
له‌ده‌می ئاوابوونی
به‌رله‌وه‌ی سهردانهوێنی و ماچی لێوار بکات
دوائاوڕی خۆی دایه‌وه
بهنارنجهخهنهی
هه‌مووانی شاگه‌شکه کرد
، ، ،
مرۆڤه‌کان
به‌دوای ڕۆژهوهن
له‌سایه‌یدا
ژیانیان تیشکڕێژ ده‌که‌ن
ته‌مه‌نی خۆیانی پێ ده‌پیون
، ، ،
هه‌موو سپێدهیهکیش
بهگزینگی چاوکێشی
زۆربه‌یان له‌خه‌و هۆشیارده‌کاته‌وه
جگه له‌وانه‌ی تاریکی شه‌و
خه‌واندوونی!
، ، ،
له‌و پرسی هێما و په‌رستنه
وه‌ڵامێکم ده‌وێته‌وه
ئایا
ڕۆژ هی مرۆڤه یان
مرۆڤه‌کان هی ڕۆژن؟
Dlshadtakana@yahoo. com
