
شاژنی شانشینم وه‌ره ژوانگه‌ی ئه‌وینم
دمێکه چاوه‌ڕوانی بۆته خه‌می شه‌وینم
سۆراخی دڵ ڕه‌وایه له‌مێژه بێ نه‌وایه
به‌سه‌ردانی ده‌وه‌ره دڵت بۆ دهردههینم
***
له‌شانازی پێشوازی تاجه په‌ڕی گوڵینم
به‌سه‌ر شکۆی جوانیتا بارانی دهوهرینم
فه‌رشی سوری دڵه‌که‌م له‌به‌رپێتا ڕاده‌خه‌م
بۆ هه‌نگاوی پیرۆزت باوه‌شت تێوهردینم
