

کۆچه‌ر جه‌لال جۆبار:
ئه‌ی شه‌هیدان ئه‌ی شه‌هیدان
نامرێ ناو و نیشانتان
ئه‌وجاره له‌جیاتی ماڕشی نیشتمانی ئه‌ی ڕه‌قیب، له‌گه‌ڵ شیعری شاعیری کۆیی مامۆستا محه‌مه‌د تۆفیق وردی، هه‌ستنه سه‌رپێ لۆ گیانی شه‌هیدانی کوردستان، به‌یه‌ک ده‌نگ ده‌ڵێین:
ئه‌ی شه‌هیدان ئه‌ی شه‌هیدان
نامرێ ناو و نیشانتان
ئێوه بوونه ڕههبهرێ مه
بوونه پشت و سه‌نگه‌رێ مه
تاجی به‌رزیتان له‌سه‌رنا
دوژمنی گه‌لتان وه‌ده‌رنا
تا شه‌هید خوێنی نه‌ڕێژێ
تاکو گه‌ل تاڵی نه‌چێژێ
داری ئازادی شین نابێ
باخی ژینمان ڕه‌نگین نابێ
ئه‌ی شه‌هیدان ئه‌ی شه‌هیدان
نامرێ ناو و نیشانتان
دلێر هیرانی:
لهحهمامۆکهوه..سه‌روچاوی ئاوی کۆیه، کانیاوه ڕوونه‌که‌ی بناری باواجی، هه‌زاران ساره وه‌ک مه‌مکی دایک کوڕ و کچانی کۆیه په‌روه‌رده ده‌کا، به‌ده‌یان هه‌ڵکه‌وتووی بواری وێژه و هونه‌ر، سیاسه‌ت و نیشتمانپه‌روه‌ری پێشکه‌شی کوردستان کردیه.حه‌مامۆک پایته‌ختی کوردایه‌تی شاری کۆیه به‌راو تێرئاو ده‌کا.
سیڤان مامۆستا وریا:
له‌هه‌نده‌رانه‌وه لۆ پایته‌ختی کوردایه‌تی..سڵاو له‌کۆیه، سڵاو له‌دایکی خۆشه‌ویست کوردستانی مه‌زن، وا کۆبهندهکی کلتوری کۆمان ده‌کاته‌وه، جاره‌کی دی ده‌چینه‌وه حه‌مامۆکێ.
کۆچه‌ر:
کۆیه و ڕه‌هه‌نده‌کانی..دیوه‌خانی نانبده‌یی حه‌ماغه‌ی کۆیه، یان دیوه‌خان و مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ری گۆرانی ئهمیناغهی ئه‌خته‌ر، ئه‌رشیفی ئه‌میری محه‌مه‌د که‌بابچی لۆ گۆرانی کوردی، یا باسی بیرمه‌ندی مه‌سعود محه‌مه‌د، ئازایه‌تی ئایشه گوروکه، یافرمێسکی پلهزهوه و پلهعهیشێ داکی شه‌هیدانن.
دلێر:
سڵاو له‌پێشمه‌رگه، ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی سهنگهرگر و پارێزه‌ری کوردستانن.سڵاو لهپارێزڤانان: یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل و یه‌کینه‌کانی پاراستی ژنان، سڵاو له‌گه‌ریلاکانی کوردستان.
سیڤان:
نازانم کام شاعیر ناو بهینم، حاجی قادر، مه‌لای گه‌وره، مه‌لا عاصی، یان عه‌ونی و عه‌وداڵ، یانیش دڵدار و جۆبار، نه‌یه‌ک و نه دوو نهسهد به‌ناوی هه‌ریه‌که‌یان باڵا ده‌که‌ین، وه‌ک هه‌یبه‌سوڵتان و باواجی هه‌میشه به‌رز و سه‌روه‌رن.
