گۆڕان به‌ره‌و یه‌كێتی..یه‌كێتی به‌ره‌و گۆڕان..ستیڤان شه‌مزینانی
من وه‌ك خۆم بڕوام به‌وه نه‌بووه، یه‌كێتی و گۆڕان دوو شت یان دوو هێزی له یه‌كتر جیاواز بن، به‌ڵكو وتوومه ئه‌گه‌ر شێمانه‌ی ئه‌وه‌ش بكه‌ین، گۆڕان سیناریۆی یه‌كێتی و خودی تاڵه‌بانی نه‌بێت، بۆ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی گه‌شه‌ی پارتی و هه‌ڵمژینی ئیسفنجئاسای ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به تایبه‌ت له سنووری قه‌ڵه‌مڕه‌وی یه‌كێتی.هه‌رگیز ناتوانین نكۆڵی له‌و راستییه مه‌لموسه بكه‌ین، كه یه‌كێتی و گۆڕان، له په‌یڕه‌وی حزبییه‌وه، تاكو هه‌یكه‌لی رێكخستن و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێشهاته سیاسییه‌كان، شتێكی ئه‌وتۆیان نێوان نییه.به‌پێچه‌وانه‌وه هێنده‌ی ئه‌م دوو هێزه له یه‌كدی نزیكن، هیچ دوو هێزێكی تری كوردستانی نییه، ئه‌وه‌نده له یه‌كدی نزیك بن.
به رای شه‌خسی خۆم، گۆڕان سیناریۆیه‌كی نوێی یه‌كێتی بوو، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به ده‌ستێك واژۆی رێككه‌وتنی ستراتیجی بكات له‌گه‌ڵ پارتی، ئه‌وه به ده‌سته‌كه‌ی تر مه‌یدانێك خۆش بكات بۆ دژایه‌تی پارتی.یان به مانایه‌كی تر، ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ناتوانێت به‌هۆی بوونی رێككه‌وتنی ستراتیجییه‌وه به‌رامبه‌ر پارتی بیكات، له رێگه‌ی ئه‌م ده‌سته‌ی تری خۆیه‌وه به ئاسانی بۆی مه‌یسه‌ر ده‌بێت.جگه له‌وه‌ش هه‌ر له رێگه‌ی ئه‌م ده‌سته‌ی تره‌وه كه ناوی گۆڕانه، توانیوویه‌تی تا ئاستێكی زۆر، له ئیسلامییه‌كان نزیك بێته‌وه و له ژێر ناوی ئۆپۆزیسیۆن بیانكات به گژ پارتیدا، چوونكه ئه‌وه‌ی "ئۆپۆزیسیۆن" ده‌یكات له كوردستان، نه‌ك كاری ئۆپۆزیسیۆنی یاسایی نییه، به‌ڵكو كاری گروپه فه‌وزه‌وییه‌كانه.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی نكۆڵی له‌وه ده‌كه‌ن، گۆڕان بزووتنه‌وه‌یه‌كی جیایه له یه‌كێتی، یان ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتییه و هیچ سیناریۆیه‌ك له ئارادا نییه، هه‌رگیز ناتوانن به‌ڵگه‌یه‌كی دڵنیاكه‌ر بۆ ئه‌و بۆچوونه‌یان بهێننه‌وه، هه‌رگیز ناتوانن له زه‌مینه‌ی واقیعدا نموونه‌یه‌ك وه‌ربگرن كه نیشانی بدات، ئه‌و دوو هێزه دژ به یه‌كن.له كاتێكدا ده‌بووایه ئه‌م دوو هێزه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی تونددا بوونایه، كه‌چی ده‌بینین به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی سیاسه‌ت و كاریان بۆ لای یه‌كه.سروشتی هه‌موو ئینشقاقێك وایه، هێزی مونشه‌ق ئه‌وه‌نده‌ی ته‌ركیزی له‌سه‌ر حزبی دایكه و هه‌وڵده‌دات به‌رانبه‌ری ئه‌و ببێته‌وه، به چاره‌گی ئه‌وه هێزه‌كانی دیكه‌ی له بیر نییه، به‌ڵام له حاڵه‌تی گۆڕاندا بۆچی وا نییه؟ كه‌واته ئه‌م ماسته نه‌ك موو، گوریسێكی تێدایه.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، كه ئیدعای گۆڕینی سیستمی سیاسیی، بارودۆخی سیاسیی له كوردستان ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی به ته‌نیا پارتی به‌رپرسیار بێت، له‌و دۆخه‌ی له كوردستان هه‌یه، یان به ته‌نیا پارتی ده‌سه‌ڵاتدار بێت، ماكینه‌یه‌كی ئیعلامی دژی پارتی به‌گه‌ڕ خستووه، كه مێشێك له چاوی خه‌ڵك و گایه‌ك له چاوی خۆیدا نابینێت.سه‌یری بێ ویژدانی ئه‌م ماكینه ئیعلامییه بكه‌ن، چۆن كردوویه‌تی به فه‌رته‌نه له‌سه‌ر خۆپیشاندانی هێمنانه‌ی لایه‌نگرانی پارتی له‌به‌رده‌م ئێن ئاڕ تی، به‌ڵام له بیری كردووه، ئه‌م كه‌ناڵه سووتێنرا و ته‌خت و تاراجی نه‌هێڵدرا، ئه‌ی بۆ ئه‌و ماكینه ئیعلامییه ناڵێت كێ بوو نالیای سووتاند؟ ئه‌ی بۆ وشه‌یه‌كی راشكاوانه‌ی له‌سه‌ر كوشتنی خالیدی خوله سوور نییه؟ له كاتێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌و رووداوانه له هه‌ولێر روویاندایه، سه‌ری دونیایان به پووش لێ ده‌گرتین.
