ئاسایش گرنگیه‌كی گه‌وره‌ی لای هاوولاتی هه‌یه به‌وه‌ی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به ژیانیدا هه‌یه، به‌واتایه‌كی دیكه ئاسایش حاله‌تێكه كه مرۆڤ تێیدا پارێزراو ده‌بێت و دوور ده‌بێت له هه‌ر هه‌ره‌شه‌یه‌ك و مرۆڤ هه‌ست ده‌كات كه دووره له ترس و دڵه‌راوكێ، گرنگی ئاسایش هه‌ر ئه‌وه نییه به‌ڵكو به‌هایه‌كی به‌رزی هه‌یه به‌وه‌ی دڵنه‌وایی ده‌به‌خشێته مرۆڤ له ژیانی رۆژانه‌یدا، هه‌روه‌ها بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی گه‌شه‌پێدانه.
بۆ دابینكردنی ئه‌من و ئاسایشی هه‌ر تاكێك یان كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك یان وڵاتێك یان نه‌ته‌وه‌یه‌ك، پێویستیمان به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌موو تاكێك ده‌بێت بۆ ووشككردن و بنبركردنی سه‌رچاوه‌كانی تیرۆر و راوه‌دوونانیان، هه‌روه‌ها پێویستیمان به دابینكردنی خه‌رجییه‌كی باش ده‌بێت بۆ پێشخستنی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، جگه له مه‌شق پێكردنی هێزه تایبه‌تییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی توانای رووبه‌رووبوونه‌وه‌یان هه‌بێت.
ئاسایش بوارێكی فراوانه هه‌ر له ئاسایشی تاكه‌وه ده‌ست پێده‌كات تا ده‌گاته ئاسایشی نیشتیمانی و هه‌رێمی و نه‌ته‌وه‌یی، بۆیه یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی سه‌ركه‌وتن و زاڵ بوون به سه‌ر تیرۆر و تیرۆریستان و ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌وڵی شێواندنی ئه‌من و ئاسایش ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یه كه پێویسته تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه یه‌كگرتوو بن و هه‌ر تاكێك هه‌ست به ئینتیمای نیشتیمانی بكات و هه‌ست بكات كه نیشتیمان هی ئه‌وه و پێویسته به‌رپرس بێت له پاراستنی.
كه‌واته ئه‌ركی پاراستنی ئاسایش ئه‌ركی هه‌ر تاكێكه و هه‌روه‌ها به‌رپرسیاریه‌تی كۆمه‌ڵگه‌یه به‌تاك و به كۆمه‌ڵ.لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم كه پێویسته ده‌زگاو دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كان زۆر گرنگی به‌م لایه‌نه بده‌ن و ئه‌م هه‌سته لای قوتابیان و مناڵانی كورد دروست بكه‌ن به‌وه‌ی به‌شدار بوون له پاراستنی ئه‌من و ئاسایش ئه‌ركێكی نیشتیمانییه.خێزانیش به‌هه‌مان شێوه كه قوتابخانه‌ی یه‌كه‌مه له‌م بواره‌دا پێویسته رۆڵی هه‌بێت به‌وه‌ی یه‌كه‌م دامه‌زراوه‌یه كه مناڵ له باوه‌ش ده‌گرێت و پێویسته به شێوه‌یه‌كی باش به پلانێكی تۆكمه مناڵه‌كانی په‌روه‌رده بكات و له‌م بواره‌دا ئاراسته‌یان بكات
1-10-2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
