گرنگترین به‌های كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ قسه‌و كرداره‌كانی هاوسه‌نگ بێت، یه‌كێكه له جوانترین سیفه‌ته‌كانی مرۆڤیش ئه‌وه‌یه كه كاتێك قسه‌یه‌ك ده‌كات، پێویسته له كرداره‌كانی ره‌نگ بداته‌وه.
زۆر جار مرۆڤ قسه ده‌كات به‌ڵام ناتوانێت له به‌ر چه‌ند هۆكارێك به كرده‌وه ئه‌نجامی بدات، به‌تایبه‌تی كاتێك هۆكاره‌كان رێگر بن له ئه‌نجامدانی ئه‌و به‌ڵێن و قسانه‌ی كه ده‌یكات، ئه‌وه ناچێته قالبی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كه‌سه قسه‌و كرداری وه‌ك یه‌ك نییه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمه بیوروژێنم، ئه‌وه‌یه كه له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا خه‌ڵكانێكی زۆر په‌یدا بوونه، كه قسه‌و به‌ڵێنه‌كانیان له گه‌لڕَ كرده‌وه‌و كاره‌كانیان نه‌ك ته‌نها هاوسه‌نگ نییه به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌ی یه‌كن.ئه‌مه وا ده‌كات كه كه‌سانی ده‌ووبه‌ری ئه‌م جۆره مرۆڤانه به چاوێكی كه‌م سه‌یرییان ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه خۆیان لێ دووربخه‌نه‌وه.
ئه‌مه‌ش هه‌ر كێشه نییه، ده‌توانی خۆتی لێ بپارێزیت و له‌م جۆره كه‌سانه نزیك نه‌بیته‌وه.به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سانێك هه‌بن كه نه‌توانی خۆتی لێ دوور بخه‌یته‌وه و رۆژانه گوێبیستی قسه‌كانیان بیت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له‌هه‌ندێ كاربه‌ده‌ست و به‌رپرسان گوێبیستی ده‌بیت، به‌تایبه‌تی له میدیاكان كه لێدوانه‌كانیان به پێچه‌وانه‌ی كرده‌وه‌كانیانه.
بۆ نموونه: زۆر جار كاتێك به‌رپرسێك رووبه‌رووی پرسیارێك ده‌بێته‌وه له كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی یان له هه‌ر ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنه‌وه و پرسیاری لێ بكه‌یت و پێی بڵێی كه ئه‌و كێشه‌یه هه‌یه له فه‌رمانگه‌كه‌ت یان كاری تۆیه كه ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌یت.ئه‌وا زۆر به لێهاتوویی و وه‌ڵامت ده‌داته‌وه و پێت ده‌ڵێ: به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین و ده‌ستبه‌جێ چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین، یان چاره‌سه‌ره‌كه ده‌خاته روو.به‌ڵام كاتێك كه له میدیا دوور ده‌كه‌وێته‌وه قسه‌یه‌كی دیكه ده‌كات و خۆی نه له نزیك و نه له دوور به به‌رپرس نازانێت له‌و كێشه‌یه و ده‌ڵێت ئه‌وه كاری من نییه و یان ئه‌و كێشه‌یه به من چاره‌سه‌ر نابێت.ئه‌م جۆره به‌رپرسانه زۆرن له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا كه قسه‌و ره‌فتارو كرداره‌كانیان وه‌ك یه‌ك نییه، ته‌نها لێهاتوون كه چۆن وه‌ڵامی میدیا بده‌نه‌وه و خۆیانی بۆ ئاماده ده‌كه‌ن، كه‌چی هیچیان له هه‌گبه‌دا نییه.
ئه‌وه‌ی كه ئاماژه‌م پێدا، له حاله‌ت ده‌رچووه و بۆته دیارده‌و پێشبینیش ده‌كرێت ببێته كه‌لتوور.
له كۆتاییدا هیوادارم هه‌ر تاكێك به‌دواداچوونی رۆژانه‌ی له سه‌ر قسه‌و كرداره‌كانی خۆی هه‌بێت و ئه‌م هاوسه‌نگییه‌ی كه‌سایه‌تی خۆی بپارێزێت و پێویستیشه حكومه‌ت و لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به جیدی و كرده‌یی هه‌وڵ بده‌ن ئه‌م جۆره كه‌سانه له نێو فه‌رمانگه‌كان به‌تایبه‌تی به‌رپرسانی ئه‌و فه‌رمانگانه ده‌ستنیشان بكه‌ن، با چیتر به‌ڵێن نه‌ده‌ن و دواتر جێبه‌جێی نه‌كه‌ن.
28-1-2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
