی له‌سه‌ر جینۆسایدی کورد ئه‌نجامدا و له کۆتاییشدا به فه‌رمی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا جینۆسایدی کوردی ناساند و داواشی کرد له یه‌کێتی ئه‌وڕوپا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که هه‌مان هه‌نگاو بنێن.ئه‌و هه‌ڵوێسته مێژووییه‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته گه‌وره‌یه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی واژووی ئه‌له‌کترۆنی بوو که تیایدا زیاتر له 27 هه‌زار واژووی ئه‌له‌کترۆنی له لایه‌ن هاووڵاتیانی به‌ریتانیا کۆکرایه‌وه که داوایان له په‌رله‌مان و حکومه‌تی به‌ریتانیا کرد که جینۆسایدی کورد به فه‌رمی بناسێنن.
شایانی ووتنه که هه‌ڵمه‌ته‌کانی ناساندنی جینۆساید پشت ئه‌ستووره به دوایین بڵاوکراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که تیایدا داوا له ووڵاتانی جیهان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی به پشت به‌ستن به یاساکانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانی تایبه‌ت به جینسۆساید هه‌موو ڕێچکه‌کان بگرنه به‌ر بۆ ڕێگه‌گرتن له ڕوودانی جینۆساید و سزادانی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و کارانه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
