ئایا پ ک ک مـــیــکــانــیــزمــی ئـــاشــتــی هـــه‌یــــه ..؟ ..که‌مال نه‌جمه‌دین
دوای په‌یامه مێژوویه‌که‌ی به‌ڕێـــز عه‌بدولا ئۆجه‌لان بۆ نه‌ورۆز و ئاشتی نێوان تورک و کورد له باکووری کوردستان قۆناغێکی نوێ له سیاسه‌تی پ ک ک و ناوچه هه‌رێمه کوردیه‌کان به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ تورکیا دێته کایه‌وه .
په‌یامه‌که‌ی به‌ڕیز عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له زۆر بواردا جێگای لێکۆڵینه‌وه و سه‌رنجه و کوردی خستووه‌ته قۆناغێکی نوێ و سیاسی و دوور له هێزی سه‌ربازی بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه، و هیوای خواستووه هه‌موو لاێک به لێپرسیاریه‌وه هه‌لسووکه‌وت بکه‌ن، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجی منه ئه‌وه‌یه ئایا میکانزمی ئاشتیمان هه‌یه، یا به ته‌مای دوژمنین بۆمان دابڕێژرێت و به خشته ڕێگای ئه‌وان خۆمان بخه‌ینه پلانه‌کانیانه‌وه و مێژوومان بۆ دووپات که‌نه‌وه
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ند پێشنیازم هه‌یه بۆ نه‌ته‌وه‌که‌م له باکووری کوردستان وبه تایبه‌ت پ ک ک له یه‌که‌م هه‌نگاودا تا ئێستا سێ هه‌نگاویی گرنگی مێژووی هێناوه وه‌کوو:
1-داوای ئاشتی و ڕاگه‌یاندنی شه‌ربه‌رده‌وام یه‌کلایانه 2- ئازاد کردنی به‌رده‌وامی دیله‌کانی تورک 3-پایبه‌ن بوون به په‌یامه‌که‌ی به‌ڕێــز عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ...
ئێستا به هه‌موو پێوه‌رێکی زانستی و ئاشتی و سیاسی که به ده‌یان وڵات و که‌سایه‌تی ده‌ستخۆشیان له کورد و پ ک ک و به‌رێز ئۆجه‌لانیان کرد و به گرنگیان له‌یه‌کدایه‌وه، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه په‌رله‌مانی تورکیا که مه‌ڵبه‌ندی یاسا دانانه تا ئێستا بێده‌نگی هه‌ڵبژاردوه‌و وه ئه‌و په‌رپرسیاریه‌تیه و ده‌ستپێشخه‌ریه که پێشتر لا ماڵی کوردا بووه خراوه‌ته ماڵی ڕه‌قیبه‌وه (تورکه‌کان) با بزانین ئه‌وان چێان پێیه بۆ کورد و ئه‌م په‌یامه مێژوویه که تورکیای له ڕاپه‌ڕینی کورد که دوور نه‌بوو وه‌کوو سووریای لێبێت.و شه‌ڕیکی گه‌وره ی کورد و تورک ده‌ست پێبکاته‌وه ڕزگار کرد .
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه کورد به‌رده‌وام به گه‌رمی دێنه کایه‌وه و دوای ماوه‌ێک سه‌رد ئه‌بنه‌وه و وا ئه‌زانن دوژمن ئیش‌و کاره‌کانیان بۆ ئه‌کات و کاتیان پێ ئه‌بنه سه‌ر و مێژووی دوژمنانمان و داگیره‌که‌رانمان ئه‌و ڕاستیه ئه‌سه‌لمێنێت و سه‌رگه‌رم ئه‌کرێن به کاری لاوه‌کی ئه‌گه‌ر شه‌ڕی ناوچه‌که و سووریا یا ئێران بێت ئازموونی هه‌رێمی کوردستان زۆر گرنگه له هه‌موو برواده‌کاندا ده‌رسی لێوه‌ربگیرێت .
پ ک ک وه‌کوو هێزێکی سه‌ربازی به‌رده‌وام به‌رگری له نه‌ته‌وه‌ی کورد و به تایبه‌ت باکووری کوردستانی کردوه و له جیهانیش به ووردی له ژێرجاودێری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو وڵاتانی جیهاندا بووه و سه‌نگی خۆی هه‌بووه له ناوچه‌که و نرخ و بایه‌خیان بۆ داناوه .
