سیاسه‌تمه‌داره‌ی وتارگۆ ڕه‌نگین
ڕووت به‌خه‌نده‌یه دڵت پڕ له‌قین
له‌به‌رده‌م مایک و شاشه‌ی کامێرا
شه‌یدای وتافی چه‌پڵه‌ی زۆربهتین
ڕاوچی به‌سته‌زمان زۆره‌ی نه‌زانی
کڵاودهکهیتهسهر که‌سیش نه‌زانی
له‌سه‌ر سهکۆکهت زۆر ده‌نه‌ڕێنی
وه‌ک زه‌ڕه‌ی که‌ری ده‌بێ بیزانی
درۆمان به‌ڕاستی وا پێده‌فرۆشی
به‌دوات ده‌که‌وین وه‌کو ده‌روێشی
تۆ چه‌ته‌ی ڕێگر خه‌ریک مێبازی
ده‌م بۆگه‌نێکی ده‌روون نه‌خۆشی
نهشهرمت هه‌یه و نه‌په‌شیمانی
مهشهخۆرێکی سه‌ر جه‌سته‌مانی
نهبڕوات هه‌یه و نهڕهوشتی پاک
ڕێت به‌خۆت داوه که پێشڕهومانی
ڕوێکت سۆزدار ئه‌وه‌ی تر به‌دفه‌ڕ
وه‌کو سۆنه وای هه‌رگیز نابی ته‌ڕ
هه‌زارجار شکای هه‌ڵده‌ستیته‌وه
خۆبهخۆت بوویی چه‌وته‌ی کۆتاشهڕ
هه‌رتۆی ئافاتی ژان و ده‌رده‌سه‌ر
قوڕی دنیامان ده‌خه‌یته سه‌ر سه‌ر
ئه‌رێ به‌س نیه بۆ هێنده سووکی
کوڕی کوڕیشت ده‌که‌یه سه‌روه‌ر
دڵنیام پێناسه‌م هه‌ر نه‌تی ناسی
تۆ خۆت له‌منیش باشتر ده‌ناسی
سه‌ری هاوڕێکه‌ت بۆت به‌رده‌بازه
کلیلی ده‌روازه پێچکۆکهی کورسی
قه‌ت وامه‌زانه من هه‌ر یه‌کێکم
له‌گه‌ڵ هه‌زاران له‌سه‌ر هێڵێکم
دهدهمت داخه دووشه‌ش تۆپیوه
هه‌زار فاکی تۆ هه‌ر بهفیکێکم
دڵشاد تاقانه
