
دوایین دیدار . .
پاشنیوه‌ڕۆکه‌ی له‌بن دیواری ماڵی مام شه‌ریفی گوندی سوێرهرهی ده‌شتی کۆیه هات: دلشاد وه‌ره جیای کردمه‌وه له‌وانی دی ! ئه‌وه کۆمه‌ره‌ک بڵاوکراوه‌م هینایه له‌ڕێکخراوی مه‌ڵبه‌ندی چار، بابچین بیبه‌ینه ماره‌کی . ئه‌وشۆ چالاکیمان هه‌یه له‌دۆری خهلهکانێ ! ئه‌منیش زانیبووم دوو تیپی 93 ی کۆیه و 99 ی بیتوێن خڕببووینهوه . گۆتی : کۆمه‌ره‌ک فه‌رمانده چوون ڕێ و شونیان دانایه، ئاگات له‌خۆت بی . . . به‌س ئه‌وه دوایین دیدارمان نه‌بوو !
شه‌هید ئه‌میر کێ یه ؟
چاوه‌کانی ئه‌و مرۆڤه خوێنه‌ری په‌رتوک و مرۆڤێکی ئاشتیخوازی ده‌نواند به‌ڵام له‌ناخیدا پێشمه‌رگه‌کی جوامێری ئازا و نیشتمانپه‌روه‌ر، دڵساف به‌ئه‌ندازه‌یه‌ک هه‌رچه‌نده کوڕه ئاغابوو ده‌یویست هه‌رگیز وانه‌بێ و نه‌فره‌تی له‌خوی ئاغایه‌تی ده‌کرد، ئه‌و پێڕه‌وی ڕه‌نجده‌ران و که‌سایه‌تیه‌کی چه‌پی هه‌ژاردۆست بوو ! ڕۆژه‌ک توڕه‌بووم له‌که‌رته‌که گۆتم : لۆ ئه‌نگۆ ئه‌ندام که‌رته‌کان جاره‌ک لهمهقهر نامینێنه‌وه ! هه‌رده‌بی پێشمه‌رگه بمینێته‌وه ؟ هه‌مووی سه‌ری خۆیان کز کرد ته‌نیا شه‌هید ئه‌میر که به‌ڕاستی ئه‌میر بوو به‌واتای ناوه‌که‌ی گۆتی : ڕاست ده‌کا ئه‌وڕۆ هه‌مووتان بڕۆن ئه‌من لێره ده‌مینێمه‌وه ! چه‌ندی له‌گه‌ریان کرد ؟ هه‌رماوه ! له‌و ساته‌وه زانیم شه‌هید ئه‌میر کێ یه ؟
فێرکار و هاریکار . .
مامۆستای فێرکردن، هاریکاری په‌روه‌رده، پێگه‌یاندن و تێگه‌یاندن بوو له‌هه‌ر بوارێک بیزانیبا پێویستت پێیه‌تی، خۆبه‌خش ده‌هاته پێش . هه‌ستی براگه‌وره‌یی ده‌دامێ، جار جاره‌ش بهسوعبهت به‌زمی پێده‌کردم هه‌رچه‌نده به‌سه‌رخۆم نهدهینا . . گۆرانی کۆچه‌رێ هه‌ی کۆچه‌رێ ی بادینی لهڕادیۆکهی ده‌نگ ده‌دایه ! ده‌یگۆت: چم کردیه کاک دلشاد لۆ چاوم لێ زه‌ق ده‌که‌یه‌وه ؟ به‌ڕاستی یاد و غه‌ریبی ئادگار و کردارت ده‌که‌م . ئاونگی فرمیسکیش وه‌ک پاکی ناخی تۆ ئه‌و گه‌رداوی دابڕانه پاک ده‌کاته‌وه .
هه‌رگیز دانه‌بڕاین . .
له‌سه‌ر پشتی گوێدرێژێک ده‌مه‌و نخون ڕازابوو، لهگهریهکهی حاجی قه‌ڵاوه هاته به‌رده‌مم، به‌قاته ڕانکوچۆغهره سپیه‌که‌ی دوێنێ به‌پاکی له‌به‌ری کرد، به‌و سپێده‌یه به‌خوێن شه‌به‌قه گوڵی سه‌رسینگی له‌دڵه‌وه پێشکه‌ش ده‌کردین ! چونکه ده‌سته‌ی هێرش و لهسینگهوه پێکرابوو سه‌ری هه‌مووانی به‌رز و به‌قه‌د باڵای به‌رزی خۆی باڵای به‌هه‌مووان کرد . که خستمانه پشتی ستێشنهکه لاقه‌کانی ڕه‌ق ببوون نهدهچهمانهوه ! باوه‌شم تێوهرینا به‌رزم کردنه‌وه ژێر ساپیته‌ی ماشێنه‌که و له‌ته‌نیشتیه‌وه دانیشتم . هه‌موو وێنه‌کانی یه‌که‌م ناسینی که ڕێکخستنی ناوشار بووم ده‌هاتمه لایان تا دواخهوهکهی له‌به‌رده‌مم تێیدا بۆرژابوو، پانۆرامای کورته فلیمێکی سه‌دان هه‌زار وێنه‌ی جوانی جگه له‌من که‌سی تر نه‌یبینی و نایبینی !
کانی سه‌ری حاجی قهرایه . .
هه‌ر دوێنێ بوو له‌سه‌ر کانیه‌که وه‌ک ئاهه‌نگی شه‌هیدانه‌ی یه‌کمان بێ، ده‌نگه ده‌نگ و قاقای پێشمه‌رگه دنیای پڕکردبوو . گۆتیان: با شاییه‌کی بکه‌ین . شایی چ شایی ! ئه‌مما گه‌رم دابه‌سترا بهدیلانهوه، سه‌رچۆپی هه‌رده‌مه‌ی له‌ده‌ست یه‌کێ بوو، که‌ده‌ستی یه‌کمان ده‌گرت وزه و توانا‌مان ده‌دا یه‌ک، ترس ده‌ڕه‌ویه‌وه ! نه‌شمان ده‌زانی کاممان ئه‌و پۆستی گهشمهرگیه وه‌رده‌گرین ؟
لوتکه‌ی قه‌شقه . .
کاتێ لهودیوهی لوتکه‌ی قه‌شقه‌ی پێدا ههرگهڕاینهوه دوای چالاکیه‌که چه‌ک و دیلمان هینابوو، گه‌یشتینه‌وه سه‌رجاده‌ی ده‌شتی کۆیه به‌ره‌به‌یان بوو، شێخ فه‌تاح گۆتی: ئێستا بڕۆ دۆنداری سه‌یاره‌ی بینه کاک ئه‌میر شه‌هیدبووه . بێ حه‌سانه‌وه یه‌کڕێ چووم و بهلاندرۆڤهرهکهش تا بناری چیا له‌ناو گوندی حاجی قه‌ڵا سه‌رکه‌وتین، به‌ڵێ به‌و خوێن به‌خشیه سه‌رکه‌وتین .
Dlshadtakana@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.