کۆچه‌ر:
مافی کۆیه پارێزگایه، داخوازیه‌کی زۆر ڕه‌وایه.لۆ پشتیوانی شاره‌که‌مان ده‌ی بیرێنهوه: مافی کۆیه پارێزگایه، داخوازیه‌کی زۆر ڕه‌وایه، گێم لێ نی یه؟ ده‌ی...
دلێر:
هه‌ی هه‌ی هه‌ی، هه‌ی بۆ یاران بۆ یاران، گوڵ ده‌چێنم بۆ یاران، ئه‌وجاره‌ی: هه‌ی بۆ یاران بۆ یاران، گوڵ ده‌چێنم بۆ یاران، به‌ڵکو یارم تێپه‌ڕ بێ من بۆی ده‌که‌م گوڵباران.پێچانی هه‌یبه‌سوڵتان بۆ جێژوانی دڵداران، حه‌مامۆک و که‌نده‌کۆخ بۆ سه‌یرانی ئێواران.ده‌یسان: حه‌مامۆک و که‌نده کۆخ لۆ سه‌یرانی ئێوارن.
سیڤان:
ئه‌ی شاره‌که‌م، ئه‌ی شاره‌که‌م..کۆیه‌ی قشت و خنجیلانه.تا باواجی پاسه‌وانی ژوور سه‌رت بێ، تا حه‌مامۆک به‌کوڵ گۆرانیت بۆ بڵێ.
کۆچه‌ر:
کۆیه و کۆیی، کۆیی و خۆیی، ئه‌و وشه و زاراوانه چ سیحر و ئهفسونێک ده‌به‌خشن، هه‌مووان کۆیه و کۆییان خۆشده‌وێ لۆیه ئه‌مه‌ش هه‌مووتانمان زۆر خۆشده‌وێ.
دلێر:
کۆییبوون..هه‌رچه‌ندی کۆییبوون جێگای ڕێز و شانازیه، بارته‌قای ئه‌وه‌ش به‌رپرسیاریه‌تیه.له‌هه‌ر جێگا و ڕێگایه‌ک بی بهکۆییاتی ده‌ناسرێینه‌وه، لۆیه هه‌موومان کۆییبوون ده‌پارێزین.
سیڤان: لێره‌وه ئا لێره‌وه جاره‌کی دی کۆبه‌ندی کۆییان، کۆبه‌ندی حه‌مامۆک بهمیوانه به‌رێز و خۆشه‌ویسته‌کان ده‌ڕازێنینه‌وه، هه‌رهه‌مووتان خۆشهاتن، نازی هه‌مووتان لهسهرچاومانه.
..به‌رنامه‌که‌ی ..
وه‌ک هه‌موو جاره‌ک داڕێژراوبوو به‌ڵام پیاده نه‌کرا به‌پێی باره‌که‌ی خواستی گۆڕانی به‌سه‌رداهات له‌ڕۆژی 06.04.2015 پیرۆزکرا.
- وه‌ستانێک بۆ سرودی ئه‌ی شه‌هیدان ( پێکه‌وه گۆتنی ).
- گه‌شتێک به‌ناو گۆرانیه کوردیه‌کان (هونه‌رمه‌ندان: ئه‌رده‌لان جه‌لال، ئیسماعیل شه‌یدا، ئه‌حمه‌د دهۆکی، شۆڕش سابیر).
- وێنه‌ی به‌کۆمه‌ڵ و یادگاری ئاماده‌بووان به‌به‌شداری هه‌مووان.
- پشووی نان خواردن.
- سه‌مای منداڵان، تکایه منداڵه‌کان به‌شداری پێبکه‌ن هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی گۆرانی ده‌زانن.
- هه‌ڵپه‌ڕکێ..شایی تکایه بێ جیابوونه‌وه یه‌کڕیزی شایی بکه‌ن، له‌دوو تاو (سێ پێ ی و چه‌په‌یی).
- ژه‌نیاری که‌مان موزیکی جیهانی (مامۆستا ئالان عارف).
