
یاداشته په‌ڕاگه‌نده‌کان.ڕۆژه پڕ جۆشه‌کانی ڕاپه‌ڕین، چوارده شه‌هیده‌که‌ی خانه‌قین ...سه‌رداری مه‌حمووی حه‌مه‌مراد
.هه‌واڵه تاڵه‌که..
.
ئه‌مڕۆ 13-03-1991 ه ده‌ماو ده‌م هه‌واڵیک هاتووه، ، کاره‌ساته‌که ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه، که‌سمان نامانه‌وێ باوه‌ڕ بکه‌ین، ، ، که‌س نه‌یگه‌ره‌که له‌ده‌می ئه‌وه‌و هه‌واڵی وا دڵته‌زێن به‌که‌س بگات !
ئه‌وه‌شی تا ئێستا بیستویه‌تی که‌مینه‌یه‌کین و نامانه‌وێت که‌س بزانێت، ، ته‌نانه‌ت پێمان خۆش نی یه له‌گه‌ڵ خۆپشمانا زه‌مزه‌مه‌ی وا کاره‌ساته هه‌واڵیک بکه‌ین، ، چونکه هه‌واڵی وا و له کاتی وادا نه‌ک شارێک، ده‌ڤه‌رێک و ڕه‌نگه هه‌موو کوردستانیش بهه‌ژێنێت ...له کاتی وا ناسکیشدا که به‌ره‌تای ڕاکه - ڕاکه و شکست، جێگا به سه‌رکه‌وتن له‌ق ده‌کات، خه‌ته‌رێکه، ، هه‌ره‌س به‌دوی خۆیدا دێنێ !!!
.
+ ئه‌مڕۆ لانی که‌م ، چوارده ڕۆڵه‌ی کورد ، 14 پیاو و لاوی خێر له خۆنه‌دیووی ده‌ربه‌ندیخان، که زۆربه‌شیان هی دوو خێزانن، و هه‌موویان خه‌ڵکی دێهاته‌کانی ئه‌مبه‌ره‌وبه‌ری ڕۆخانه‌ی سیروانن، که‌وتوونه‌ته که‌مینه‌وه، ، تاقه یه‌ک که‌سیشیان ڕزگاری نه‌بووه !!!
شه‌هیده‌کان زۆربه‌ی زۆریان هی خێزانی شاهۆ ( حه‌مه‌ی ته‌له ) و ( سه‌لامی کوێخا عه‌زیز ) ن
شه‌هیده‌کان...
1- صلاحی کوێخا عه‌زیز ( برای سه‌لامی کوێخا عه‌زیز )
2- فه‌لاحی کوێخا عه‌زیز ( برای سه‌لامی کوێخا عه‌زیز )
3- فریای حه‌مه فه‌ره‌جی فه‌تاح (برای شه‌هید هیوای کاک فه‌ره‌ج )
، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، --- وخاڵۆزای ( سه‌لامی کوێخا عه‌زیز )
4- عه‌بدوڵای مامه ساله ( زاوای سه‌لامی کوێخا عه‌زیز )
5- کامیلی حاجی ساڵه‌ح ( خوشکه‌زای – سه‌لامی کوێخا عه‌زیز )
6- نووری حسێن مه‌حموود (سه‌ید نووری جیهاز)
7- ڕه‌شیدی عه‌زیزی خاوه‌ر – ژاڵه‌ناوی -
8- عه‌بدوڵا قادر بیرکێی ( عه‌بدوڵا سوور )
8- هادی ئه‌حمه‌د - ناسراو به هادی ته‌له -( برای شه‌هید شاهۆ)
9- عه‌تا ئه‌حمه‌د – ناسراو به عه‌تای ته‌له - (برای شه‌هید شاهۆ )
10- عه‌لی حه‌مه ساڵه‌ح – زاوای ( شه‌هید شاهۆ )
11- مسته‌فا حارس - (خزمی شه‌هید شاهۆ )
12 – ساڵح سڵێمان - (خزمی شه‌هید شاهۆ )
13- والی عه‌لی -(خزمی شه‌هید شاهۆ )
14- ئه‌حمه‌د فه‌تاح - (خزمی شه‌هید شاهۆ )
.
