کچی بهتهنوره. .
پێشمه‌رگایه‌تی دابڕان بوو له‌ژیانی تایبه‌ت و چوونه پرۆسه‌کی کۆگیری نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تی، زۆر مافی پێده‌دای و هه‌ندێ مافیشی لێ دهستاندیهوه. ڕۆژه‌ک و دوو ڕۆژ نه‌بوو تا ته‌نیا ئه‌رک جێبه‌جێکردنی بی، ناچار جار جاره حه‌ز و ئاره‌زووه که‌سیه‌کان مافی مرۆڤانه‌ی خۆتی لۆ ده‌گێڕایه‌وه ئه‌گه‌ر ئێستا بیگێڕیه‌وه نوکته‌ی خۆشی لێ ده‌رده‌چی.
زۆرمان حه‌ز ده‌کرد لۆ چالاکی سه‌ر جاده سه‌ره‌کیه‌کانی نێوان شاره‌کان بچین، سه‌رڕای کاری پێشمه‌رگانه و مه‌ترسی گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی شه‌ڕه‌وه به‌ڵام له‌وه‌ستانی ماشێنه‌کان خه‌ڵکی شار و هه‌نده‌ک جار ناسیارهکانت ده‌دیت ئاسوده‌ییه‌کی پێده‌دای، ڕۆژانی ژیانی شاری لۆ نوێ ده‌کردیه‌وه که پێشمه‌رگایه‌تی دایبڕی بووی ده‌بوو له‌ده‌شتوده‌ر بژی.
له‌سه‌ر جاده‌ی دۆڵی خه‌له‌کان به‌ره‌و بیستانه کۆستهرهک له‌سلێمانیه‌وه دێ پڕی کچه خوێندکاری زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین، ئه‌وانیش که پێشمه‌رگه‌کانی تیپی 93ی کۆیه ده‌بینن به‌خۆشیه‌وه له‌هه‌ر په‌نجه‌ره‌یه‌ک ده‌ستیان ده‌هێننه ده‌ر مسته فستق و برێشکه، چوکلات و کولیچه، جا سێ‌و یا پرته‌قاڵ ده‌ده‌نه پێشمه‌رگه‌کان. یه‌ک ئه‌ڵێ: به‌ساقه‌تان بم، ئه‌وی ئه‌ودیو له‌ده‌ورتان گه‌ڕێم، یه‌کی دی پرچ زه‌رد و سپی خرپن: ئه‌ی به‌قوربانتان بم. . . براده‌ره‌کی منیش که‌ناوه‌که‌ی نارێم چونکه ڕێپێدانم لێ وه‌رنه‌گرتیه ته‌نیا پیتی یه‌که‌می به(ها) ده‌سپێده‌کا به‌س مه‌به‌ستم "هیوای سۆفی به‌کر نیه" له‌بن لێوه‌وه ده‌رێ: کچێ وامهرێ به‌قوربانی من مه‌به، ئه‌ی هه‌زار دلشاد تاقانه و محه‌مه‌د حهمیدت به‌قوربان بی. هه‌موو جار دوای گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و گوندی وه‌ک هاوبه‌ندێکی ده‌روونی پێشمه‌رگایه‌تی به‌شانازی و خۆههردانهوه لۆیهکمان ده‌گێڕاوه ئه‌وڕۆ کچی بهتهنورهمان دیتیه!
Dlshadtakana@yahoo. com