- کۆپرسی..به‌رنامه‌ی پرسیار و وه‌ڵامی گشتی یه (دلێر هیرانی و کۆچه‌ر جه‌لال جۆبار).
- گه‌شتێک به‌ناو گۆرانیه‌کانی مه‌ڵبه‌ندی گۆرانی کوردی شاری کۆیه.
- هه‌ڵپه‌ڕکێ، شایی تکایه بێ جیابوونه‌وه یه‌کڕیزی شایی بکه‌ن، له‌دوو تاو (سێ پێ ی و چه‌په‌یی).
- کۆبه‌ندی کۆییان لۆ؟
- له‌مه‌یدانی به‌هارا شاره‌که‌ی کۆ (پێکه‌وه گۆتنی).
..خێزانه گه‌وره‌که‌ی هه‌نده‌ران..
گه‌ڕێکی شایی کۆبه‌ندی کۆییان ـ کۆبه‌ندی حه‌مامۆک، ئه‌و شاییه‌ی وره و هێز و متامانه‌مان پێده‌دا، سه‌رڕای هێزدانهبهریهکتری بهخۆشهویستیهک سه‌هۆڵبه‌ندانی غه‌ریبیمان ده‌شکێنێ جاره‌کی دی له‌ناخه‌وه به‌هاریانه پێی ده‌گه‌شێینه‌وه، به‌ڕاستیش هه‌موو به‌شداربووان له‌خۆشیدا حه‌سانه‌وه.
..کۆپرسی ..
دلێر:
فه‌رهه‌نگی زمانه‌وانی کۆیه ده‌وره‌مه‌نده، سه‌دان وشه و زاراوه‌ی تایبه‌تی کۆیه هه‌یه.
کۆچه‌ر:
گۆتن و قسه‌ی نه‌سته‌قی تایبه‌تمه‌ندی کۆیه ناسرایه له‌هه‌ر جێیه‌ک قسه‌ی پێبکه‌ی لێت ده‌پرسن: ئه‌تو کۆیی؟
د: تڵوخانهوه واتای چیه؟ تۆتکه چیه؟
تڵووخانهوه: ته‌ماته و ترێ ی توڵوخاوه واته چوڕچ لۆچ بوون به‌هۆی زێده گه‌یین یان خراپ بوون.له‌کاتی پاڵه‌په‌ستۆی گوشینیش توڵهخانهوه ڕووده‌دا.
تۆتکه: به‌پاشگری گرتن ( تۆتکه‌گرتن) واته مانه‌وه له‌جێیه‌ک لۆ نهمانهوهش ده‌رێن تۆتکه‌ی ناگری .
ک: شیعری کام شاعیری کۆیی وه‌ک و ماڕش دهگۆترێنهوه؟
ئه‌ی ڕه‌قیب دڵدار، ئه‌ی شه‌هیدان محه‌مه‌د تۆفیق وردی، پێشمه‌رگه‌ی بهههڵمهتین خالید دلێر...
د: چه‌ند ناسناو ( له‌قه‌ب ) ی کۆییانه برێن به‌س له‌خۆتان و خزمهکانتانهوه ده‌سپێبکه‌ن؟
کورتاندروو، یه‌مه‌نی دروو، خه‌نجه‌رچی، ده‌ی ده‌ی..
ک: شیشۆق، ناوبرێشک، تریانه‌ی قۆر، ، قهڵتاره چی یه ؟
ورده شوشه‌ی شکای، ناوبرێشی نان برژاندنێ، تریانه‌ی ساواری کورای له شوڕکه بی دروست ده‌کرێ، قهڵتارهی ترێ ...
د: گردی حهمهخاڵدان له‌کێنده‌ره؟ سهرقازیلان؟
پشتی گه‌ره‌کی ئیسکان به‌سه‌ر زرێبارێ له‌بناری باواجی.