داده نازه ...!
.
وه‌کو ووتم ، هه‌واڵی کاره‌ساته گه‌وره‌که وه‌ک ئارامی به‌ر له دێڵوڵکه هاتوه، ئه‌وکه‌سه‌ی بیستویه‌تی کپی یه‌کی کوشنده گرتویه‌تی، به ئێمه بێت نامانه‌وێت، هیچ که‌س بزانێت، ، چ جای خێزانی شه‌هیده‌کان، ، لانی که‌م تا ( سه‌لام و شاهۆ ) خۆیان له شه‌ڕه‌که دێنه‌وه‌و، هه‌واڵی واش هه‌ر ئه‌بێ خۆیان بیهێنن ..! ئاخر کێو به‌رگه‌ی ئه‌و کاره‌ساته ناگرێت، نه‌ک ئه‌وخێزانه تاسه‌ر ئێسک سووتاوانه..!
ئاخر ئه‌و خێزانانه هه‌ندێکیان پێشووتر سێ شه‌هید، ، دوو شه‌هید یان شه‌هیدێکیتریان داوه ...!
داده نازه، خوشکی شه‌هید شاهۆیه ..
شاهۆ ناوی حه‌ره‌کی (حه‌مه‌ی ته‌له‌ی – ده‌ره‌دۆینی یه )، ، یه‌کێکه له پێشمه‌رگه زۆر سه‌ره‌تایی یه‌کانی شۆڕشی نوێ، ، ساڵی 1976-1977 شه‌وانه کفنی سپی ئه‌کرده به‌ر و به‌سه‌ر جاده‌ی نێوان ده‌ربه‌ندیخان که‌لارا هه‌ر شه‌وه‌ی له جێ یه‌ک خۆی ده‌رده‌خست و جه‌نگی ده‌رونی له‌گه‌ڵ جاش وجێشدا ئه‌کرد و ترسێکی گه‌وره‌ی له سه‌ر ده‌رونی جاشه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا دروستکردبوو، ، ده‌یان ووت ڕێگاکه خێوی هه‌یه ..!
شاهۆ له‌سه‌ره‌تاوه ..تا شه‌هید بوونی پێشمه‌رگه‌ی دانه‌بڕاو بوو – پارتی زان بوو، ، ماڵیان کاروانسه‌راوخانه‌خوێی پێشمه‌رگه بوو -- هه‌رگیز له شۆڕش دانه‌بڕابوو، یه‌کجار بۆ( یه‌ک ڕۆژ یان چه‌ن ڕۆژێک بوو)،
ئه‌ویش کادرێکی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تایی یه‌کان له‌گه‌ڵ شاهۆ دوو به‌دوو له بناری که‌ژی زه‌رده و دوور له ئاوه‌دانی داده‌نیشن، ، ئه‌و کاته پێشمه‌رگه به‌ڕۆژ له ئاوه‌دانی نه‌ده‌مایه‌وه..
کادیره‌که توشی بێ ئومێدی ده‌بێت و له شاهۆ ده‌پرسێت:-
+ کاک شاهۆ ، ئه‌م شاخه به‌ده‌رزی ئه‌ڕوخێت ؟!
- شاهۆ :- نه‌وه‌ڵا مامۆسا، که‌ژ چۆن وه ده‌رزی ئه‌ڕوخێت .!
+ ده‌ی به‌خوا کاک شاهۆ، ئه‌م حکومه‌تی به‌عسه‌ش وه‌ک شاخی زه‌رده وایه‌و، ئێمه به‌ده‌رزی ده‌مانه‌وێت بیڕوخێنین..
- ئه‌ی چی بکه‌ین مامۆسا ؟!
+ وه‌ڵا کاک شاهۆ بابڕۆین ته‌سلیم ببینه‌وه ..
پاش ته‌سلیم بونه‌وه هه‌ر ئه‌و ڕۆژه یان دووسێ ڕۆژ دواتر شاهۆ، ده‌ڕواته‌وه شاخ ویه‌ژێ ، ، کوره مامۆسا په‌نی پیادام ئه‌نا پێشمه‌رگه چۆن ته‌سلیم ده‌بێته‌وه!!!
