چیرۆكی (چرۆكانی هیوا) ...عمر امین علی-ڕانیه
گرمه‌گرمی هه‌وره‌تریشقه‌و بارانێكی به‌خوڕ له‌نیوه شه‌وێكی سه‌ره‌تای به‌هاردا، وایان لێكردم به‌درێژایی شه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ بیره‌وه‌ری شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران عێراقدا كاته‌كه‌م به‌سه‌ر به‌رم، شریخه‌و بڵێسه‌ی هه‌ورێك ده‌تگووت ته‌قینه‌وه‌ی سه‌دان ڕۆكێتی زه‌مین به‌زه‌مینی عێراقین ئاسمانی ئێرانیان ڕووناك ده‌كرده‌وه، ئه‌و ڕۆژه‌م ده‌هاته‌وه‌بیر له دیزه‌فول سی و پێنج هه‌زار سه‌ربازی عێراقی به‌دیل گیران، دواتر سوپای عێراق ڕۆكێت بارانی كردن، پاشانیش فرمێسكی تیمساحی بۆ ده‌ڕشتن و بانگ و سڵای ئه‌وه‌ی لێده‌دا كه ئێرانیه‌كان ئه‌سیره عێراقیه‌كان ده‌كوژن، كه‌سوكاری ئه‌سیره‌كانیشی تووشی به‌سته‌ڵه‌كێكی ده‌ستخه‌ڕۆ ده‌كرد كه بۆ هه‌تاهه‌تایی له‌چاوه‌ڕوانی ڕۆڵه‌كانیاندابن له‌نێوانی مردن و ژیاندا، شه‌تولعه‌ره‌ب و موحه‌مه‌ره‌و شه‌له‌مچه‌و عه‌بادان و شه‌رقی دیجله بوون به ته‌لیسمی سیحراوی، ڕۆژانه ڕۆحی هه‌زاران گه‌نجیان تێدا لولده‌دراو به‌خوێناوه‌كه‌شیان ئاشی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی پیره‌دكتاتۆریان پی ده‌خرایه گه‌ڕ، من ئه‌وكاته به‌ته‌واوی گه‌یشتبوومه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی له‌كاتی شه‌ڕدا هه‌موو قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان ڕه‌واده‌كرێن، له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنێك كه هه‌ستی مرۆڤایه‌تی تێیدا دۆڕاوه، برینه‌كانم زیاتر قوڵده‌بوونه‌وه كه تیتاڵی پاشماوی جلوبه‌رگی ئه‌نفال و كیماباران له‌ناو ڕه‌شه‌بایه‌كی تۆزاوی بیابانه‌كه‌ی نیمچه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌به‌وه به‌ئاسمانی كوردستاندا ده‌خولانه‌وه‌و داوای تۆڵه‌یان لێده‌كردم، عومه‌ری خاوه‌ریش دڵی نه‌ده‌هات كۆرپه‌كه‌ی له‌سینگی خۆی دوورخاته‌وه، نه‌وه‌ك مژێك كیمیاوی له‌هه‌وادا مابێته‌وه‌و ببێته‌هۆی له‌ده‌ستدانی كۆرپه‌كه‌ی، لێره‌دا ترس و تۆقان، ئه‌من و ئیستخبارات، زینده‌به‌چاڵ، هه‌موویان له‌گه‌ڵ سه‌رمای ناو كزه‌بای هه‌وره‌كاندا هه‌ڵیانده‌كوتایه سه‌رجه‌سته‌م و سڕیان ده‌كردم، بۆیه نایه‌ته بیرم له چ كاتێكی ئه‌م شه‌وه‌دا خه‌و په‌رده‌ی ڕه‌شی بێهۆشی به‌رسه‌رچاوه‌كانمدا هێناوه‌و كه‌وتومه دونیای خه‌وو بی ئاگاییه‌وه، به‌ڵام زۆر سه‌یره به‌شێك له‌و ڕووداوانه‌ی كه بیرم لێده‌كرنه‌وه بی ئه‌وه‌ی گوێبده‌نه خاڵه‌كانی پشكنین و سنووره ده‌ستكرده‌كان، له‌بواری به‌خه‌به‌ریه‌وه یه‌كه‌سه‌ر ده‌په‌ڕینه‌وه ناو بواره فراوانه‌كه‌ی خه‌وه‌كه‌م، له‌وێشدا هه‌ر هه‌مان بیره‌وه‌ری بوون، به‌ڵام له‌بواری خه‌وه‌كاندا تێپه‌ڕبوونی