به‌شه‌کی گه‌ڕه‌کی قهراتێیه، له‌گۆڕه‌پانی جێژنهیهوه لۆی ده‌چی بهکۆرانهی قازیلان ههردهگهڕێی تاده‌گه‌یه سه‌ر مه‌زاری قازیلان.
ك: ناوی کانیاوه‌کانی کۆیه بژمێره؟
کانی له (ناوڕه‌زان)، کانیهبسکان(به‌رامبه‌ر خوێندنگای سه‌رباخ)، کانی غه‌ریبان (خوار باخی ئێواره، گۆمی صهیانی جاران)، کانیه بن شاخان( خوار گه‌ڕه‌کی جه‌معیه، کانی بی( پشت کوران به‌رو کافرۆشیان)...
د: هه‌رچه‌نده کۆیه ئاوی که‌مه به‌س زۆرینه‌ی خه‌رکه‌که‌ی مه‌له‌وانه ناوی گۆمه‌کان برێن؟
گۆمی ئه‌ستێره‌ی، گهرموکێ، کهونهپردێ، لووله‌ی زایه‌ری ...
ک: کۆیه شاره‌کی کۆنه ده‌وری هه‌زار ساره‌که دروست کرایه هه‌ر به‌گوێره‌ی قه‌برستانه‌کانی جگه له‌شێوازی ته‌لای خانیه کۆنه‌کانی ده‌رده‌که‌وی، ناوی قهبردستانهکانی کۆیه برێن؟
قه‌برستانی کهکۆنی، ده‌روێش خدری، گردی جوان (جوله‌کان)، خه‌رمان سوتا، عه‌ره‌بیان، قازیلان...
د: عه‌ره‌ق خواردنه‌وه له‌کۆیه هه‌میشه باو بووه عه‌ره‌قی قاچاغ لۆ؟
چونکه کۆیه شاری ئاینه جوایه‌زه‌کان بووه، سه‌ره‌تا زۆرینه‌ی زه‌رده‌شتی و به‌شه‌ک ئێزیدی، دیان واته فه‌له، جوله‌که چه‌ندان سار لهکۆیهبووینه پشتاوپشت و به‌ره‌باب هه‌روه‌ها موسورمان ئه‌وانیش ههردهخۆنهوه(عه‌ره‌قی قاچاغ به‌قاچاغ).ده‌رێن: ئه‌گه‌ر له‌کۆیه ماره‌ک کوڕی بوو به‌دیاری بتڵه عارهقهکی له‌پشت سه‌ری دانێن! لۆ؟ چونکه که گه‌وره بوو ههردهبیته عاره‌قخۆر.
ک: لۆ به‌کۆیه ده‌گۆترێ مه‌ڵبه‌ندی گۆرانی کوردی؟
چونکه کۆیه کاروانسه‌رای هاموشۆکارانی ته‌واوی خه‌رکی کوردستان بووه ئه‌وکاتی قه‌یاغچی هه‌بوون، ماشین نه‌بووه هه‌روه‌ها ڕۆڵی ئهمیناغهی ئه‌خته‌ر که گۆرانیبێژانی له‌دیوه‌خانی خۆی به‌خێو کردیه و کۆکردیته‌وه، له‌لایه‌ک بوونی دێری دیانه‌کان پێشتریش گۆرانیه ئاینیه‌کانی زه‌رده‌شتیان هه‌روه‌ها جولهکانیش.
د: باشترین مه‌قامبێژ و گۆرانیبێژانی کوردستان له‌کۆیه دهرکهوتیین وه‌ک؟
مه‌لا ئه‌سعه‌د، خاره تایه‌ر، مامه سێوه، فه‌قێ ئه‌حمه‌ده کۆره...
ک: لۆ به‌کۆیه ده‌گۆترێ شاری شه‌هیدان؟
چونکه له‌هه‌موو شۆڕشه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی کوردستان پشکی شێری بهرکهوتیه له‌پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید و سه‌رکردایه‌تی کردنی کوردایه‌تی.
