دایه ..
بێ پێوه‌ری پیودانگه سهیرگۆتهکانی زمانی کوردی هه‌رای زۆری ناوه‌ته‌وه که‌ده‌پرسی : چه‌ند گه‌وره‌یه ؟ له‌کوێ یه ؟ وه‌ڵامێکی نادروست ده‌ڵێ: ته‌واوێک ده‌بێ، له‌سه‌ر هینهکه، له‌ته‌نیشت هه‌رامه‌که‌ی .یا بهمنداڵیکی دایانگه‌ی ساوایان ده‌ڵێن: به‌سه مه‌گری خۆ تۆ پیاوی ! که‌چی خۆی مناڵه ! ئه‌و ناته‌واوی گۆتنه ئه‌گه‌ر بۆ کوردستان تازه چووبێته سه‌ر به‌ڵام بۆ نه‌وه‌ی هه‌نده‌ران که وشه‌کان زێڕکێش ده‌که‌ن گۆبه‌ندی زۆری به‌دواوه‌یه .ئینجا شه‌وی دره‌نگ کردبوو خه‌وی لێنه‌ده‌که‌وت، کیژۆڵه سێ نه‌ورۆزی خستبووه سهرتهمهنی بابه و دایه که دره‌نگه شوو ببوون .داوای چیرۆکی بزنۆکه‌ی ده‌کرد شه‌وانه بابه لهفهنتازیدا بۆی ده‌گێڕاوه ! پرسه‌کانی ئه‌و ته‌مه‌نه نابڕێنه‌وه، له‌پڕێکا سه‌ری به‌رز کرده‌وه پرسی: بابه ئه‌وه کێ یه ؟ ده‌سته سپی و خڕیلهکهی ڕوو له‌وێنه‌ی نه‌نکی کرد که به‌دیواری ژووره‌که هه‌ڵواسرابوو .بابه‌ش : ئه‌وه دایکی منه .کێژێ: ئه‌ی له‌کوێ یه ؟ وتی: بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ خه‌وتووه .چیڕه‌ی دایه: چۆن ئه‌مه دایکته ؟ ئه‌ی کێ دایکی منه ؟ بابه: ئه‌وه‌ی له‌ویا دانیشتووه دایکی تۆیه، ئه‌مه‌ی له‌وێنه‌که‌دایه دایکی منه .کیژێ: ئه‌ی من دایکی تۆ نیم ؟ باوه: نا کچی خۆم تۆ کچی منی .کیژێ : باشه ئه‌گه‌ر ئه‌وه دایکی تۆیه بۆ بهمن ئه‌ڵی ی دایه ؟
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.