وانه‌ی نیگارکێشی هه‌موو منداڵانی نه‌ته‌وه جیاکانی پۆله‌که‌ی له‌ئه‌فغان، فارس، تورک، عه‌ره‌بی مه‌غریبی، ڕوس و ئه‌ڵمان. . . بهڕهنگکاری سه‌رقاڵ کردبوو هه‌ست و ناخی خۆیان ده‌رده‌بڕی، مامۆستا بیانیهکهش جار جاره تی چاوه‌کی ده‌دانێ و لێگه‌ڕابوو هه‌رکه‌سه وێنه‌یه‌ک بهفهنتازیای خه‌یاڵی خۆی بکێشێ. کچه کورده‌ی ده‌یه‌م نه‌ورۆزی ساڵه‌کانی وه‌رچه‌رخاندبوو وه‌ک بنگه‌ی خه‌یاڵمه‌ندی ڕۆژانه له‌ماڵێ گوێبیستی هه‌واڵی کوردستان بوو، چی نوێ ڕووی داوه له‌وێ و کێن ده‌یانه‌وێ ژیانی کورد بشێوێنن. به‌سه‌رنجه‌وه خه‌ریکی ڕه‌نگاری نیگارسازیهکهی خۆی بوو، ها له‌ناکاوێک منداڵه تورکه‌که‌ی ته‌نیشتی ده‌ستی برد یه‌کێ له‌ڕه‌نگه‌کان ببا، کچه‌ش کردانهوی خێرای به‌پشتی ده‌ستیا کێشا وتی: ئه‌مه‌ش مه‌که به‌نه‌وته ڕه‌شه‌که‌ی دزیتان؟ منداڵه‌کان هه‌موو لهحیتهی پێکه‌نینیان دا‌و هیچ تێنه‌گه‌یشتن نه‌وتی ڕه‌ش کێ دزیویه‌تی! مامۆستاکه هاته پێش و پرسی نه‌وتی ڕه‌شی چی؟ کچه‌ش: نه‌وته ڕه‌شه‌که‌ی کوردستان ئه‌م تورکانه ئه‌یدزن. پێکه‌نینی نه‌زانی ئه‌وان گه‌رمتربوو تریقه‌ی ده‌داوه. مامۆستا شتۆکهکی تێگه‌یی ویستی باسه‌که بگۆڕێ: کا بزانم ئه‌وه وێنه‌ی چی ده‌کێشی؟ کچه کورده‌ش: وێنه‌ی باخچه هه‌ڵواسراوه‌کانی بابل. مامۆستا زیاتر لێی وردبۆوه دیسا پرسیه‌وه: ئینجا ئه‌م باخچانه ماون؟ کچه‌ش ته‌ماشای کوڕه مه‌غریبیه‌که‌ی کرد بهنادڵنیایهوه:، ئه‌گه‌ر عه‌ره‌ب نه‌ی ڕووخاندبێ!
