سوپایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌ژاران جیهانی داپۆشیوه، ئێمه‌ش وه‌ك به‌شێك له‌م جیهانه له وڵاتی پڕ نه‌وت و پڕ سامانی سروشتی ئێمه‌ش به‌شێكیین له‌م سوپایه‌ی هه‌ژاران، رۆژگاریش ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه ناوبانگترین پیشه‌سازی له وڵاتی ئێمه‌دا و لای به‌رپرسان پیشه‌سازی هه‌ژارانه.سه‌رتان نه‌سورمێ ئه‌گه‌ر وه‌ك نمونه بیهێنیینه‌وه كه حكومه‌ت به ملیۆنه‌ها دۆلار ته‌رخان ده‌كات بۆ ره‌وانه كردن و گه‌شتی به‌رپرسان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.ئه‌م بودجه زه‌به‌لاحه ده‌كرێت شارێكی نیشته‌جێبوون بۆ دانیشتوانی گه‌ره‌كێك دروست بكرێت، گه‌نده‌ڵییه‌كانی كارگێڕی و دارایی هاوولاتیانی ئه‌م وڵاته‌ی ئێمه‌ی ناره‌حه‌ت كردووه، گه‌نده‌ڵكاران و به‌شێك له به‌رپرسان بۆ شاردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌كانیان هه‌ندێ جار به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌كه‌ی و سكرتێره‌كان و كه‌سانی ده‌وروبه‌ری خۆی له‌م گه‌شته‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ناونووس ده‌كات.هه‌ندێ جار رێكخراوه‌كان ئه‌وانه‌ی بۆ هه‌ڵسوراندنی چینی هه‌ژاران پێكهێنراون ئه‌وانیش چوونه‌ته رێز ئه‌و ئیفادانه‌ی كه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ره‌وانه ده‌كرێن، گه‌شته‌كانیان بۆ به‌رلین و برۆكسل و لاهای و ستۆكهۆڵم و ئۆسلۆ و پاریس و له‌نده‌ن ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه گوایه پیشانگایه‌كی فۆتۆگرافی له‌م شارانه ده‌كرێنه‌وه یان كۆنگره‌یه‌ك یان كۆنفراسێك ده‌به‌سترێت، ئه‌وانیش به‌شێكی بودجه‌ی وڵات قۆرخ ده‌كه‌ن.هه‌ژارانیش ده‌پرسن ئه‌وانه كێن كه نوێنه‌رایه‌تی ئێمه ده‌كه‌ن؟؟ كه زۆر له‌م گه‌شت و ئیفادانه هیچ مانایه‌كی نییه.هه‌ژاران له نێو وڵاته‌كه‌ی خۆیان به‌ندن، جگه له برسیه‌تی و نه‌داری، كه‌وتونه‌ته ژێر ره‌حم و میزاجی به‌رپرسان و یاری به موقه‌ده‌راتیانه‌وه ده‌كه‌ن.كاتێك هه‌ڵبژاردنه‌كان نزیك ده‌بێته‌وه، ئه‌وه نیوه‌رۆخوان و ئێواره خوان بۆ به‌شێك له هه‌ژاران ته‌رخان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پارته یان ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی كه خۆی كاندید كردووه له هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بێنێته‌وه.
باشه ناكرێت ئه‌م بودجه زه‌به‌لاحه‌ی كه بۆ گه‌شت و ئیفادی ئه‌و و ئه‌م ته‌رخان ده‌كرێت چاره‌سه‌ری چه‌ندین كێشه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی پێبكرێت؟؟
با بپرسین ئیفاد یه‌عنی چی؟؟
ئیفاد واتا ناردنه ده‌ره‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رێك یان كۆمه‌ڵێك له فه‌رمانبه‌ران بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌مه‌به‌ستی مه‌شقكردن و وه‌رگرتنی پسپۆری له بواره‌كانی كه‌تێیدا كاری لێده‌كه‌ن، كه ئه‌مه كارێكی ئاساییه و فه‌رمییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت ئه‌م ئیفادانه بۆته ناردنی كه‌سانێك بۆ گه‌شت و گوزارو حه‌سانه‌وه له سه‌ر بودجه‌ی وڵات.كاتێك له‌و كه‌سه‌ش ئه‌پرسی چیت كرد له‌و ئیفاده ته‌نها بیری شوێنه گه‌شتوگوزارییه‌كان ده‌كات و وێنه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ت نیشان ده‌دات كه شوێنی رابواردن و گه‌شت و گوزاره.
- باشه بۆ هه‌ر ده‌زگایه‌ك یان وه‌زاره‌تێك بنكه‌یه‌كی تایبه‌ت ناكاته‌وه بۆ پێشخستنی تواناكانی فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی؟
- ئایا هیچ پلانێكی ستراتیژی هه‌یه بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران؟
- ئایا ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی كه ده‌نێردرێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی راپۆرتێكی تێروته‌سه‌ل پێشكه‌ش به فه‌رمانگه‌كه‌ی ده‌كات؟؟
به‌دڵنییاییه‌وه وه‌ڵامه‌كه به نه‌خێر وه‌ڵام ده‌درێته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی نه‌بوونی كه‌سانی شاره‌زا و لێهاتوو له وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كان....
2/1/2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