به‌ده‌ر له هه‌موو ئه‌مانه‌ش، له دۆخی ئێستا كه به‌ڕێز تاڵه‌بانی له دۆخێكی ته‌ندروستی خراپدایه، له هه‌موو كات باشتر ئه‌و دیمه‌نه ده‌بینین، هێزێكی موگناتیسی یه‌كێتی بۆ لای گۆڕان و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه گۆڕان بۆ لای یه‌كێتی، راده‌كێشێت.گۆڕان له‌م دۆخه‌دا زۆر له یه‌كێتی زیاتر په‌رۆشی ئاینده‌ی یه‌كێتییه‌تی، له كاتێكدا به هه‌موو هێز و توانایه‌كییه‌وه هه‌وڵی لاوازكردنی پارتی ده‌دات، هه‌رچه‌نده گۆڕان زۆر له‌وه بێ تواناتره بتوانێت رۆڵی پارتی لاواز بكات، به‌ڵام هه‌میشه ئه‌م ئه‌ركه خه‌ون و خولیایان بووه.منیش هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه‌یه كه ده‌ڵێم یه‌كێتی و گۆڕان دوو رووی یه‌ك دراون، ته‌نانه‌ت من گاڵته‌م به وشه‌ی یه‌كگرتنه‌وه دێت، كه زۆرجار ده‌وترێت گۆڕان و یه‌كێتی له‌وانه‌یه یه‌كبگرنه‌وه، ئاخر خۆ ئه‌و دوو هێزه له یه‌كتر دانه‌بڕوان تا یه‌كبگرنه‌وه!!.
له كۆتایی ئه‌م نووسینه‌م، پێم خۆشه، ئاماژه به‌و گووتاره دیماگۆگییه‌ش بده‌م، كه به‌شێك له یه‌كێتی و كۆی گۆڕان جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه، گوایه نزیكایه‌تی یه‌كێتی و گۆڕان ته‌نیا بۆ سنوورداركردنی پارتییه تا پارتی نه‌بێته هێزێكی دیكتاتۆر.به‌شی یه‌كه‌می قسه‌كه‌یان راسته كه ده‌ڵێن ده‌مانه‌وێ پارتی سنووردار بكه‌ین به‌ڵكو ده‌یانه‌وێ به‌ره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پارتی فراوان بكه‌ن، به‌ڵام به چ پێوه‌رێك ده‌توانن بڵێن پارتی هێزێكه به‌ره‌و دیكتاتۆریی ده‌ڕوات؟.راسته پارتی هێزی یه‌كه‌م و هه‌ره گه‌وره‌ی كوردستانه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ره‌ها نییه، ئه‌وه‌تا حكوومه‌تێك به‌ڕێوه ده‌بات كه به‌شی یه‌كسانی هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و چه‌ندین حزبی تریش تێیدا به‌شدارن.بۆیه ئه‌و گووتاره دیماگۆگییه ناتوانێت ده‌سته‌كه‌یان بشارێته‌وه كه خه‌ون و ئاواتیان ته‌نیا به‌ره‌و رووبوونه‌وه‌ی پارتییه، كه من پێموایه به‌م رێگایه هه‌رگیز سه‌ركه‌وتوو نابێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
\
