ئه‌وین
لهههستدا گیرۆده‌یه
هیج نهستێنه زۆر بده‌یه
ئه‌وه‌ی له‌منی ده‌ستێنێ
هه‌مووی بۆ تۆ ده‌هێنێ
، ، ،
خۆشی
بۆ دڵم
میوانێکی که‌م هاته
هه‌میشه شه‌رمه‌نده‌یه
خه‌میش ڕووچیڕه
به‌بێ پرس
هه‌رده‌م
مه‌ڵاسه و
له‌به‌ر ده‌رگه‌یه
، ، ،
له‌دوای تاوه بارانێکی
تیژتێپهڕا
چۆڕاوگه‌ی عشقم
وشه‌ی شیعری
لێ ده‌تکێ
، ، ،
وشه‌کان
که‌زیه گرێکۆره‌ی
به‌ر سهرشۆرکن
به‌شانه‌ی داریش
خاونابنه‌وه
، ، ،
من وشه‌ی
دیواربه‌ندی ڕسته‌ی
په‌ڕتوکێکی نهخوێندراوهم
تا نهمخوێنیتهوه
نامناسی
