
هه‌موو شه‌وێ ده‌ستی دایه
بهلانکهوه به‌لای لایه
ڕای دهژاندی لێی ده‌پرسی
کۆرپه‌م بۆچی خه‌وت نایه
که‌چی ئێستا به‌بێ ڕه‌نگی
له‌سه‌ر لێوار ڕند و سه‌نگی
له‌قولایی خه‌وێ خه‌وتووی
زۆر ئارامی به‌بێ ده‌نگی
ده‌ریاش شینه وا لهشینه
شه‌پۆل داوێ زۆر به‌تینه
له‌ئاستی تۆ شه‌رمه‌زاره
ناخی وه‌ک مه پڕ برینه
نه‌یزانی بوو ڕۆڵه‌ی کوردی
کوڕی کۆبانی مێژوو کردی
تۆ بچوکی و هێنده مه‌زنی
وڵاتی به‌ڕوو گه‌وره‌ی کردی
هه‌تا بۆی کرا ڕێزی گرتی
له‌سه‌ر سه‌ری هه‌ڵی گرتی
داوای لێبوردنی لێ کردی
به‌ره‌و که‌نار ده‌ستی گرتی
تاکو ماوه هه‌موو شه‌وێ
بڕیاریه‌تی قه‌ت نه‌سره‌وێ
هه‌رده‌م ده‌ڵێ ده‌لای لایه
ئایلان بۆچی زۆر ده‌خه‌وێ
Dlshadtakana@yahoo. com