كات زۆر جیاوازه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وكاتانه‌ی كه مرۆڤ تیایاندا به‌خه‌به‌ره، دیمه‌نی له‌سێداره‌دانی سی سه‌ربازه شیعه‌كه‌م بینیه‌وه كه له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكاندا له‌فڕۆكه خانه‌ی ڕه‌شید به‌به‌رچاومانه‌وه له‌داردران، دیمه‌نێكی زۆر دڵته‌زێن بوو، یه‌كه‌م سه‌ربازی له‌داردراو دوای دڵنیابوونه‌وه له‌مردنی جارێكی تر زیندووبۆوه‌و، ده‌سه‌ڵاتی دكتاتۆریش بۆجاری دووه‌م له‌داریاندایه‌وه، جه‌لاده‌كه‌ش ئه‌مجاره‌یان ئه‌وه‌نده به‌ڕقه‌وه خۆی به جه‌سته‌كه‌یه‌وه هه‌ڵواسی یه‌كسه‌ر گیانی له‌ده‌ستداو میزوو پیسایی به‌ده‌لینگی بانتۆڵه‌كه‌یدا هاتنه‌خواره‌وه، خۆم بۆ ڕانه‌گیرا، نازانم به چ خێراییه‌ك له‌فڕۆكه خانه‌ی ڕه‌شیدی ناو پایته‌خته‌وه هاتمه‌وه سه‌ر پرده‌كه‌ی ڕووباری گارفێن له سه‌نگه‌سه‌ر بۆ دیده‌نی گۆڕی شه‌هید (علی حسێن سنجاری) كه په‌یمانی دابوو پرده‌كه جێنه‌هێڵێت، مه‌گه‌ر ده‌بابه‌كانی دوژمن به‌سه‌ر لاشه‌كه‌ی ئه‌ودا بپه‌ڕنه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ململانی و شه‌ڕی ناوخۆ ئه‌م شوێنه‌واره‌شیان له‌گه‌ڵ خاكدا ته‌خت كردبوو، له‌ناو گێژاوی ئه‌م ئاخ و داخانه‌دا بووم، به‌ده‌نگی مامۆستای مزگه‌وته‌كه‌ی به‌رانبه‌رمان به‌خه‌به‌رهاتم كه بانگی ده‌دا بۆ نوێژی به‌یانی، ئه‌نجامدانی دوو ڕكات نوێژیش ئه‌وه‌نده‌ی كات نه‌ویست، بۆیه هه‌ر به‌زوویی نوێژه‌كه‌م ئه‌نجامداو به‌ره‌و تاكه قه‌نه‌فه‌كه‌ی هۆڵه‌كه جوڵام، كه له‌شوێنی نوێژه‌كه‌مه‌وه چه‌ند مه‌ترێك دوور بوو، به‌ڵام زۆر سه‌یربوو چه‌ند جارێك سه‌رم گێژی ده‌خواردو به‌لادا ده‌هاتم، خه‌ریك ده‌بوو به‌رده‌بومه‌وه، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌كه جێگیربووم، قاچێكم خستبوه سه‌ر ئیسفنجه‌كه‌و قاچه‌كه‌ی تریشم داهێشتبووه خواره‌وه، له‌سه‌ر سوڕماوی خه‌ونه‌كه‌مه‌وه بیرم له‌ته‌مه‌نی خۆم ده‌كرده‌وه‌و زووزووش زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك ده‌یگرتم كه ده‌گه‌یشتمه بیره‌وه‌ریه خۆشه‌كان، له‌شوێنه تاڵه‌كانیشدا فرمێسكه گه‌رمه‌كان داده‌ڕژانه خواره‌وه، سه‌رنجمدا له‌ته‌نیشتمه‌وه قه‌ڵه‌مێك باوه‌شی له‌سینگی ده‌فته‌رێك دابوو، په‌ره‌یه‌كی سپیم كرده‌وه‌و له‌ناو ئه‌و بیركردنه‌وه زه‌رده‌خه‌ناویانه‌دا كه‌وتمه دنیایه‌كی بێهۆشیه‌وه، هه‌ستم ده‌كرد په‌نجه‌كانم ده‌نووسن، به‌ڵام خۆم واده‌بینیه‌وه منداڵه‌كه‌ی سه‌ره‌تای شه‌سته‌كانم له كوڵانه‌كانی مه‌ڵكه‌ندی، چاوه‌روانی قاورمه‌ی نۆك و عه‌مبه‌ر وه‌ریم، به‌هۆش خۆم ده‌هاتمه‌وه هه‌ستم ده‌كرد له‌بیره‌وه‌ری تامی عه‌مبه‌روه‌ریه‌كه، لێوه‌كانم به زمانم ده‌لێسته‌وه‌و به‌مڵچه‌ی قومێكی خه‌یاڵی له‌نێوان زمان و ناو