
به وشه‌ی هه‌سـتیاری له نیشانی داوه
وێنه‌شیعری جوان دواترۆپکی هۆنراوه
تۆکمه‌ی ئاوازبهنـد جۆبار دای هێناوه
بابچینه کوێستان بۆ گه‌شتی ئه‌م ناوه
جوانی جیهانی خوا به‌م شوێنه‌ی داوه
له‌کۆی فه‌رهه‌نگدا وێنه‌ی ئه‌هوا نینه
تابلۆی بێ هاوتا سهرڕووگهی زه‌مینه
ئه‌گه‌ر نه‌ت دیوه ده‌ی چاوان ههڵبینه
له چله‌ی هاوینا نه‌و به‌هار ببینه
قه‌ندیل مه‌ندیلی هه‌ر فڕێ نه‌داوه
له پانکه و بانووی کێو به لاله‌زاره
ڕهنوهبهفری مه‌ند به‌ر نسێ و نزاره
چۆڕاوگه‌ی ده‌ڕوا سه‌ر به‌ره‌و خواره
تاچاو لێی دیاره چیمه‌ن و گوڵزاره
پڕ جۆگه و کانی و ڕووباری به‌فراوه
خێڵ و عێلهسات له به‌ره و باریانه
گه‌رمێن و کوێستان هه‌روا ههواریانه
به‌رده‌ڵان هه‌ڵچووی ده‌وره‌ی دهواریانه
ئه‌م ناوچه جوانه شوێنی کۆچه‌ریانه
هۆبه به هۆبه ڕه‌شماڵیان هه‌ڵداوه
ده‌نگۆی ئه‌وینه ئاوازگهی نیهانی
هه‌رچۆن بیژه‌نێ به‌ده‌م لێوه‌کانی
دڵی بێریوان گه‌رمه زۆر لێدانی
بلوێری شوانی له به‌رزی ته‌لانی
کیژ له‌سه‌ر کانی دێنێته سه‌ماوه
Dlshadtakana@yahoo. com