شاهۆ کوڕێکی ساف و ساده‌ی لادێی دڵپاک، خۆشه‌ویستی ناو کۆمه‌لانی خه‌ڵک، وریا و چابووک، له‌شه‌وا بوایه یان ڕۆژ ئه‌گه‌ر به‌ردێک زیخێک له که‌ژێک ، کێوێک ، ڕه‌مه‌نێک بکه‌وتایه‌ته خوار، ده‌یزانی ئه‌وه به‌ردی ژێر سمی حه‌یوانه یان هی ئینسانه ...سافی و پاکی شاهۆ به‌جۆریک بوو، ئیستاش قسه خۆشه‌کانی ڕۆح و بۆن و به‌رامه‌ی خۆشخوانی مه‌جلیسی ناوچه‌که‌یه، ،
شاهۆ نه‌ک هه‌ر خۆی، به‌ڵکو به براو خوشک و ته‌واوی خێزانه‌وه ، خۆیان نه‌زری کوردوستان و کوردایه‌تی کردبوو...!
.
.
ڕه‌نگه باوه‌ڕ نه‌که‌یت .!!!!
.........
داده نازه‌ی خوشکی شاهۆ ، هه‌ر ئه‌مسه‌ره‌وسه‌ری ڕاسته بازاڕه‌که‌ی ده‌ربه‌ندیخانی بوو،
ئه‌هات و ئه‌چوو،
په‌شێویه‌کی پێوه دیار بوو،
برایم گه‌نجێکی شاره‌که بوو، داده نازه‌ی ده‌ناسی، لێی چوه پێشه‌وه‌و ،
پاش چاک و چۆنی و ئه‌حواڵپرسی
+ داده نازه ئه‌وه خێره، وا هات و چۆته .؟
- برایم قسه‌یه‌کت بۆ ئه‌که‌م،
به‌ڵام باکه‌س نه‌زانیت، با ئه‌و خه‌ڵکه وره‌ی نه‌ڕوخێت، ،
وه‌خوا خه‌ڵک ببیسێ ماڵ له‌په‌ڕی شار چۆڵی ئه‌کات و وره‌ی خه‌ڵک ئه‌ڕوخێ، ،
+ نا نا دڵنیابه داده نازه قسه ناکه‌م، چی بوه ؟!
- برایم گیان ، عه‌تاو هادی برام، ، سه‌لاح و فه‌لاحی برای کا سه‌لام، ، فریای برای شه‌هید هیوا ...، ، ، هتد
14 که‌سن، هه‌ر چوارده‌یان که‌وتونه‌سه که‌مینه‌وه و شه‌هید بوون، ، به‌ڵام برایم جارێ باکه‌س نه‌زانێت !
..........
.
گه‌وهه‌رتاجه‌کانی شاره‌که‌م !
.
مامۆستا هێمنی موکریانی، له نامیلکه‌ی دڵی شاعیردا ، له باسی شێره ژنێکی سه‌قزی بنه‌ماڵه‌ی به‌گزادانی فه‌یزوڵابه‌گیدا ده‌فه‌رموێت :-
گه‌وهه‌ر تاج خانم-(زێڕوه‌شان ) کاتێ له پاش له‌به‌ین بردنی کۆمار، به‌یانی یه‌کی زستان .، که خه‌ڵک له‌خه‌و ڕاده‌بن،
ده داری سێداره ده‌بینن ، ده کوڕی کورد، ده لاوی جوانخاس و ئازا، لاشه‌یان ئاوێزانی قه‌ناره‌یه، له‌و نێوه‌یدا ( ئه‌حمه‌د خان – عه‌وڵاخان – موحه‌مه‌د خان ) هه‌رسێ کوره به‌گزاده‌ی جوانخاسی گه‌وهه‌رتاج خانم یان ده نێودایه .!