د: هه‌نده‌ک دوعای باشه و نه‌فره‌تی ژنهکۆییان برێن؟
سهروبابنت لهههشهشینێ نێ ی، خۆرکت لێکهوی، هه‌لا ههلابی، چوونت هه‌بی هاتنه‌وه‌ت نه‌بی، جهرگوناوت لهلینگت ئارێ، چ جێت له‌دیوی ده‌رێ نه‌یه‌شی..
بهداکێ کوڕان بی، جه‌رگت نهسۆتێ، بهداری به‌ری بی، عه‌مرت هه‌زار ساربی...
ک: یاده‌کان پیرۆز ده‌که‌ین..یاده‌کان هه‌میشه ئاوه‌ڵی ڕۆح و وزه‌به‌خشی به‌ردوامی ژیانمانن، کێ بوو یه‌که‌م که‌مانژه‌ن کۆبه‌ندی چنارۆکی ڕازانده‌وه؟ هه‌روه‌ها داهێنه‌ری شێوه‌کار و ده‌نگخۆش، ئاوازدانه‌ری شاعیری کۆیی که له‌وڵاتی فنله‌ندا کۆچی دوایی کرد؟
گیانی شادبی، جوانه‌مه‌رگ، کاکه سه‌ربه‌ستی خه‌یات.
یادی به‌خێر جوانه‌مه‌رگ کاک ڕه‌هبه‌ر جه‌لال مامه‌ش.
د: کێ خاوه‌نی چاخانه‌ی که‌وبازان بوو؟ گوڵه وه‌نه‌وشه و مێلاقه لهکێندهر هه‌یه له‌کۆیه؟
مام ته‌ها.
ناوڕه‌زان، ڕه‌زی ئۆمهرخوچانی.
ک: هه‌نده‌ک زاراوه‌ی کۆیه برێن؟
قیلوقاچێ، شهویلاکت تێک نێ، کوڕی گله‌ی، نۆ حۆقه‌ی گو خوارد، حارم بهحارت نه‌بی، ئه‌هوا له، ....
د: ناوی جه‌ند گونده‌کی وراتی کۆیه برێن:
کانی کورده، بانهگوران، کفرهدۆر، مام قلینج، مه‌رزان، ئۆمه‌رگومبه‌ت، سماقوریهکان سماقوری گه‌ری و سه‌روچاوێ، سکتان، میرسه‌ید.
مێرگی نێرگزان
ك: مێرگی نێرگزان له‌کۆیه لهکێندهر هه‌بووه؟
هه‌واوان، گوندی میرسه‌ید، گوندی دۆندار، دۆری خهلهکانێ
ک و د: ئه‌من گۆرانیه‌کی ده‌رێم ئه‌نگۆش ته‌واوی که‌ن، ده‌ی پێکه‌وه:
ک: کراس زه‌ردێ کراس زه‌ردێ، کراس زهردێم لێ تۆراوه، کراس زهردێم لۆ بکه‌ن به‌بووک بیبه‌ن بۆ باخی تۆبزاوا...
د: ئهواهات دیسان هات چاوڕه‌شه‌که‌ی خۆمان هات..خهرکینه خۆتان و خواتان، یاری من گه‌ر هاته لاتان، قه‌دری بگرن لهسهرچاوتان، ئه‌وا هات...خهرکینه جه‌رگم کون کونه، شاری کۆیه‌م لێ دوژمنه، ئه‌و چاوڕه‌شه یاری منه ...
ک: ئه‌ی قومری، بۆ ده‌گری، سه‌رم سوڕماوه قومری، بۆده‌گری بۆده‌گری...گریان چاری ده‌رد نییه بۆده‌گری، چه‌کی ڕێی نه‌به‌رد نییه بۆده‌گری...
د: هه‌له‌و ههلاوا گوڵێ باریکهلاوه، پێمگۆ بۆ ماچی گوڵێ جوابی نه‌داوه
هه‌له‌و ههلاوا گوڵێ باریکهلاوه، پێمگۆ بۆ ماچی گوڵی پێچه‌ی هه‌ڵداوه...
