سهربهسینهم که پێڵوه‌کان داخه
له‌سه‌مای ئه‌وین ڕێ به‌ره‌و ناخه
تاوێ سه‌ربنێ به‌و نه‌رمه‌ی شانم
ئاوێــزان ببـه به‌جه‌سته و گیانم
ده‌با که‌مانژه‌ن دوورمان خاته‌وه
به‌ره‌و نه‌زرگه‌ی عشقمان باته‌وه
به شیرین‌کاری په‌نجه و شێوازی
بگه‌ین به‌مه‌ستی هه‌ستی ئاوازی
ئه‌وسا له‌ئامێز سه‌رخه‌و بشکێنه
به‌شانه‌ی په‌نجه‌م پرچت دابێنه
تێر تێر بلاوێ و ئۆقره به‌دڵ که
هاوێری خۆشی و ژانی خه‌م بکه
ده‌ست بخه ئه‌ستۆم با تێر ببینم
بهکهمهرهی شل ده‌ستێ وهربینم
تا له توێی چاوان قووڵ ببینه‌وه
بهگهوهی عه‌شقا به‌رز ده‌بینه‌وه
سهربهسینهم که پێڵوه‌کان داخه
بۆ باده‌ی عیشق دڵمان په‌رداخه
دوو پێک بنۆشین ژیان سه‌مایه
نه‌خشه‌ی ئه‌ڤینی له دڵان دایه
Dlshadtakana@yahoo. com
