
ههرلهرزیووم به‌ڵامێک له ناخدا نه‌ترساوم
به‌لێدان گه‌ر بکه‌وم هه‌روامه پێی نه‌شکاوم
هه‌رجارێ که‌وتبێتم دیسان هه‌ستاومه‌ته‌وه
ئه‌گه‌ر هات یاوه‌ر نه‌بوو دڵنیا من نه‌دۆڕاوم
ترس کرده‌ی هۆشم بوو بههاوکاریهوه ماوم
نه‌زۆر زۆره و نه‌زۆر که‌م لهنێوانیا داماوم
مرۆ بێ ترس نابێ ترس خۆی ژیاندۆستیه
لهوسنورهی که ده‌شێ هێز و گوڕی پێداوم
تا ئێستاکه‌ش ده‌مبینی وا به‌پێوه وه‌ستاوم
بهههرشت بڕوام هه‌بێ بێ وچان تێکۆشاوم
قه‌ت سه‌رم دانانوێنم بۆ دوژمنێکی خوێڕی
به‌لاشه خۆشم ده‌مرم تاسه‌ر ده‌مێنێت ناوم