..هاوکاری هونه‌ری ..
به‌شداری کارای مامۆستای که‌مانژه‌ن ئالان عارف به‌پارچه موزیکی ئۆکستڕالی و کۆمه‌ڵێ گۆرانی کوردی خۆش.دووه‌م ساڵه خۆبه‌خشانه بهڕوحهکی کۆییانه له‌گه‌ڵمانه، نمونه‌ی هونهرمهندهکی به‌توانا و به‌ئه‌مه‌کی موزیکی کوردیه.
کۆبه‌ندی کۆییان لۆ؟
ك: ڕه‌نگه بپرسرێ ئه‌و کۆبه‌نده چی یه؟ کێی له‌پشته؟ لۆچی ده‌کرێ؟ خراپه یان باشه؟ پرسیارگه‌لێک بێ کۆتا و گه‌ڕان به‌دوای وه‌ڵامی بڕواهێنه‌ره؟
کۆبهندهکی کلتوری و کۆمه‌ڵایه‌تیه، هه‌وڵی کۆکردنه‌وه و یه‌کخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی شاره‌که لهپرۆسهکی وێژه‌یی و هونه‌ری به‌رنامه‌دار.سه‌ره‌تا یه‌ک دووکه‌س هه‌ڵده‌ستن به‌دابینکردنی خه‌رجی و پێداویستیه‌کان به‌ڵام ته‌نیا خانه‌واده به‌شداربووکانی هه‌نده‌رانی له‌پشته به‌هاتن و هاوکاری بودجه‌که‌ی دابین ده‌که‌ن واته کۆی خه‌رجیه‌کان ده‌یگێڕنه‌وه لۆ ئه‌و خۆبه‌خشانه‌ی سه‌ره‌تا پێشکاریان کردبوو.کۆبه‌ند لۆ گرێدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه ڕوحیهکانه که به‌هۆی دابرانی هه‌نده‌ران دروست بووه.زۆرباشه چونکه له‌خزمه‌تی مرۆڤه‌کانه و ده‌روونیان ساز و دهحهسێنتهوه زۆر به‌تایبه‌ت لهغهریبایهتی.
د: کۆیه زۆری پێشکه‌ش کردین تاکه چهقیشه که هه‌موومان کۆده‌کاته‌وه، سه‌رڕای دابڕان له‌شه‌قه‌ی بار ده‌ده‌ین، هه‌رهه‌موومان لۆ لای یه‌ک ده‌فڕین..له‌ئێواره کۆڕێکی وێژه‌یی و هونه‌ری ئاوێزانی یهکتردهبینهوه، پێکه‌وه وه‌ک خێزانه‌کی گه‌وره نان ده‌خۆین، پێده‌که‌نین..دێوه‌زمه‌ی دابڕان له‌خه‌نده‌ی پێکه‌نین دهتاوێنین، هه‌رچی به‌های مرۆڤدۆستیه جاره‌کی دی له‌ناخماندا ده‌خه‌مڵێنین، ئای که سه‌ربه‌رزین به‌کۆیه.
س: ئه‌مه نه‌وه‌ی شاره‌کی مێژوو هه‌زار سارهین، داب و نه‌ریت و خاوه‌ن جوگرافیایهکین بهوراتی کۆیه ناسرایه، شارستان و ده‌شته‌کین، ئاغا و جوتیارین، ده‌وره‌مه‌ند و هه‌ژارین، لێزان و نه‌زانین، هۆشیار و بێ ئاگاین، نه‌وه‌ی چه‌ندین ئایینی جیاوازی ئێزیدی، زه‌رده‌شتی، دیان، جوله‌که، موسورمان و بێ ئاینین.دابه‌شی سه‌ر چه‌ندین بنهماره و بهرهبابین به‌ڵام هه‌رهه‌موومان کۆیین کۆیی.
