
چاوت ده‌رێ!
کوی برێی کیژه‌کی خه‌په‌ی خڕ و نه‌رم و نیانه، بهکوردیهتی خۆی ده‌نازی بابهگوڕگوڕیانه سه‌ری له‌ڕێی هه‌مووانه! له‌هه‌ر کوێ و ده‌رفه‌تێک پێویستیه‌کی وا هه‌با ئه‌و له‌وێ و تهقهڵدروی خه‌مخۆری کوردانه‌ی خۆی دهدرواند.نه‌ورۆزه‌کان هه‌ورازی ته‌مه‌نیان چنی بۆوه خۆی له‌حه‌ڤده و هه‌ژده ده‌دا به‌ڵام کوردی زانیه‌که‌ی شه‌ش و بێشی ده‌کرد وه‌ک زاری تاوڵه هه‌ندێ جار لهنههات و هه‌ندێ جار مه‌رس و ئۆینی بۆ ده‌گرت! له‌ناو کۆمه‌ڵگا بیانیه‌که به‌جلی کوردیه‌وه خۆی ده‌نواند، هه‌رکۆڕ و کۆمه‌ڵێ ڕێک بخرایه جێ له‌پی خۆی تێدهسرهواند، بۆ نمایشی پۆشاکی کوردی ئه‌وجاره‌ی داوای له‌ژنه ناسیارهکه کرد چه‌ند دانه‌یه‌کی بۆ بنێرێ؟ ئه‌ویش هاوکاری خۆی نیشاندا و چوار ده‌سته جلی کوردی ژنانه‌ی نارد.دوای نمایشگا جوانبهخشهکه بهتهلهفۆنهکهی زۆربه‌ی کاتان ده‌ستی گرتبوو وه‌ک وێڵداش به‌ناو چنگیهوه نوسابوو زه‌نگی بۆهات: به‌قوربان نمایشه‌که چۆن بوو؟ ئه‌ویش: زۆرباش بوو داده سه‌رکه‌وتوو بوو.ئه‌ی تۆ چۆنیت؟ ژنه‌که‌ش به‌ته‌وسه‌وه: له‌حه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه چاوم ژان ده‌کا! کچه‌ش به‌ده‌م خه‌نده‌وه هاته‌وه بیری حه‌فته‌ی ڕابردوو چۆن که‌وته پاقله‌که‌وه کاتێ ژنه وێنه‌ی نمایشه‌که‌ی له‌واڵی فێیسبووکی ئه‌ودا بینی به‌ته‌له‌فۆن پێیگۆت: ئافه‌رین و ده‌ستت خۆش بی.کچه‌ش له‌جیاتی بڵێ " چاوت خۆش بێ " به‌هه‌ڵه و له‌ده‌م ده‌رچوون وتی: چاوت ده‌رێ!
