
په‌كه‌كه، ....وریابه! ...عمرامین علی - ڕانیه
(به‌دڵنیاییه‌وه هێشتا زووه بۆ عه‌قڵه‌تی سیاسه‌تمه‌دارانی تورك كه دان بنێن به‌مافی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌ی كورددا، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئێستاش له‌ئاردان، ته‌نها بۆمبێكی ته‌وقیت كراون بۆ زینده‌به‌چاڵكردنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵكی كوردستان) . سه‌رده‌می عه‌وله‌مه‌یه، هه‌موو دنیا له‌سه‌ر بنه‌مای ئابووری ڕه‌فتار ده‌كات، (كورد گوته‌نی: كاسه‌ی پڕ ئاشتی ماڵه) ، ئه‌و پشتیوانیه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا له‌نه‌ته‌وه‌ی كوردی ده‌كات، له‌به‌رخاتری چاوی كاڵی كورده‌كان نیه، به‌ڵكو پابه‌نده به‌پته‌وی باری ئابووری كوردستانه‌وه، به‌تایبه‌تیش سامانه سروشتیه‌كان، ئایا ئه‌مریكا هه‌مان ئه‌وده‌وڵه‌ته نیه كه‌بێده‌گ بوو له‌ئاست ئه‌نفال و كیمابارانی نه‌ته‌وه‌ی كورددا له‌سه‌رده‌ستی ڕه‌گه‌زپه‌رستی عه‌ره‌ب؟ ئایابێده‌نگی وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ئاست ده‌ستدرێژیه‌كانی توركیا بۆسه‌ر خاكی هه‌رێم و خه‌ڵكی باكوری كوردستان، ئه‌م ڕاستیه ناسه‌لمێنن كه ئه‌مه‌ریكا به‌كێش و پێوانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی كێشه‌كان ده‌پێوێت؟ توركیا ده‌ڵاڵی ئه‌مه‌ریكایه له‌ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌وه‌ی به‌لای توركیاوه گرنگه ئه‌مه‌ریكا له‌ناوچه‌كه‌دا باڵاده‌ست بێت، بۆئه‌وه‌ی پاروه‌نانێكی چڵكنی خیانه‌ت و خۆفرۆشیه‌كانی مسۆگه‌ر بكات، مێژووی تورك ڕوون و ئاشكرایه، نه‌ك هه‌ر به‌رانبه‌ر كورد، به‌ڵكو به‌رانبه‌ر ئه‌رمه‌ن و نه‌ته‌وه‌كانی تریش، تورك به‌هۆی ڕه‌فتاره‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانیه‌وه وه‌كو نه‌ته‌وه كه‌وتونه‌ته ناو هه‌مان ئه‌و گێژاوه‌وه كه عه‌ره‌به‌كان (1400) ساڵه تێیكه‌وتوون، به‌وه‌ی كه به‌هۆی ئاینی ئیسلامه‌وه خۆیان به‌سه‌روه‌ری نه‌ته‌وایه‌تی بزانن، توركیش تووشی هه‌مان فایرۆسی نه‌ته‌وه‌په‌رستی بووه، بۆیه لایه‌لانێك خۆی به‌هه‌ڵه‌دا ده‌بات كه وابزانێت توركیا ده‌یه‌وێت كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكات، گۆڕانكاریه‌كی به‌هێز له‌ناو جیهانی ئیسلامی‌دا هه‌یه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا، به‌تایبه‌تیش له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، جا بوونی كورد له‌وسنووره‌ی ئێستایدا فاكته‌رێكی گرنگه بۆ ئه‌م ویسته‌ی ئه‌مه‌ریكا، هه‌تا دوێنی ئه‌ردۆگان باوه‌ڕی به‌هه‌رێمی كوردستان نه‌بوو، زوزووش سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌ردۆگاندا ده‌وه‌ستایه‌وه‌و باره‌كه ئاڵۆزتر ده‌بوو، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كورده‌كان ده‌سته‌مۆ نه‌كرێن، ئه‌وا ئه‌و نه‌خشه ڕێگایه ئه‌نجام نادرێت كه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت، بۆیه ئه‌ردۆگان ناچار كرا بێت بۆ هه‌ولێرو پشتیوانی خۆی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌رببڕێت، ئێستا شانۆگه‌ری سوریا له‌ئاردایه، په‌كه‌كه پارسه‌نگێكی سه‌ره‌كیه له‌ناو كوردانی ڕۆژئاوادا، ئه‌مه‌ریكاش ئه‌وه‌ده‌كات كه‌خۆی ده‌یه‌وێت، به‌ڵام ڕوسیا‌و چین ڕووبه‌ڕووی ده‌وه‌ستنه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر سوریای ئێستا بڕوخێت، ئه‌وا لایه‌كی ئابووری ڕوسیا‌و چینیش به‌خۆیه‌وه ده‌ڕوخێنێت، بۆیه ڕوسیا‌و چین هه‌تا ئێستاش پشتیوانی لێده‌كه‌ن، له‌به‌رانبه‌ردا ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا ڕه‌فتارێك بنوێنێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌م دوو زلهێزه ڕازی بكات و پشت بكه‌نه سوریا، بۆیه له‌سه‌ر كه‌وڵی گه‌لانی عێراق، مالیكی گرێبه‌ستێكی زه‌به‌لاح له‌گه‌ڵ ڕوسیا واژۆ ده‌كات، ئایا ئێستا گه‌لانی عێراق پێویستییان به‌چه‌كه، یان پێویستییان به‌دروستكردنی قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌یه؟ له كێشه‌ی یۆگۆسلافیاشدا ڕوسیا له‌به‌رانبه‌ر چه‌كێكی پێنج ملیار دۆلاری له‌لایه‌ن بانكی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه، پشتی له‌یۆگۆسلافیا كرد، سه‌رۆكی هه‌رێم به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌چێت بۆ ڕوسیا بۆ واژۆكردنی گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی گازی سروشتی، كه (80%) داهاته‌كه‌ی ده‌بن به‌پشكی ئه‌م كۆمپانیایه بۆماوه‌ی (25) ساڵ، ئه‌مه بۆكورد هه‌نگاوێكی زۆر گه‌وره‌و ژیرانه‌یه‌و تێڕوانینێكه بۆ ئاسۆیه‌كی دووری به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌كه، به‌ڵام ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه له‌كاتی ئێستادا پشتیوانیه‌كه له ئابووری ڕوسیا، نه‌وه‌ك به‌هۆی نه‌مانی بازاڕه‌كانیه‌وه ئابووریه‌كه‌ی تووشی داڕمان ببێت كاتێك كه واز له‌سوریا بێنێت بۆ ئه‌مه‌ریكا، له‌كاتێكدا به‌پێی یاسا ده‌بوو ئه‌و گرێبه‌ستانه، (51%) بۆ هه‌رێم بن و (49%) بۆ كۆمپانیاكان بن، بۆیه ئێستا نه‌رمیه‌ك ده‌بینرێت له هه‌ڵوێستی ڕوسیا به‌رانبه‌ر كێشه‌ی سوریا، كوردیش له سوریادا فاكته‌رێكی گرنگه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و گۆڕانكاریه، په‌كه‌كه‌ش له‌مه‌یدانه‌كه‌دا ڕۆڵی هه‌یه، جا هه‌ر هه‌مان ئه‌و ئه‌مه‌ریكایه‌ی كه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ئوجه‌لانی ده‌ستگیر كردوو ڕاده‌ستی توركیای كرد، ئێستا موحتاجی ئوجه‌لانه بۆئه‌وه‌ی نه‌بنه به‌ربه‌ست له‌به‌ر ده‌م ویسته‌كانی ئه‌مه‌ریكادا، ئه‌مه ویستی ئه‌مه‌ریكایه نه‌ك ویستی حكومه‌تی توركیا، باوبژی سیاسه‌تن بۆ كاتێكی دیاریكراو، ناڕه‌زایی ئه‌ردۆگانیش به‌دامه‌زراندنی پێكهاته‌یه‌كی كوردی له‌باكوری سوریادا، ئه‌م ڕاستیه ده‌سه‌لمێنێت، كه‌واته له‌به‌رنامه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا كێشه‌ی كورد هه‌رده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌مه‌ش فشاره بۆسه‌ر توركیا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، چونكه ئه‌گه‌ر نیه‌تی توركیا چاره‌سه‌ری كێشه‌كه بایه، پێش هه‌مووشتێك ئوجه‌لانی ئازاد ده‌كرد، كه‌چی ده‌بینین له‌وڕۆژه‌دا كه وه‌فدی حیزبه كوردیه‌كانی توركیا نامه‌ی ئوجه‌لان بۆ قه‌ندیل ده‌به‌ن، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا بۆردومانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن، له‌ڕاستیدا به‌ڕێز ئه‌حمه‌د تورك و وه‌فده یاوه‌ره‌كه‌ی كاتێك كه له‌فڕۆكه خانه‌ی سلێمانی زانیان كه فڕۆكه جه‌نگیه‌كان به‌رده‌وامن له‌بۆردوومانی قه‌ندیل، ده‌بوو هه‌ر ئه‌وكاته گه‌ڕابانه‌وه بۆ توركیا، سه‌رۆك ئوجه‌لان له‌زینداندا بمرێت باشتره له‌وه‌ی له‌ناو زیندانه‌وه پێشمه‌رگه‌كانی به‌ره‌و كێڵگه‌یه‌كی مینڕێژكراو بنێرێت، قه‌ندیل شه‌ره‌فی كورده، پێویسته وه‌كو قه‌ڵایه‌كی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ئاست سیاسه‌تی جه‌نه‌راڵه‌كانی توركیادا، بۆماوه‌یه‌كی درێژ بمێنێته‌وه، باشه‌ڕ نه‌بێت، ئاشتی به‌رقه‌راربێت، به‌ڵام هێزه‌كانی قه‌ندیلیش له‌جێگه‌ی خۆیان بمێنێنه‌وه، من وای ده‌بینم توركیا ته‌نها بۆ مه‌رامی پاروه‌كه‌ی سوریا ده‌یه‌وێت بۆماوه‌یه‌ك كورد هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێت، ده‌نا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نیازێكی شه‌ره‌ف مه‌ندانه نیه بۆ دان نان به‌مافی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌ی كورددا.بۆیه پێویسته په‌كه‌كه پێداگربێت نه‌وه‌ك كوردستانی باكوریش تووشی ئه‌نفله‌وه‌نزای مادده‌ی (140) ی ده‌ستووری عێراق ببێت.
1/3/2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