ك: زۆر له‌مێژه گهروهکانمان داری به‌رداریان چاند و ئه‌مه‌ش له‌سایه و سێبه‌ری حه‌ساینه‌وه..حاجی قادری کۆیی شیعری نه‌ته‌وه‌یی نوسی بووه به‌چیا له‌شیعری به‌رگری، مه‌لای گه‌وره باڵاترین زانکۆی دامه‌زراند له‌سه‌رتاسه‌ری کوردستانه‌وه خوێندکاری فه‌قێی کۆکرده‌وه یاساکانی ئایین و داده‌وری و مافی کچانی سه‌پاند، پێشوانیش به‌ره‌بابی خانی له‌پ زێڕین هاتنه کۆیه، دیوه‌خانی حهماغایان گه‌رم کرد و کۆییهیان به‌ئازایه‌تی پاراست.ئهمیناغهی ئه‌خته‌ر فێری گۆرانی پاراستن و مهڵبهندهکی زه‌وه‌ندی لۆ کۆکردینه‌وه تا خاره تایه‌ر و مامهسێوهی پێبه‌خشین.
د: کۆیه ناوه‌ندی ڕۆشه‌نبیریه..جا ئه‌وه‌ی سافی و هه‌ناری و که‌یفی نوسیان کێ نوسیه‌وه، نازانم له‌کام شاعیر دهسپێکهم یا له‌کام شاعیر لێ ببمه‌وه؟ نهپێنوس بێزار و نهناوهکان ته‌واو ده‌بن، تا کۆیه‌ی شیعره شار مابی ئۆجاغی وێژه‌یی قه‌ت قه‌ت کۆر نابته‌وه.ده ته‌ماشاکه‌ن ده‌یان گه‌وره شاعیر و نوسه‌ر و بیرمه‌ندی لێکه‌وتیته‌وه، ناوان نارێم چونکه وه‌ک چرا ده‌دره‌وشێنه‌وه، به‌سه‌دان ناوگۆ و پاشگر کۆیه ده‌ناسرێته‌وه.
س: کۆیه ناوه‌ندی بازرگانیه ..جاران کاروانسه‌رای قهیاغچیان بوو، ئێستا چاوگی کانه‌کانی ژێر زه‌ویه له‌گێچ و کلس هه‌روا زێڕێ ڕه‌ش واته نه‌فت، نه‌فت.گه‌وره‌ترین کێڵگه‌ی نه‌وتیه ژێر خاکه‌که‌ی! ئای که‌سه‌یره هه‌موومان هه‌ژار و کوڕه هه‌ژارین! ده ته‌ماشاکه‌ن ها ها ها.
ک: له‌ناو که‌وانه‌ی ته‌وسه‌وه شاری دوو سه‌رۆک کۆمار، شاری سه‌رکردان ئه‌رێ کێ برێم: کاکه ده‌بابه، یا دکتۆر خالیدی ئازا، یان کێ و کێ و کێ!
ئای که بێکه‌سین خۆ تا ئێستاش کۆیه‌مان نه‌بوویته پارێزگا! له‌و هه‌موو خۆبهختکاریهی کۆیه‌ی پایته‌ختی کوردایه‌تی، ده‌رێن چی بیکه‌ینه خۆنیشاندان و ڕه‌شه‌با؟ یا هه‌نده‌کی دیش ڕاوه‌ستین بزانین شه‌پۆله‌که به‌ره‌و کێمان ده‌با؟
د: کۆبه‌ندی کۆییان وه‌ک هه‌موو پێداویستیه‌کانی گه‌لی کوردستان، له‌سایه‌سه‌ری ئازایه‌تی و خۆڕاگری پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی به‌رگری سنوره‌کانه، به‌خوێنی گه‌شی شه‌هیده‌کان ڕهنگارکراوه، هه‌موو جوانیه‌کیان پێ به‌خشینه..له‌ژیانی ئازاد و ئارام، بازاڕ و خۆشگوزه‌رانی، پاراستنی سه‌روه‌ریه‌کان، به‌ستنی کۆڕ و ئاهه‌نگ و سهیرانگهلی ده‌شت و کێوه‌کان هه‌فتانه خه‌ڵکی کوردستان به‌به‌رگی ئاڵاوه ده‌شت و قهدپالهکان ده‌ڕازێننه‌وه.
