دوای به‌دوای ئه‌وه‌ی جیاوازی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان له شاری سلێمانی به‌ر له 2 ساڵ خه‌رجكرا، كه‌چی ئه‌م بابه‌ته وه‌كو هێله‌كه‌ی رێبه‌ر كویكی لێهاتووه، زۆر به سستی له شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆك كاری له سه‌ر كرا، كه به‌ر پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی ژماره (1) له 9/1/2013 قه‌ره‌بووی ته‌نها 32 مانگ كرانه‌وه ئه‌ویش دوای 6 مانگ له مشت و مڕی نێوان سه‌ندیكای یه‌كێتی مامۆستایان و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و وه‌زاره‌تی دارایی، دواتر ده‌ركه‌وت كه هه‌ولێر و دهۆك به شێوازێكی دیكه مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ كراوه به به‌راورد له گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی سنووری سلێمانی، ئه‌و جیاوازییه وای كرد كه ناره‌زایی لێبكه‌وێته‌وه و له 24/9/2013 رێنمایی دارایی ژماره (37) ده‌رچوو له وه‌زاره‌تی دارایی به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دهۆك و سلێمانی به (64) مانگی دیكه، ئه‌م رێنماییانه‌ش گه‌یشته فه‌رمانگه‌كان.
هه‌ر له‌و كاته‌وه تا ئێستاش له گه‌ڵ بێت زۆربه‌ی فه‌رمانگه‌كان ئه‌م جیاوازییه‌یان رێكنه‌خستووه و خه‌رجیان نه‌كردووه. باشه كێ به‌رپرسیاره؟؟ به‌م شێوه‌یه وڵات به‌رێوه ده‌چێت؟؟
كێ له بوونی ئه‌م جیاوازییه به‌رپرسیاره پاشان بۆ وه‌ك سلێمانی ئه‌و كات ئه‌م كاره بۆ شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆك ئه‌نجام نه‌درا، دواتر بۆ له رێنماییه‌كانی ژماره (1) ی 9/1/2013 به پچر پچری جیاوازییه‌كه خه‌رج كرا؟
ئێستاش هه‌ندێ له په‌روه‌رده‌كان وه‌ك په‌روه‌رده‌ی ئاكرێ به‌شێكی ئه‌م جیاوازییه‌ی دووه‌می خه‌رج كردووه كه‌چی له په‌روه‌رده‌كانی سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر وه‌ك بڵێی نه بایه‌و نه‌بارانه هه‌ر ده‌ڵێن خه‌ریكن و هیچیش دیار نییه.
ئه‌مه قوتی سه‌ده‌ها هه‌زار مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رانی كوردستانه، كه‌چی كه‌س نییه خه‌مێكی جیدی لێ بخوات. وه‌ك پێشتر ووتویانه (سگی تێر ئاگای له سگی برسی نییه)
با به‌س بێت ئه‌و موراوه‌غه‌و كات به سه‌ر بردنه‌و سڕكردنه‌ی مامۆستایان. جارێ ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یان پێ خه‌رج ناكرێت باسی 200 هه‌زاری ده‌رماڵه‌ی پیشه‌یی ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانه‌وه هه‌وڵی بۆ ده‌درێت. هیچ په‌له‌تان نه‌بێت با ئه‌وه‌ی خزمه‌تی مامۆستایه‌تی 10 ساڵه خانه نشین بێت دوای 30 ساڵی تر. ئه‌وكات ئه‌و ده‌رماڵه‌یه خه‌رج بكه‌ن. له گه‌ڵ رێز‌و خۆشه‌ویستیم بۆ یه‌كه یه‌كه‌ی مامۆستایان كه‌شایانی زۆر له‌وه زیاترن به‌داخه‌وه، ئاوری جیدیان لێ نادرێته‌وه و ده‌تانه‌وێت به‌م شێوه‌یه ره‌وشی په‌روه‌رده باش بكه‌ن. ؟
نووسینی / سوهه‌یل تاهیر عه‌بدولڵا
نووسه‌ر له كوردستان تیڤی
1-12-2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
