
رۆژی 13-1-2013 كۆمه‌ڵێك له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و رۆشنبیران و رۆژنامه‌نووسان و جه‌ماوه‌رێكی زۆری ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی له سه‌نته‌ری قه‌زای چۆمان به‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی تیرۆركردنی 3 كچه سیاسی كورد (ساكینه جانسز، فیدان دۆغان، له‌یلا سۆیله‌مز) له ڤییه‌ننای پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا كه پایته‌ختی شارستانییه‌ت و ئاشتییه بۆ ماوه‌ی كاژێڕێك رێگای گشتی هامڵتۆنیان داخست و ناڕه‌زاییان به‌رانبه‌ر كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌ربڕی.
دابان سابیر، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری رۆشنبیری چۆمان له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند: "ئێمه جگه له ئیدانه كردنی ئه‌و كاره‌ی كه دوور له هه‌موو ره‌وشتێكی مرۆڤایه‌تی و دژ به گه‌لی كورده، هاوكات نامه‌یه‌كمان به‌ڕووی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان خوێنده‌وه‌و دواتر بۆ كونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێری پایته‌خت وه‌شانمان كرد، ئه‌مه‌ش وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك به‌رانبه‌ر تیرۆركردنی 3 كچه سیاسه‌توانه‌كه‌ی كورد كه هه‌فته‌ی رابردوو له فه‌ره‌نسا به‌شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه تیرۆر كران، بۆ ئه‌وه‌ی به زوترین كات پیلانگێڕان ئاشكرا بكرێن و به سزای یاسایی خۆیان بگه‌ن".
هه‌ر له‌و گردبوونه‌وه‌دا به‌شداربووان ئه‌و كاره‌یان شه‌رمه‌زار كرد و رایانگه‌یاند: "كورد به تیرۆر له‌ناو ناچێت، به‌ڵكو هه‌میشه له هه‌وڵ دایه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه ستراتیژییه‌كانی و هه‌میشه ئاشتی خواز بووه".
ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌كه‌ی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نییه له ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی بۆ كونسوڵخانه‌ی فه‌ڕه‌نسا له هه‌ولێر...
بۆ/ كونسوڵخانه‌ی حكومه‌تی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان
بابه‌ت / یاداشت
له كاتێكدا هه‌مووان له چاوه‌روانی ئاشتی داین، له كاتێكدا هه‌موو شه‌كه‌تی شه‌ڕ و خوێن رێژین، له‌كاتێكدا ئاوڕ له مێژوو ئه‌ده‌ینه‌وه گه‌لانی ناوچه‌كه هیچیان ده‌ست نه‌كه‌وت له پێشێلكردنی مافی نه‌ته‌وه‌یی كورد..له‌كاتێكدا رێبه‌رانی كورد داوای ئاشتی ده‌كه‌ن، له جه‌رگه‌ی ئه‌وروپای دیموكراسیه‌ت و مافی مرۆڤدا، له پایته‌ختی ووڵاتێكی وه‌ك فه‌ره‌نسا، سێ ژنه سیاسه‌تمه‌دار و چالاكی كورد (ساكینه جانسز و فیدان دۆغان و له‌یلا سۆیلمه‌ز) تیرۆر ئه‌كرێن.! تیرۆر ئه‌م (ناوه قێزه‌ونه) ـی كه به‌ناهه‌ق چه‌ندین ساڵه به‌سه‌ر گروپێكی شۆرشگێری خه‌باتگێری وه‌ك (pkk) داسه‌پێنراوه، به‌ڵام رووداوه‌كه‌ی رۆژی 10ـی جانیوه‌ری 2013 ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه ئه‌وه (pkk) و بزوتنه‌وه‌ی شۆرشگێری كورده كه بۆته قوربانی تیرۆره، نه‌ك خۆیان تیرۆریست بن..
ئێمه وه‌ك خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی له كاتێكدا ئیدانه‌ی شه‌هیدكردنی خوشك و دایكانمان ئه‌كه‌ین، به دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان ئه‌ڵینه‌وه ئه‌گه‌ر تیرۆری چاره‌سه‌ر بوایه ده‌مێكی زۆر بوو شتێك نه‌ما بوو به‌ناوی گه‌لی كورد! به‌ڵام ده‌بێ دڵنیا بن گه‌لی كورد سورتره بۆ داواكانی و پێداگرتر ئه‌بێت بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه ره‌واكانی.
به‌رێزان پێویسته ئێوه بزانن كه ئه‌مه ئه‌ركی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌تانه:
1- ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كاره قێزه‌ونه تیرۆریستیه گه‌وره‌یه به‌زوترین كات بدۆزێته‌وه، بۆ رای گشتی دنیا ئاشكرای بكات و بیانداته ده‌ست دادگه‌ری.
2- پێویسته حكومه‌تی فه‌ره‌نسا له پای كه‌مته‌رخه‌میه‌كانی له نه‌پاراستنی گیانی ئه‌م سیاسه‌تمه‌دارانه، به ئه‌ركی ئه‌خلاقیانه‌ی خۆی هه‌ڵسێت و گوشار بخاته سه‌ر توركیا بۆ به‌ئاشتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد.
3- پێویسته فه‌ره‌نسا وه‌ك ئه‌ندامی هه‌میشه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، پرۆژه‌یه‌ك ئاماده بكات بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد، كۆتایی بۆ ئه‌و بێده‌نگیه‌ی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی دابنرێت، كه ده‌یان ساڵه خۆی له پێشیل كردنی ماف و جینۆسایدی كورد بێ ده‌نگ كردوه، (هه‌ست نه‌كردن به به‌رپرسیاریه‌تی به‌رامبه‌ر مافه‌كانی كورد ده‌وڵه‌تانی ئه‌ورووپا ناشیرن ئه‌كات له‌پێش چاوی گه‌لی كوردستان، و بێمتمانه‌شی ئه‌كات له‌به‌رده‌م ته‌واوی نه‌ته‌وه‌كانی جیهان، چونكه به ئاشكرا ئه‌وه هه‌ست پێده‌كرێ جیاكاری زۆر ئه‌كرێت له داكۆكی كردن له نێوان گه‌لاندا (.
له كۆتایشدا ئێمه ته‌كید ئه‌كه‌ینه‌وه كه رشتنی خوێنی مرۆڤ و تیرۆر زیان به هه‌موو لایه‌ك ئه‌گه‌ینێت، باشتره هه‌موو پێكه‌وه سود له جیاوازیه‌كان وه‌رگرین، ئاشتی به‌دی بێت ئه‌وانه‌ی ده‌ستی ئاشتی درێژ ده‌كه‌ن ئه‌وان خه‌م خۆری راسته‌قینه‌ن.
شه‌هیدان نامرن، نه‌فره‌ت له تیرۆر.
له‌گه‌ڵ رێزدا....
دانیشتوانی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی.
13/1/2013 قه‌زای چۆمان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