س: ئێمه‌ش به‌ڵێ ئێمه‌ش..هاوسۆز و دڵگه‌رمی که‌سوکاری خانه‌واده‌ی شههیدهکانین به‌لام ئه‌گه‌ر خۆێنی ئاڵی ئه‌وان نه‌بایه ئاڵای کوردستان نهدهشهکایهوه، ژیان نه‌ده‌ما، ئێمه‌ش کۆبهندمان لێره پێنه‌ده‌کرا.
ک: لۆیه به‌ده‌نگی به‌رز و شانازیه‌وه ده‌رێین: ڕێز و سه‌روه‌ری لۆ شه‌هیده‌کانمان، سڵاو له‌پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانمان، سڵاو لهتهوارهکانی کورد له‌یه‌کینه‌کانی پاراستنی ژنان، سڵاو له‌یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل و هه‌موو گه‌ریلاکانی پارێزه‌ری قه‌ندیل.
..هه‌ڵوێستێکی شیاو..
برای گه‌وره‌مان کاک مه‌جید مه‌لا فه‌تاح له‌به‌ر هاتنی میوانی زۆریان لۆ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری کاک کارزانی کوڕی لههۆڵهندا نه‌یتانی به‌شداری کۆبه‌ندی حه‌مامۆک، ئهوساڵمان بکات به‌ڵام پاره‌ی هاوکاری کۆبهندهکهی ناردبوو به‌مامۆستا دلێر هیرانی وه‌ک ئه‌رکه‌کی کۆییانه‌ی سه‌رشانی خۆی لۆ کۆمه‌کی کۆبه‌نده‌که و کاتی کورتهینانی بودجه‌ش ئاماده‌بوو پشتیوانی بکات.به‌شداری چه‌ندان ڕێگه‌ی هه‌یه و هه‌ست و سۆزی مرۆڤه‌کان به‌پاره پێوانهناکرێ به‌ڵام هه‌ڵوێستی جوامێرانه شایسته‌ی باس و پێزانینه.
..به‌رده‌وام ده‌بین ..
سه‌رڕای هه‌موو ئاسته‌نگه‌کان، ئه‌وه ساڵی سێیه‌م بوو کۆبه‌ندی کۆییان به‌ناوی سه‌یرانگاکانی چنارۆک 2013، هه‌یبه‌سوڵتان 2014، حه‌مامۆک 2015 کۆبه‌نده کلتوریه‌کانی خۆی به‌شیعر و موزیک له‌هه‌نده‌ران ڕازانده‌وه.میوانیشی له‌خۆگرت به‌ڕێژه‌کی که‌م مه‌به‌ست تێیدا جارێ خۆئامادهیی و ڕاهاتن بوو ده‌خوازین له‌داهاتوو میوانی زۆرتر لهسهرچاومان دانێین.
..کۆیه‌ی گچکه ..
گردبوونه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که له‌و ههندارهنه مه‌زنه گوڕوتینمان ده‌داتێ جگه له‌خۆشمان وه‌ک ئه‌رکه‌کی کلتوری و نیشتمانی منداڵه‌کان به‌یه‌کتر ده‌ناسێنێ، ئاشنایان ده‌کا به‌داب و کلتوری دایک.گرینگ نیه زۆر کۆبینه‌وه یان که‌م گرینگ خۆشکردنی ژیان و ئاسوده‌بوونی دهرونیمانه ئه‌ویش له‌کۆبه‌ندی کۆییان له‌دوو وشه بریتیه له: کۆیه‌ی گچکه.
دڵشاد تاقانه
- 042015
