
ده‌ستمان له‌ناو ده‌ستی یه‌که
نه‌رمه‌غاره ده‌ست لهئهستوان
ساوا و هه‌رزه‌ی چاوه‌شارکێ
ڕاوڕاوانێی سه‌رله‌دوونان
خاکم هه‌ور و ماڵ له‌هه‌وره
به‌جووت له‌تاقی ئاسمان
بێگه‌رده هه‌واری ئێمه
سپیستانی پهلهههوران
ئاسمان شینه ڕۆژ به‌تینه
ده‌ستمان ده‌گاته ئه‌ستێران
مانگ مێوانی هه‌میشه‌یه
لهداسوکه تاکو تابان
دورگه دورگه‌ی له‌یه‌ک دووره
ده‌فڕین به‌باڵی عاشقۆران
نه‌خه‌م هه‌یه نهژانی شه‌و
دڵ که‌مه‌نده به‌بێ تۆران
که‌لی ده‌م ئێواره‌ی سوره
ئاسۆی بهخهناوکهدارن
ههرعاشقێ بگا بێره
ده‌چته ناو داستان و حه‌یران