
هه‌ردێم و ده‌چم ههرئۆقرهم نابێ
هه‌ستی سه‌ره‌ڕۆم دڕنهی ژیرنابێ
خۆ من سه‌رسپی ئه‌وینی کۆنم
له‌سایه‌ی عیشقت دڵم پیر نابێ
حه‌زی من وایه و پێم قایل نابێ
ده‌خوازێ که‌تۆی له‌باوه‌ش دابێ
هه‌رچه‌نده پیرم گوایه که ژیرم
هه‌رزه‌کاری من هه‌رته‌واو نابێ
ئه‌م گهفوگوڕهم با هه‌ر وه‌هابێ
بێ دڵنه‌واییت دڵ ئارام نابێ
ده‌با له‌م تافه په‌نجه‌ی وشکۆرم
لهچهچهی نه‌رم و ئاڵت ئاڵابی