
وه‌ره گیانه دڵ بگۆڕین هه‌موو جارێ نیوه‌ی شه‌وێ
دڵم چه‌په بۆ هاوده‌می دڵی ڕاسته‌ی بۆخۆی ده‌وێ
له‌باوه‌ش و سینه‌ی گه‌رما دڵی چه‌پت لهڕاستهمه
ئه‌مه یاسای دڵداریه هه‌ردووکیانی پێ ده‌سره‌وێ
گۆڕینی دڵ وه‌فاداری زمان هه‌سته ورشه‌ی چاوه
بێ ده‌نگه ورته‌ی لێو ماته ته‌نافی دڵ هه‌ڵخراوه
ئه‌و ته‌نافه نه‌بینراوه سیحربهنده وا بێ ڕه‌نگه
تاسه و حه‌سره‌تی خۆشاوی لهنیگادا حه‌شارداوه