پ ک ک ته‌نیا ڕێکخراوێکی جه‌ماوه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته که له شاخه‌وه به ملیون ها مروۆڤی هێناوه‌ته سه‌رجاده‌کانی جیهان و توانیویه‌تی له‌گه‌ڵ ناتۆ دا که تورکیا یه‌کێکه له وڵاته‌کانی ئه‌ندامی به‌ربه‌ره‌کانێ بکات و تا ئه‌و ڕاده‌یه به فشاری تورکیا ناویان خسته ناو لیستی ڕێکخراوه ترۆریسته‌کانی جیهانیه‌وه، که ئێستا به یه‌ک نامه و هه‌ڵوێستی میژووی پ ک ک هه‌مووی سرێیه‌وه، تا ئه‌وڕاده‌یه ئه‌مریکایش ده‌ستخۆشی کردوه‌و هیوای خواستووه ئه‌مه بکرێته هه‌وینی ئاشتی بۆ هه‌موو لاێک .
پ ک ک پێویسته ئه‌م میکانیزمانه ی ئاشتی به ووردی هه‌نگاو به هه‌نگاو له‌به‌ر چاو بگرێت و به گرنگ و یاساوه هه‌نگاو بنێت بۆ هه‌نگاوه‌کانی تر که بریتین له :
1-دانانی لیژنه‌ی باڵای ئاشتی و سه‌رپه‌ره‌ستی کردنی و ڕاوێژکاری ئه‌م بواره یاسایانه و سیاسیانه له که‌سایه‌تیه ناسراوه‌کانی گۆڕه‌پانی خه‌بات به‌ڵام به‌شداری دانیشتنه‌کان نه‌که‌ن و سه‌ربازی وونی ئه‌م قۆناغه بن.
2- ئازادی بۆ هه‌موو دیله‌کانی کورد و به تایبه‌ت ئازادی به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ئه‌گه‌ر تورکه‌کان مه‌به‌ستیان ئاشتی بێت که‌متر له شه‌ش مانگ دوای یه‌که‌م ڕێکه‌وتن بۆ نیشاندانی دڵپاکیان بۆ ئاشتی.
3-دانانی لیژنه‌ێکی پسپۆڕ له بواری سه‌ربازی و ئاشتی بۆ بواره‌کانی که‌شانه‌وه که دوژمن نه‌توانێت وه‌کوو ساڵانی پیشوو له دڵ‌پاکی کورد که‌ڵک وه‌رگرێت و بۆ زه‌بر لێدان له گه‌رێلاکان و پێشمه‌رگه‌کانی باکوور به هه‌مه‌هه‌نگی ناتـــۆ ئه‌مه زۆر گرنگه تا دانانی ده‌ستووری نوێی تورکیا چه‌که‌کانیان خامۆش بێت .
4-دانانی و لێکۆلێنه‌وه و سیمینار تایبه‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له هه‌ولێرو ئه‌ستانبۆل و ئه‌ورووپا بۆ هه‌مه‌هه‌نگی و دانانی لیژنه‌ی یاسایی به هاوکاری ئه‌ورووپاو ئه‌مریکا و ی‌و ئێن ( نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان) بۆ پایبه‌ند بوونی تورکیا به ڕێکه‌وتنه‌که‌کان...
5-له هه‌موو دانیشتن و رێکه‌وتنێکدا پێویسته چه‌ند وڵاتی ئه‌ورووپی به‌شداری بکه‌ن و هه‌موو دانیشتنه‌کان له ژووری داخراودا بێنه سه‌ر شاشه‌و به ڕوونی و ئاشکرایی له میدیاکاندا به ووردی باس بکرێت و دوای گرتنی و لێکۆڵینه‌وه دوا بڕیار له ماوه‌ێکی گوونجاو دا بدان به پێی کاتی دیاری کراو بۆ هه‌ر به‌ند و خاڵێک بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونی گشتی له‌سه‌ر بێت دوور بێت له که‌م و کۆڕی.
6-پێویسته کورد له باکوور داوای مافه نه‌ته‌وه‌یه‌کانی بکات و وه‌کوو هاوڵاتێکی یه‌کسان له هه‌موو ڕووێکی ژیان دا و یاسایی و سیاسی و ئابوری و سه‌ربازی دا له ده‌ستووری نوێ ی تورکیادا مسۆگه‌ر بگرێت به بێ هیچ چاو پۆشێک به ناویی سه‌ربه‌خۆیی تورکیا و پاراستنی سه‌روه‌ری تورکیا ( کورد پایبه‌ند ئه‌بێت به تورکیا که مافه‌کانی پێشه‌ڵ نه‌کات وه‌کوو مرۆڤێک و نه‌ته‌وه‌ێک بناسرێت )
7-داوای لێبووردن له کورد و قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی به بۆنه‌وه‌ی داگیرکردنی کوردستان و تاوانه‌کانیان بکرێت.
