ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی...سوهه‌یل تاهیر عه‌بدولڵا
ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێویستی مرۆڤ به پاراستن و سه‌قامگیری ئاسایش یه‌كێكه له مه‌سه‌له هه‌ره گرنگه‌كانی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه، به‌پێچه‌وانه‌وه نه‌بوونی سه‌قامگیری ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێته هۆی نیگه‌رانی و بڵاوبوونه‌وه‌ی ترس و دڵه‌راوكێ له نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا، هه‌روه‌ها نه‌بوونی سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ره‌نجامی خراپیشی لێده‌كه‌وێته‌وه و ده‌بێته هۆی هه‌ره‌سهێنانی كۆمه‌ڵگه.مرۆڤ له نه‌مانی دوو شت له ژیانیدا هه‌ست به ناره‌حه‌تی ده‌كات و هه‌ست به به‌های ئه‌م شتانه ده‌كات یه‌كه‌میان تێكچوونی ته‌ندروستی و دووه‌میشیان نه‌مانی ئاسایش وسه‌قامگیری له وڵات.ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی واته سه‌لامه‌تی تاك و كۆمه‌ڵ له مه‌ترسیه‌كانی ناوه‌خۆ و ده‌ره‌كیدا وه‌ك كوشتن و رفاندن و ده‌ستدرێژی و تێكدان و دزی، هه‌ندێكیش ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی به دابه‌زین و به‌رزبوونه‌وه‌ی تێكڕای تاوانه‌كان ده‌به‌ستنه‌وه، كاتێك تێكڕای تاوان به‌رز بووه‌وه ئه‌وا ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی بوونی نامێنێت به‌پێچه‌وانه‌وه، كاتێك رێژه‌ی تاوان روو له كه‌می بكات ئه‌وا مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی بوونی هه‌یه، كه ئه‌وه‌یش په‌یوه‌سته به توانای دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت و تاكه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه بۆ رێگه گرتن له تاوان و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی و سه‌پاندنی یاسا.چه‌ند كێشه‌و گرفت هه‌ن هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی تاك ده‌كات ئه‌ویش نه‌بوونی سه‌قامگیری دارایی واته ناسه‌قامگیری داهاتی تاكه كه‌س و نه‌بوونی ئاسایشی ته‌ندروستی و نه‌بوونی ئاسایشی رۆشنبیری و نایه‌كسانی له بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری له نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ.لێرده‌دا ئه‌وه‌ی پێویسته ئاماژه‌ی بۆ بده‌ین له هه‌رێمی كوردستان ئازادییه‌كان سنووری به‌زاندووه به‌تایبه‌تی له لایه‌نی كۆمه‌لایه‌تی ئه‌مه‌ش وای لێهاتووه كه ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی بخاته مه‌ترسییه‌وه، بوونی تاوان و دزی و چه‌ندین حاله‌تی لاقه‌كردن و نه‌بوونی هیچ سانسۆرێك له سه‌ر رۆژنامه‌و بڵاوكراوه‌كان له بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تی وروژێنه‌ر و چه‌ندین هۆكاری دیكه وای كردووه كه گه‌نجانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه نه‌توانن خۆیان كۆنترۆڵ بكه‌ن و دواتر دووچاری كاری نابه‌جێ و ئه‌نجامدانی تاوان بن، به‌م شێوه‌یه ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی پشێوی تێده‌كه‌وێت و ده‌ره‌نجامیش كاریگه‌ری خراپی له سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت.بۆیه پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه چاوكراوه‌بن و چیتر رێگه نه‌ده‌ن كه ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌وێته ژێرپرسیاره‌وه.
15-2-2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
