خه‌ڵكی ئێمه تا راده‌یه‌كی زۆر ساده‌و ساكارن، به‌ڵێ تا بڵێی سۆز‌و هه‌سته‌كانیان به شێوازێكه كه كۆنترۆڵییان پێ ناكرێت، واتا كه‌سانی عاتفین. كه‌واته ئه‌وانه‌ی كه به‌سۆزو عاتیفه‌وه بڕیار ده‌ده‌ن كه‌سانێكن (واقیع بین نیین) . كاتێك باس له مێژوو ده‌كه‌ین، به سۆز‌و عاتیفه‌وه سه‌یری رووداوه‌كان ده‌كه‌ین، دان به راستیه‌كانه‌وه نانێێن و بیانووی بۆ ده‌دۆزینه‌وه، له هه‌ر شكست هێنانێك دان به‌وه نانێێن كه ئێمه شكست خواردووین به‌ڵكو به‌رده‌وام خۆمان به راست و دروست و سه‌ركه‌وتوو ده‌زانیین، كه وانییه، بۆیه (واقیع بین نیین) . به‌رنامه‌مان له ژیانیشدا نییه و زۆر خه‌یاڵاوی ده‌ژین، به‌ر له‌وه‌ی ژن بهێنین به سه‌ده‌ها مواێه‌فات له مێشك و دڵ و ده‌رووندا ده‌سورێته‌وه. ده‌بی كه‌سێكی وا بێنم كه درێژییه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده بێت و بڕوانامه‌كه‌ی وا بێت. ژیانمان به‌م شێوه‌یه بێت. كه‌چی كاتێك دێته ناو واقیع هیچیان ده‌رناچێ. كه‌واته (واقیع بین نیین) . كاتێك نووسه‌رێك بابه‌تێك ده‌نوسێت یاخود سه‌ركرده‌یه‌ك وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات، به‌ته‌واوی لێی ورد نابینه‌وه، ته‌نها مجامه‌له ده‌كه‌ین و چه‌پڵه لێده‌ده‌ین، ناشزانیین كه بۆچی چه‌پڵه لێده‌ده‌ین.
شتێكی خراپ نییه كه خاوه‌ن سۆز‌و هه‌ستی جوان بین، به‌ڵام زۆر جار كێشه‌كانی ژیانمان چ سیاسی چ كۆمه‌ڵایه‌تی چ ئابووری هۆكاره‌كه‌ی بۆ سۆز‌و هه‌ست و خۆشه‌ویستی و عاتیفه ده‌گه‌رێته‌وه كه نه‌مانتوانیوه كێشه‌كان وه‌كو خۆی بخوێنیینه‌وه و واقیعبین بین.
له ئه‌نجامی ئه‌م سۆز‌و خۆشه‌ویستییه به هه‌زاره‌ها رۆڵه‌ی ئه‌م وڵاته بوون به قوربانی. كاتێك بازرگانێك ساخته له داوو ده‌رمان و خواردنی ئێكسپایه‌ر ده‌كات بۆ لێی خۆش بین بۆ بڵێن با هه‌ڵێكی تری بدرێتێ به‌ڵكو جارێكی تر وا ناكات. بۆ سزایه‌كی توند نادرێت كه ببێته عیبره‌ت بۆ خه‌ڵكانێكی دیكه كه چاویان له ساخته كردنه؟
پێویسته وه‌كو ده‌رمان مامه‌ڵه له گه‌ڵ سۆز‌و خۆشه‌ویستی و عاتیفه بكه‌ین. ده‌رمان وه‌كو چه‌كی دوو لایه‌نه وایه ئه‌گه‌ر وه‌كو پێویست به‌كاری بێنیین ئه‌وا چاره‌سه‌ره و ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ش به‌كار هات ئه‌وا بكوژه. عاتیفه‌ش به‌م شێوه‌یه كاتێك كۆنترۆڵی نه‌كه‌ین ئه‌وا ژه‌هره و ژیانمان لێ تاڵ ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له سنووری عه‌قل بێت، ئه‌وا باش و سوودبه‌خش ده‌بێت.
25-8-2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
