
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی رۆژنامه‌نووسان
به‌یاننامه‌ی رۆژنامه‌وانی 15 ی ئه‌پریلی 2013
سه‌نته‌ری میترۆ داوا ده‌كات سۆزان جه‌مال له مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌كان بپارێزرێت
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نووسان ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ده‌كات كه ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه له وه‌رگێڕی كتێبی (یه‌ك ملیۆن پرسیار و وه‌ڵام ده‌رباره‌ی سێكس) ده‌كرێت.داواش ده‌كات لایه‌نه‌كان ده‌ست له هه‌ڕه‌شه‌كانیان هه‌ڵبگرن و حكومه‌تی هه‌رێم رۆڵ ببینێت له پاراستنی سۆزان جه‌مال و دۆزینه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كاران.
سۆزان جه‌مال سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری زانستی سه‌رده‌م، كه كتێبی (یه‌ك ملیۆن پرسیار و وه‌ڵام ده‌رباره‌ی سێكس) ی ژنه نووسه‌ری عه‌ره‌ب (فه‌وزییه دریع) ی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی به سه‌نته‌ری میترۆی راگه‌یاند، هه‌ر له‌و كاته‌ی به‌رگی كتێبه‌كه‌ی له ماڵپه‌ڕی سه‌رده‌م و ماڵپه‌ڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رێكلامی بۆ ده‌كرا، هه‌ڕه‌شه‌كان بۆسه‌ر ئه‌و ده‌ستی پێكردووه.
سۆزان جه‌مال به میترۆی وت "له كۆتایی مانگی نیسانی ئه‌م ساڵ له‌گه‌ڵ كه‌وتنه بازاڕی كتێبه‌كه هه‌ڕه‌شه‌كان له رێگای فه‌یسبووك و ئیمێله‌وه زیاتر بوون و ده‌یاننوسی، ئه‌مه كاری دوژمنانی خودایه و باشتر وایه كتێبه‌كه‌ت له بازاڕه‌كان كۆ بكه‌یته‌وه ئه‌وه‌ش بۆ ماڵ و منداڵت باشتره".
سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری زانستی سه‌رده‌م وتیشی "هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه ده‌كران به ناوی گرووپه ئاینییه‌كان و ناوی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی ئاینی بوون، له كاتێكدا زۆرینه‌یان بۆ ئێمه نه‌ناسراو بوون".
رۆژی 13/5/2013 له رێگای چه‌ند ژماره ته‌له‌فۆنێكه‌وه به نامه هه‌ڕه‌شه‌ی تر بۆ سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری زانستی سه‌رده‌م ده‌نێردرێت، كه سه‌رجه‌میان له هه‌ڕه‌شه‌كانیان جه‌خت له مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی خۆی و منداڵه‌كانی ده‌كه‌نه‌وه.
به‌پێی ئه‌و نامه‌ی هه‌ڕه‌شانه‌ی كه به‌ناوی جیاواز له سه‌رچاوه‌ی جیاوازه‌وه له رێگای فه‌یسبوك و ئیمێل و ته‌له‌فۆن ئاراسته‌ی وه‌رگێڕی كتێبه‌كه كراون و له‌لای سه‌نته‌ری میترۆ پارێزراون، ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌كارانه ده‌ڵێن "واز له‌و ره‌فتارانه بێنه، ئه‌گه‌رنا زیان به خۆت و منداڵه‌كانیشت ده‌گات".له به‌شێكی تری داخوازی گرووپه ئاینییه‌كاندا، داوای هاندانیان كردووه بۆ سووتاندنی كتێبه‌كه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پیاوانی ئاینی دژ به كتێبه‌كه له مینه‌به‌ری مزگه‌وته‌كانه‌وه".
سۆزان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆی ئه‌و بۆچوونانه ره‌تده‌كاته‌وه كه پێیان وایه ئه‌م كتێبه سووكایه‌تی كردنی تێدایه به لایه‌نێك، رایگه‌یاند "ئه‌مه كتێبێكی زانستییه سه‌باره‌ت به سێكس، هه‌روه‌ها ئه‌و لایه‌نانه‌ی له پشته‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌وه‌ن دژ به هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكن له كۆمه‌ڵگه‌دا، له كاتێكدا ئه‌م كتێبه به‌شێوازێكی زانستی باسكراوه و خزمه‌ت به خێزانه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ده‌كات، بۆیه ئه‌مه رێگریكردنه له ئازادی راده‌ربڕین".
سۆزان جه‌مال تاوه‌كو ئێستا حه‌وت كتێبی نووسیوه و 13 كتێبی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نووسان له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینی نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به‌م هه‌ڕه‌شانه، داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات رۆڵ ببینێت له پاراستنی ژیانی سۆزان جه‌مال و خێزانه‌كه‌ی، هاوكات له دۆزینه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كاران و به‌سزا گه‌یاندیان به رێگای یاسا.
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نووسان، رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی قازانج نه‌ویسته له ساڵی 2009 له شاری سلێمانی له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نووسه‌وه دامه‌زراوه، له ساڵی 2010 له كۆنفرانسێكدا له شاری هه‌ولێر ئه‌ندامانی بۆردی رێكخراوه‌كه هه‌ڵبژێردران.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
