
بانگه‌واز ...کردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی هیوا لە شاری دێڵفت لە هۆڵەندا
به‌ڕێزان..بۆ ئه‌وه‌ی هیوا بۆ جگه‌رگۆشه‌کانمان زامن بکه‌ین، ئێمه له سۆنگه‌ی دڵسۆزی په‌رۆشیمان بۆ پێگه‌یاندن و فێربوونی زمانی دایک بۆ منداڵه چاوگه‌شه‌کانی کورد، وه‌ک ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و پیشه‌یی به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆمانی ده‌زانین به‌شدار بین له‌و ئه‌رکه پیرۆزه، بۆیه دوای بیروڕا گۆڕینه‌وه له‌گه‌ل شاره‌زایانی ئه‌و بواره به باشمانزانی خوێندگایه‌ک بۆ فێڕبوونی زمانی کوردی له شاری دێلفت و ده‌وروبه‌ری بکه‌ینه‌وه، له به‌رواری 17.03.2013 ئه‌و قوتابخانه‌یه به ناوی قوتابخانه‌ی هیوا ڕاگه‌یاندرا، به پێویستی ده‌زانین سوپاس و پێ‌زانین ئاراسته‌ی ئه‌و دایک و باوکه به‌ڕێزانه بکه‌ین که له ده‌ستپێک هاوکارمان بوون، داواش له کوردستانیانی به‌ڕێزو خۆشه‌ویستی ده‌ڤه‌ری دێلفت ده‌که‌ین، که هاوکار و پشتیوانمان بن بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆژه په‌روه‌رده‌یه نه‌ته‌وه‌ییه منداڵه‌کانیان هانبده‌ن و بهێنن بۆ قوتابخانه..
هاوکاریتان مایه‌ی خۆشحالیمانه‌و ئه‌رکێکی نیشتیمانییه
ئه‌مه‌ش ناوی مامۆستایان و سه‌رپه‌رشتیارانی قوتابخانه‌که‌یه
1. مامۆستا شێرزاد 0644031778 .
2. مامۆستا فریاد کۆیی 0641446010 .
3. مامۆستا تارا
4. کامه‌ران شوانی کارگێری ئیداری 0647844711.
5. ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