کاتێ ئه‌م هه‌واڵه به‌و دایکه ده‌گه‌یه‌نن، سه‌ره‌تا وه‌ک هه‌موو دایکێک، به نینۆکی نائاگاهانه، ڕوومه‌ته قه‌ڵه‌وه‌کانی ده‌ڕنێت ، پاشان دێته‌وه سه‌ر خۆی، به‌ره‌و داری سێ داره کان ده‌ڕوات، خوێنی سه‌ر ڕومه‌تی له ڕووی شه‌هیده‌کان هه‌ڵده‌سوێت و ده‌ڵێت :-
ئه‌ک ڕۆڵه ڕوتان سپی بیت ، وا ڕووی دایکی خۆتان سپی کرده‌وه، ، کوڕه‌کانم ئێوه له‌سه‌ر دزی و پیاو خراپی و جاشایه‌تی نه‌کوژراون ، ، ئێوه شه‌هیدی ڕێگای ئازادی کورد‌و کوردستانن ..
کاتێ خوێنی ڕوومه‌تی خۆی له‌ڕووی کوڕه‌کانی هه‌ڵده‌سوێت، مه‌لایه‌ک له‌وێ ده‌بێت ده‌ڵێت :-
خوشکم بۆ واده‌که‌یت ؟!
+ مامۆستا، ، کوڕێک له گه‌وهه‌ر تاج بووبێت، له مردن ناترسێت، ، به‌ڵام ئینسان که مرد، ڕه‌نگی ده‌په‌ڕیت ...بۆیه ڕوویان سوورده‌که‌م، ، تا دوژمن وانه‌زانێت، ،
کوڕی گه‌وهه‌ر تاج له مردن ترساون !!!
.
.
شاره‌که‌ی منیش ، وه‌ک هه‌ر شارێکی تری کوردستان ، بێ شومارن ئه‌و ماڵانه‌ی که کوڕێکیان شه‌هیده ، ، به‌ڵام ده‌یان خێزانیش هه‌یه، دوو کور، سێ کوڕ، چوار کوڕ و پێنج کوڕیان شه‌هیده، ، جگه له براو برازو خوشکه‌زاو که‌سانی تری خێزان ..که‌م نین ئه‌و دایکانه‌ی به کۆچی ئه‌به‌دی هه‌ڵۆکانیان هه‌ڵپڕوزاون، ، نمونه‌ی
.
.
1- ئه‌فرۆزی خێزانی کوێخا عه‌زیز ، ، پێنج کوڕی شه‌هید - دوو برازای شه‌هید ، ، بێجگه له که‌س وکاری پله دوو...
2- میمکه ته‌له‌ی دایکی شاهۆ – سێ کوڕی شه‌هید - بێجگه له که‌س وکاری پله دوو..
3- عه‌تیه‌ی خێزانی قادری حه‌مه‌لاو - سێ کوڕی شه‌هید ...
4- ئه‌منه‌ی خێزانی کاک فه‌ره‌ج – دوو کوڕی شه‌هید ..
5- مه‌لیحه‌ی خێزانی ئه‌وڵقادری مه‌لا سه‌عید – دوو کوڕی شه‌هید ..
6- ئامینی خێزانی دارای ئه‌وڵقادر – دوو کوی شه‌هید ، ،
7- دایکی نه‌ریمان مه‌جی – دوو کوڕی شه‌هید ..
من دڵنیام خێزانی تریش هه‌ن، ، به‌گه‌وره‌یی خۆتان بمبورن ئه‌گه‌ر خێزانێکم بیر چوبێت...
له کۆتایدا سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازش بۆ ئه‌و دایکه هه‌ڵقرچاوانه داده‌نه‌وێنم ، که هه‌نذێکیان له ژیاندان و هه‌ندێکیشیان به داخ و که‌سه‌ره‌وه بۆئه‌به‌د سه‌ریان نایه‌وه، ،
براله ...
ئێمه‌ش گه‌وهه‌ر تاجمان هه‌یه ، ، ، مامۆستا هێمن مان نی یه ! له‌سه‌ریان بنووسێت .
دایکی قاره‌مانمان زۆرن، ، ، مه‌کسیم گۆرکی مان تیا نی یه، له ئازاره‌کانیان ڕۆمان داڕێژێت ..
.........
سه‌رداری مه‌حمووی حه‌مه‌مراد
13-03-2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
