
ئه‌مڕۆ 24-1-2013، ڕێكخراوی سپی بۆ ناوچه كیمیابارانكراوه‌كانی كوردوستان
یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی ئه‌نجامدا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ران و ڕێكخه‌رو ده‌سته‌ی به‌ڕێوبردن و تاوتوێكردنی پلان و ستراتیجی كاری ئه‌م ڕێكخراوه له داهاتودا وه ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه به‌م ده‌رئه‌نجامانه‌وه كۆتایی هات
1- به‌ڕێز زمناكۆ محمد ئه‌حمه‌د ناسراو به (عه‌لی هه‌ڵه‌بجه‌یی) وه‌ك سه‌رۆكی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ران ده‌ستنیشانكرا.
2- به‌ڕێز پارێزه‌ر دلاوه‌ر حه‌یده‌ر وه‌ك ڕێكخه‌ری ده‌سته‌ی به‌ڕێوبردن و هه‌ر یه‌ك له م به‌ڕێزانه‌ی خواره‌وه وه‌ك ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبردن له‌سه‌ر ناوچه‌كانیان هه‌ڵبژێردران:
- حمه ئه‌مین لاسه دۆڵی بالیسان
- زریان عبدوالرحمن ناوچه‌ی دۆڵی ئاكۆیان / ره‌واندوز.
- ئاوات قادر حمه ئه‌مین، شارباژێر +دۆڵی جافایه‌تی
- هێمن عبدڵا عبدوالرحمن ناوچه‌ی قه‌ڵاسیوكه و گوندی گۆپته‌په.
- عمر محمد شاره‌زا له بواری جینوساید له سه‌رجه‌م ناوچه‌كان.
ڕێكخراوی سپی له‌ماوه‌ی ڕابوردوو به‌هاوكاری هه‌ریه‌ك له ڕێكخراوی وادی و گرینكرۆس چه‌ندین پرۆژه‌و چالاكی ئه‌نجامداوه و دوای ئه‌م خۆڕێكخستنه‌وه و هه‌ڵبژاردنه‌ش به پلانیكی ستراتیجی كار و چالاكی ئه‌نجام ئه‌دات.
به جیاواز له هه‌موو ڕێكخراو‌و گروپه‌كانیش به‌شێوه‌یه‌كی سوڕانه‌وه (دوری) هه‌ر ساڵێك باره‌گای سه‌ره‌كی له ناوچه‌یه‌كی كیمیابارانكراو ئه‌بێت و بۆ 2013 گۆپته‌په ئه‌بێته باره‌گای سه‌ره‌كی و به‌م زوانه له مه‌راسیمیكدا، ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
وه ڕێكخراوه‌كه‌مان پیرۆزبایی له كاك دلاوه‌ر ئه‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنی به ڕێكخه‌ر و شانازیه‌كی زۆریش به به‌ڕێز زمناكۆ محمد ئه‌حمه‌د ناسراو به (عه‌لی هه‌ڵه‌بجه‌یی) ئه‌كات كه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانه.
بۆ زانیاری زیاتر و په‌یوه‌ندی: 07501128805 یان 07708606905
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