8-دانانی میکانیزمه‌کانی ئیش کردن و دانانی که‌سایه‌تی نوێ وخولی راهێنانیان له زۆر بواردا که کورد پسپۆڕی زۆر که‌مه بۆ ئه‌م کاته گرنگه بۆ مه‌به‌سته‌کانی ئاشتی و سه‌ربازی له‌م کاته‌دا.
9-بۆ ئاشتی له‌گه‌ڵ دوژمن پێویسته هه‌نگاو به هه‌نگاو یا به‌ند به به‌ندی ستراتیژی ئاشتی له به‌رامبه‌ر دا پچێته پێشه‌وه و ناکرێت کورد چه‌ند هه‌نگاو بنێت و تورکه‌کان هه‌ر بۆڵه‌یان بێت و به ناویی جۆراوجۆره‌وه کورد کات و زه‌مانی ڕاپه‌ڕینی نه‌ته‌وه‌یی له‌م سه‌رده‌مه‌دا لێپسنرێته‌وه و میژوومان بۆ دووباره که‌نه‌وه و پێمان بڵێن دڵتان فراوان بێت ئاشتی زۆری ئه‌وێت ئێستای هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ عێراق دا نموونه‌ی زیندوی خراپی ده‌ستوور و رێکه‌وتننامه‌کانن که کورد به ساویلکه‌ییو له پشت په‌رده‌وه کردوویانه .
10-پێویسته له سه‌ر پ ک ک که لێپرسراویه‌تی ئه‌م ئاشتیه که‌وتووته سه‌رشانی و کۆسپێکی گه‌وره‌ی له سه‌ر تورکیا لابردوه و توانیویه‌تی سناریؤی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تێک بدات، له‌وه زیاتر پێویست ناکات هیچ ئیمتیازێکی تر بداته تورکیا ...تا ئه‌و ڕاده‌یه ئیسرائیل وازی له دژایه‌تی تورکیا هێنا و داوای لێبوورنی لێ کردن .
11-بۆ دانانی لێژنه‌ی ئاشتی له ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تیه سیاسی و سه‌ربازیه‌کان دانیشتن بکرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رگای سیاسی و ئابووری و میدیایی به سه‌ر کوردا به شێوه‌ی گشتی له‌سه‌ر پ ک ک هه‌ڵبگیرێت و بتوانن به ئاسانی هاتوو چۆی ده‌ره‌وه بکه‌ن به شێوه‌ی دیپلۆماسی و سیاسی تێکۆشانی خۆیان بکه‌ن هه‌ر جارێک دانیشتنه‌کان له یه‌کێک له وڵاتانی جیهان بکرێت .
12- دانانی سنووری کورد له باکوور به‌ردی و بناغه‌ی ئه‌م ئاشتیه بێت و که‌ڵک وه‌رگیرێت له ئازموونی باشووری کوردستان و بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کان و کات کوشتنه‌کان که کاری دوژمنه .
13- دانانی پارله‌مانی باکووری کوردستان و بوجه‌ی گشتی ناوچه‌که بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕاستیه‌کانی ئاشتی له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌رده‌که‌دا.که تورکیایه به پێێ ده‌ستوور نوێی تورکیا که کۆنفیدڕاڵی بێت وه‌کوو ئه‌ورووپا ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ببێته ئه‌ندام...
هیوادارم ئه‌م سیانزده خاڵه‌یه و ده‌یان به‌ند تر و خاڵی تر دۆستانمان له له لیژنه‌کانی باڵای ئاشتی له‌به‌رچاویی بگرن و کۆڵنه‌ده‌رانه له گه‌ڵ دوژمنی ئازموونی خۆیان وه‌کوو پێشمه‌رگه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌یان بخه‌نه سه‌رمێزوو و خوێنی شه‌هیدان و نه‌ته‌وه‌که‌مانیان بیر نه‌چێت و به نه‌زانمه‌کاری و به‌رژه‌وه‌ندی که‌سایه‌تیه‌کان وه‌کوو ئازمونی باشوور دووباره نه‌بێته‌وه ...
ستراتیژمان خاک کوردستان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی بێت و ئاشتی و ته‌بایی بۆ گه‌لانی ناوچه‌که بێت ...
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
