درۆكردن لای منداڵ نووسینی - سوهه‌یل تاهیر عه‌بدولڵا
له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته مونا زه‌هران پسپۆری زانستی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ ده‌ڵێت:: پێناسه‌ی درۆكردن لای منداڵ نه‌بوونی توانایه له نێوان جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه راسته یاخود خه‌یاڵه، هه‌رچه‌ند زۆر له منداڵان په‌نا بۆ درۆكردن ده‌به‌ن به‌لام كه‌س و كاری منداڵ وا سه‌یر ده‌كه‌ن كه راستگۆیی سیفه‌تێكه له سیفه‌ته‌كانی كه‌سایه‌تی هه‌ر تاكێك كاتێك درۆش ده‌كرێت له‌لایه‌ن منداڵه‌كانیانه‌وه هه‌ست به بێزاری ده‌كه‌ن و واده‌بینن كه منداڵه‌كانیان درۆزنن.پسپۆری ناوبراو هۆشداری دایه دایكان كه منداڵ له ته‌مه‌نی 3ساڵ تا6ساڵ ناتوانن جیاوازی نێوان راستی و خه‌یاڵ بكه‌ن بۆیه ئاساییه كه دووچاری ئه‌و جۆره كاره ده‌بنه‌وه.به‌ڵام دوای قۆناغی چوونه قوتابخانه تا ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری منداڵ زیاتر ئاره‌زووی درۆكردن ده‌كات ئه‌ویش بۆ خۆدوورخستنه‌وه له سزا یاخود هه‌وڵی وه‌رگرتنی پاداشت ده‌كات له‌لایه‌ن كه‌س و كارییه‌وه
هۆكاره‌كانی گشتی درۆكردن لای مندال َده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ:
1-درۆكردن به‌مه‌به‌ستی خۆ رزگار كردن له قه‌یرانێك یاخود كێشه‌یه‌ك، وه‌زیاتر منداڵ له سه‌ره‌تاكانی ته‌مه‌نیدا تا ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری زیاتر په‌نا بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره هه‌ڵسوكه‌وته ده‌دات.
2- زێده رۆیی: زیاتر منداڵ په‌نا بۆ جۆره درۆكردنێك ده‌بات كه كارێكی گه‌وره‌ی ئه‌نجامداوه بۆ نموونه ئاماژه ده‌دات كه له یارییه‌كی تۆپی پێدا چوار گۆڵی كردووه و یاریزانێكی به‌ناوبانگه له گه‌ڕه‌كه‌ی.
3- تۆمه‌تباركردن زۆر جار منداڵ په‌نا بۆ تۆمه‌تباركردنی هاورێیه‌كی یاخود برایانی ده‌كات كه كارێكی نابه‌جێیان كردووه وه‌ك شكاندنی په‌نجه‌ره‌یه‌ك یان هه‌ر كارێكی نابه‌جێ
4- درۆكردن بێ هۆكار: زۆر جار فێر بووه منداڵ درۆبكات به‌تایبه‌تی كاتێك له دایك و باوكی ده‌بیسێت كه له به‌رده‌م كه‌سانی دیكه درۆ ده‌كه‌ن بۆ راستكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له هه‌ڵوێسته‌كانیان كه ئه‌مه‌ش وا له منداڵ ده‌كات به كارێكی ئاسایی وه‌ریبگریت و وا پێشبینی بكات كه درۆكردن له هه‌ر كێشه‌و گرفتێك رزگاریت ده‌كات.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی درۆكردنی منداڵ پێویسته دایك و باوكان زۆر به هێمنی ئه‌و خاڵانه په‌یڕه‌و بكه‌ن:
1- په‌نابردن بۆ سزا كه بگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه منداڵه ته‌مه‌ن بچووكه‌كه كردوویه‌تی.
2- پێویسته دایكان بتوانن په‌یوه‌ندی منداڵه‌كه‌یان به كه‌سانی ده‌وروبه‌ریان باش هه‌ڵبسه‌نگێنێت
3- پێویسته باوك و دایك منداڵه‌كه‌یان تێبگه‌یه‌نن كه زۆر گرنگی به‌و ده‌ده‌ن و لێیان رازین بۆیه پێویست به‌وه ناكات په‌نا بۆ درۆكردن ببه‌ن.
4- پێویسته دایك و باوك منداڵه‌كانیان هان بده‌ن كه زیاتر گفتوگۆ له سه‌ر بۆچوونه‌كان و مه‌ترسییه‌كانی خۆی بكات كه ئه‌مه زیاتر بۆخۆدوور خستنه‌وه‌ی درۆكردن رێگه خۆش ده‌كات.
5- كاتێك دایك و باوك ته‌ئكید نین كه منداڵه‌كه‌یان درۆیان كردووه پێویست ناكات زیاتر له بابه‌ته‌كه بكۆڵنه‌وه
6- پێویسته باوك و دایك زیاتر گرنگی به‌باسكردنی درۆكردن و دزی و په‌نابردن بۆ فێل كردن به‌شێوه‌یه‌كی ساده دوور له تووڕه‌بوون بده‌ن
7- پێویسته كه‌شێكی سه‌قامگیر له خێزاندا هه‌بێت دوور له ناكۆكییه‌كانی نێوان دایك و باوك
8- پێویسته ره‌وشتی به‌رز و سیفه‌تی جوان و رێك و پێك له‌ناو مێشك و ده‌روونی منداڵان بچه‌سپێنین كه كه‌سایه‌تییه‌كی پێشه‌نگی لێ ده‌ربچێت.
8/5/2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