ده‌مم دا دیمه‌نه‌كه ده‌گۆڕا، زۆر سه‌یربوو له‌تامی ترشی عه‌مبه‌روه‌ریه‌وه خوله بوزم ده‌هاته به‌رچاو كه له مه‌نعه ته‌جه‌وله‌كه‌ی ساڵی (63) له‌مه‌ڵكه‌ندی له‌به‌رده‌می ماڵه‌كه‌ی ئێمه‌دا به‌ده‌ست ئینزیباته‌كانی لیوای بیسته‌وه هاوارهاواری بوو ده‌یگووت: "به‌رم ده‌ن خنكام"، عه‌جولی سه‌رده‌می منداڵیم وای لێده‌كردم زۆرجاران بیره‌وه‌ره هه‌ستیاره‌كان زیندووبكاته‌وه‌و له‌شێوه‌ی زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك خۆیان به‌ده‌ربخه‌ن، ئاخ بۆ سواری عه‌ره‌بانه‌ی جووت ئه‌سپ، قه‌ڵه‌مه‌كه‌م به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئه‌وسا به‌هۆی كۆچی دوای باوكمه‌وه به‌ناچاری سلێمانیمان جێهێشت و گه‌راینه‌وه بۆ ڕانیه، له‌م هاتن و چونانه‌دا بیره‌وه‌ری زۆر خۆشیان تێدابوو له‌ناو پاسه ته‌خته‌كه‌ی شێخ علی دا كه‌جاری وا هه‌بوو به‌هۆی خراپی رێگاوبانه‌وه به دوو رۆژ له‌ڕانیه‌وه ده‌گه‌یشته سلێمانی، زۆر سه‌یربوو من ئه‌وه له‌ماڵه‌كه‌ی خۆمدا له‌سه‌ر تاكه قه‌نه‌فه‌یه‌ك دانیشتووم كه‌چی له‌هه‌مان كاتدا خۆم واده‌بینیه‌وه ساڵانی دوای (75) ه‌و له‌گه‌ل ابراهیمی هاورێمدا له (دار ته‌ڵه‌به) وه به سابوونكه‌راندا دێینه خواراوه بۆ به‌ر ده‌رگای سه‌را، له‌وێشه‌وه بۆ ژه‌می نیوه‌رۆی چێشتخانه‌كه‌ی خه‌لفه حه‌سه‌ن، زۆر جاران به‌یانیان زوو تووشی قادر كابان ده‌بووین به‌رده‌می سه‌رتاشخانه‌كه‌ی ئاوڕشێن ده‌كردوو ته‌زجیله‌كه‌ش گۆرانیه‌كه‌ی جاده چۆڵ و سێبه‌ری لێده‌دایه‌وه، به‌ڕاستی شتێكی سه‌ره‌نج راكێش بوو، تێككردنه‌وه‌ی دیمه‌ن و ده‌نگ له‌وكاته‌دا كه‌هێشتا خۆر هه‌ڵنه‌هاتووه ئه‌وه‌نده‌ی تر باڵای مناره‌كانی مزگه‌وتی كاك ئه‌حمه‌دی شێخی به‌رزترده‌كردن، له‌ناو ئه‌و بیر كردنه‌وانه‌دا زوو زوو ئه‌و قاچه‌ی سه‌ر قه‌نه‌فه‌كه‌م سڕ ده‌بوو، بۆیه به‌ناچاری دامده‌گرته خواره‌وه‌و ئاخێكم هه‌ڵده‌كێشا: ده‌مگووت سێ ساڵ به‌هه‌تیوی به‌درێژایی شه‌قامی ابراهیم پاشا به‌ره‌و ئاماده‌یی هه‌ڵكه‌وت ده‌رۆیشتین و ده‌گه‌راینه‌وه نه‌مانده‌زانی ماندووبوون چیه، ئێستاش به دانیشتێكی چه‌ند چركه‌یی شوێنێكت سڕ ده‌بێ!! له‌ناو ئه‌م بیركردنه‌وانه‌دا فوئاد ئه‌سكه‌نده‌رو ئه‌كره‌م قه‌ره‌داغی به‌هاوكێشه‌كانی كیمیا‌و یاساكانی مه‌ندڵه‌وه ڕوو به‌ڕووم ده‌بوونه‌وه‌و خۆراگریان پێده‌به‌خشم، بۆیه به‌هیواوه هه‌ستامه‌وه‌و ماسولكه‌ی وشه‌كانم كه‌وتنه‌جوڵه‌و هاتمه ناو باخچه‌كه‌مه‌وه، سه‌رنجمدا هێشتا خۆر ده‌رنه‌كه‌وتووه، بۆیه زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی پڕهیوا، بووبه سه‌ره‌تای مۆسیقایه‌كی موژده‌به‌خش بۆ سڵاوێكی كۆماری یه‌كگرتوو له‌هه‌ر چوارپاچه‌ی كوردستان‌م.
4/2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
