تاریكی و دواكه‌وتنی دوێنێی به‌به‌ها و رووناكی و پێشكه‌وتنی بێ به‌های ئه‌مڕۆ ...سوهه‌یل تاهیر عه‌بدولڵا
دوێنێ بوو كاتێك به‌یانیان له خه‌و هه‌ڵده‌ستاین و دایكمان نانی به‌یانی ئاماده ده‌كرد و جل و به‌رگی ئێمه‌ی ده‌گۆڕی و چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك هاورێ و دراوسێ ده‌بووین تا پێكه‌وه به‌ره‌و قوتابخانه‌كانمان بچین.
باوك و دایكانی ئێمه تا به‌ر ده‌رگا له گه‌ڵمان ده‌هاتن و ئامۆژگاری ئێمه‌یان ده‌كرد كه له رێگادا ئاگاداری خۆمان بین، ناوه ناوه‌ش باوك یان دایك ده‌هاتنه قوتابخانه‌و له سۆراخی ئێمه‌یان ده‌پرسی له سه‌ر هه‌ر كه‌م و كوڕییه‌ك سزایان ده‌داین، به‌راستی له‌و رۆژگارانه‌دا هه‌ر چه‌ند ژیان ساده‌و ساكار بوو دایك و باوكان زۆر به رۆڵه‌كانیان ماندوو بوون.به‌یانیان نه‌ده‌بوو خواردن نه‌خۆین یان جل‌و به‌رگێكی نامۆ له به‌ر بكه‌ین، خۆیان قژه‌كانی ئێمه‌یان شانه ده‌كرد.كاتێك رۆژانه‌یان پێت ده‌دا ده‌یانووت مه‌رج نییه پاره‌كه خه‌رج بكه‌یت، ده‌توانی دواتر بیخه‌یته ناو ده‌خیله‌كه‌ت و كۆی بكه‌یته‌وه تا له ئاینده‌دا سوودی لێوه‌ربگریت.زۆر له نزیكه‌وه ئاگاداری هاتوچۆ و ره‌فتاری منداڵه‌كانیان بوون، خۆشترین رۆژمان ئه‌وه‌بوو كه باوكمان ئێمه‌ی ببردبا بازار و پیاسه‌یه‌كمان كردبا.ئه‌م رۆژانه كه به دواكه‌وتوویی و تاریكی باسی لێوه ده‌كرێت به‌م شێوه‌یه بوو.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش وا له به‌رچاوی هه‌موومانه و زۆربه‌ی دایك و باوكان ده‌یبینن كه به‌یانی منداڵ له خه‌و هه‌ڵده‌ستێت یه‌كه‌م شت دوای ئه‌وه‌ی به‌هه‌وه‌سی خۆی جل و به‌رگی نامۆ له به‌رده‌كات و قژه‌كه‌ی جه‌لی لێده‌دات و پرته‌و بۆڵیه‌تی و نانی به‌یانیان ناخوات و كه‌س بۆی نییه پێی بڵێ برۆ له سه‌ر چاوته.ئینجا داوای پاره‌یه‌كی زۆر ده‌كات و گله‌یی ده‌كات كه مۆبایله‌كه‌ی وه‌حده‌ی تیا نییه و به‌چی له گه‌ڵ هاورێیانی قسه بكات.به‌شێك له باوك و دایكان كاتیان نییه و زۆر سه‌رقاڵن به ئیش و كاره‌كانی خۆیان ئاگاداری ورده‌كاری منداڵه‌كانیان نیین.
له قوتابخانه كاتی خۆی كاتێك ئه‌نجامی ئه‌زموونه‌كانمان وه‌رده‌گرته‌وه، زۆر به وردی دایك و باوكان به‌دواداچوونیان له سه‌ر نمره‌كان ده‌كرد و ئه‌گه‌ر نمره‌كان وه‌ك پێویست نه‌بان ئه‌وا هانیان ده‌دایت كه چاو له كه‌سێكی زیره‌ك بكه‌یت و هه‌وڵه‌كانت چڕ بكه‌یته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو نمره‌ی باشتر به‌ده‌ست بێنیت، ده‌ستخۆشیان له مامۆستایان و كارگێری قوتابخانه ده‌كرد.
به‌ڵام ئێستا به‌شێك له دایك و باوكان كاتێك له قوتابخانه پرسیاریان ئاراسته ده‌كه‌یت نازانن منداڵه‌كانیان له چ پۆلێك و له چ قۆناغێك دان، ئه‌گه‌ر منداڵه‌كانیان نمره‌ی لاواز به‌ده‌ست بێنن ئه‌وا له به‌رده‌م منداڵه‌كانیان قسه به‌و مامۆستایه ده‌ده‌ن و پشتگیری بیانوی منداڵه‌كانیان ده‌كه‌ن به‌وه‌ی مامۆستا غه‌دری له منداڵه‌كه‌یان كردووه.
ئه‌وه‌ی دوێنێ كه به سه‌رده‌می تاریكی و دواكه‌وتن ده‌ناسرا، پڕ بوو له داب و نه‌ریتی پڕ به‌به‌ها و ئه‌مڕۆش به‌ناوی عه‌وله‌مه‌و سه‌رده‌می كۆمپیوته‌ر و پێشكه‌وتن ناوده‌برێت، ئه‌و به‌ها به‌رزه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی تیا نابینرێت، بۆیه له‌خۆوه نه‌گوتراوه ساڵ به‌ساڵ خۆزگه به‌پار.
11/2/2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
