خاڵی هاوبه شی نیوان ژیانی جوانه مه رگ سه رده شت عوسمان و شاعیری گەورەی ئیسپانیا فێدریکۆ گارسیا لۆرکا لە ڕووی تراجیدیاوە... باوکی دوین

هه ردوگیان مه رگیان هه ڵبژارد بۆ داگیرساندنی چرای ئازادی .*

هه ردوگیان قوربانیی ڕێی قه ڵه می ئازادن .*

هه ردوگیان به گه نجی سه ریان نایه و ە .*

هه ردوگیان به ده‌ستی کەسانی نه ناسراو کوژران .*

هه ردووگیان شه هیدی ڕێگای ئازادین .*

من لای خۆمه وه ناوی سه رده شتم نا بە لۆرکا ی کورد .*

فێدریکۆ گارسیا لۆرکا له سالی 1936 گوله باران کرا به تاوانی ئه وی **

که ئه و ئەوەی بە نوسین به ده‌ستی هێنا ...چه ک ناتوانی بەدەستی بهێنێت .

بابلۆ نیرودا ده‌لێت ئه وانه ی ویستیان به کوشتنی ئه و دڵی میلەتێک بپێکن

هەڵە نەبوون .

 

له ...هۆنراوه‌ی پێشبینینی مردندا

 ده لێت .

کاتێک زانیم کە ده مرم

قاوه خانه و

قه برسان و

که لیسه یان

پشکنی

سەرقاپی تەنکی ئاویان

هه لدایه‌وە

گەڕان بەدوای مندا

سێ جه سته ی گه وره یان

لابرد

تا ددانه ئاڵتونه کان

بدۆزنه وه

ئه ری منیان دۆزیه وه ؟

به ڵێ !

به ڵام هه رگیز

نامدۆزنه وە

***

 

هه روها جوانەمەرگ دەڵێت

له وتاری من دەڕۆم .

من بەدوای مەرگم دەڕۆم

هاوڕێکانم

یاده کانم له بیر مه که ن

چۆن لە دوای کاکه سۆران

نۆره ی مردنم هات

ئه گه ر ئێوەش

کڕنۆش نه بەن

نۆره تان دێت

له وڵاتمان

 لە جێی گوڵ

دڕک ئەروێ

هه رچەندە

لەڕێی قەڵەم

شه هید کرام

به ڵام خاکم

هه ر زیندووه

من نامەوێ ی وێنه که م

لە دوای خۆم

دوایش له بیرم که ن

تەنها لە به ر

 ئێوه بوو

خۆم کردە قۆچی قوربانی

پەشیمان نیم

سه ریش دانانوێنم

ڕاستییه کان

هه موو شتێک ئه درکێنن

من تاپۆی مه رگی

نێو خه می

 ووشه کانم

چه ند ڕۆژێکە

زه نگی مه رگم لێ ئەدرێت

ناڵێم په شیمانم

ووشه ی ئازاده باوه ڕم

بۆیه گۆڕم ماڵی خەمە

له ناوجەرگەی نیشتمانە

جێگای نوسین....هەندەران

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.