
یاسا و سیسته‌می دنیا حوکمڕانیم زۆر دیوه
وه‌کو پێشینان ده‌ڵێن حوکمه‌ت بابی هه‌تیوه
که‌چی له وڵاتی ئێمه دزکردهی گه‌وره زۆرن
نه‌ک سامانی خاکه‌که مووچه‌ی گه‌لیان بڕیوه
ئه‌م قاچاغچی ئه‌مدیوه ئه‌ویتر هی ئه‌ودیوه
بڕیار ده‌ده‌ن به جووته ئه‌ویش نیوه به‌نیوه
ئه‌وانی تر له نێوان شینه‌که‌ری ناو جۆگهن
بێ لغاو و قه‌ڕاسه پارووی چه‌وریان دۆزیوه
سه‌رکرده‌ی دزکردهنه به‌رگی تریان پۆشیوه
زۆردارهای برابه‌شن مووچه‌یان کرد به‌نیوه
له‌هه‌ر کامیان بپرسی ده‌ڵێ من ئاگادارنیم
نازانم بۆ کوێ ده‌چێ بودجه‌ی نه‌وتم نه‌دیوه
