چه‌ند ئامۆژگارییه‌ك بۆ دایك و باوكان ... سوهه‌یل تاهیر عه‌بدولڵا
13-5-2013
1- چه‌ند ساتێك له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانت هه‌ر یه‌ك به‌ته‌نها به‌سه‌ر به‌ره، وه‌رزشیان له‌گه‌ڵ بكه یاخود ماوه‌یه‌ك پێكه‌وه بسوڕێنه‌وه، به‌مه‌رجێك منداڵێَك و ئه‌وی دیكه‌یان هه‌ست به‌وه نه‌كه‌ن كه جیاوازی له نێوانیان ده‌كه‌یت
2- له نێو دڵ و ده‌رونیان بڕوا‌و متمانه دروست بكه‌ره‌وه
3-هانیان بده كه هه‌وڵی جیدی بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بێنن و رێزیش له‌و هه‌وڵانه بنێ كه هه‌نگاوی بۆ ده‌هاوێژن
4- ئاهه‌نگ و بۆنه بگێره به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌منداڵه‌كان یادی له‌دایك بونیه‌تی یاخود یه‌كێك له منداڵه‌كان سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا له قوتابخانه خواردنێكی خۆش بۆ نیوه‌ڕۆ ئاماده بكه‌ن
5- وا منداڵه‌كه‌ت فێر بكه كه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی بیر بكاته‌وه بۆ نمونه له جیاتی ئه‌وه‌ی گله‌یی لێبكه‌یت كه ده‌ست و چاوی پیسن كاتێك له قوتابخانه ده‌گه‌رێته‌وه و یه‌كسه‌ر بۆ سه‌ر سفره‌ی نان خواردن دێت و داده‌نیشێت، پێی بلێ وا دیاره ئه‌مڕۆ كاتێكی خۆشت له قوتابخانه به‌سه‌ر بردووه
6- هه‌ندێك جار وێنه‌و یادگارییه‌كانت له‌گه‌ڵ منداڵان له وێنه‌كانتان دیارن بیهێنه به‌رده‌ست و باسی ئه‌و كاتانه‌یان بۆ بكه بۆ ئه‌وه‌ی بیر بكه‌نه‌وه له رابردوو
7- ئه‌و نموونانه‌یان بۆ بهێنه‌وه كه تۆ شتی لێ فێر بوویت.
8- پێیان بلێ كه‌وا هه‌ست به‌خۆشی ده‌كه‌م كه باوكی ئه‌و مندالانه‌م.
9- رێگه به‌منداڵه‌كانت بده خۆیان جل و به‌رگی خۆیان هه‌لبژێرن تا بوانن كه تۆ رێز له بڕیاری ئه‌وان ده‌گریت.
10- له‌گه‌ل منداڵه‌كانت یاری بكه و تۆش وه‌ك ئه‌وان ده‌ستی خۆت به قه‌ڵه‌می ره‌نگاو ره‌نگ پیس بكه
11- پێویسته خشته‌و كاره‌كانی منداڵه‌كانت بزانیت هه‌روه‌ها براده‌رو ده‌ورو به‌ریان بناسیت بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك له قوتابخانه دێنه‌وه لێیان نه‌پرسی كه چیتان كرد ئه‌مرۆ؟ به‌ڵكو ورده‌كارییه‌كانی لێ بپرسی و پێی بلێی كه ئه‌و براده‌ره‌ت ناوی فلانه چی كرد مامۆستا فلان چی گوت؟ به‌م شێوه‌یه ده‌زانێت كه تۆ به‌جیدی له‌كاروباره‌كانی ده‌كۆڵیته‌وه و گرنگی پێ ده‌ده‌یت
12- كاتێك منداڵ داوای قسه كردن ده‌كات و تۆش كارت هه‌یه پێویسته كاره‌كه‌ت جێبهێلیت و به‌ته‌واوی گوێی لێبگریت.
13- پێویسته ئه‌گه‌ر هه‌فته‌ی یه‌ك جاریش بیت له‌گه‌ڵیان دابنیشیت و خواردنی نیوه‌رۆ یان ئێواره یان به‌یانیان له‌گه‌ڵ بخوێیت.
14- پێویسته جار به‌جار نوكته‌یه‌ك یان قسه‌یه‌كی خۆشیان له‌گه‌ڵ بكه‌یت یاخود كاتێك ده‌خه‌ون شتێك له ژێر سه‌رینه‌كه‌یان دابنێیت تاكو كاتێك هه‌ڵده‌ستن بیبینن تاكو بزانن كه تۆی باوك یان دایك بیرت لای ئه‌وانه‌و گرنگیان پێده‌ده‌یت
15- پێویسته منداڵه‌كه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ببیستێت كاتێك له ژووری خۆی ده‌بێت تۆ خۆشه‌ویستی و رازی بوونی خۆت به‌و رابگه‌یه‌نیت و باس له باشی كه‌سایه‌تی ئه‌و بكه‌یت
16- كاتێك منداڵ وێنه‌یه‌ك ده‌كێشێت له شوێنێكی به‌رز یان تایبه‌ت دایبنێ تاكو بزانێت كه تۆ هه‌ست به جوانی ده‌ستنه‌خشی ئه‌و ده‌كه‌یت و شانازی پێوه ده‌كه‌یت
17- وا هه‌ڵسوكه‌وت مه‌كه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت وه‌ك چۆن دایك و باوكی تۆ هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ كردووی چونكه منداڵه‌كه‌ت تووشی هه‌ڵه‌ی ده‌روونی گه‌وره ده‌بێته‌وه.
18- ووشه‌یه‌كی نهێنی له نێوان خۆت و منداڵه‌كه‌ت دروست بكه كه مانای خۆشه‌ویستی تۆ و ئه‌و بدات كه‌س دیكه پێی نه‌زانێت.
به‌خێوكه‌ری منداڵ نموونه‌یه‌كی به‌رزه لای منداڵ بۆیه پێویسته ئه‌و كه‌سه پێشه‌نگ بێت، بۆیه ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌ركی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵی له ئه‌ستۆدایه ئاسان نییه منداڵه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی راست و دروست په‌روه‌رده بكات ئه‌گه‌ر خۆی به‌م شێوازه په‌روه‌رده نه‌كرا بێت.باوك و دایك و مامۆستای قوتابخانه‌و كه‌س و كاری منداڵ پێویسته منداڵ له سه‌ر خۆشه‌ویستی را بهێنن پێدانی خۆشه‌ویستی به‌منداڵ ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه مندال َمێشك و ته‌واوی گوێی خۆی بدات به‌و كه‌سه‌ی كه په‌روه‌رده‌ی ده‌كات.ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت له سه‌ر راستگۆیی به‌خێو كرد و له‌سه‌ر رێگه‌یه‌كی راست و دروست په‌روه‌رده‌ت كرد ئه‌وا رێره‌وی تۆ ده‌گرێت له‌تۆ كاروباری رۆژانه‌و رێنماییه‌كانت به‌ته‌واوی له‌گوێ ده‌گرێت و و ده‌بێته نه‌ریتێكی ته‌واوی منداڵه‌كه‌ت.پێویسته هه‌روه‌ها منداڵه‌كه‌ت كاتێك دووچاری هه‌ڵه‌یه‌كی بچووك ده‌بێته‌وه تێبینی خۆتی پێ رابگه‌یه‌نیت ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌كه‌ی له قسه‌كردندا بێت یاخود له كرده‌وه‌ی یان بۆچونی چونكه ئه‌مه هانی ده‌دات كه هه‌ر له منداڵیه‌وه رێچكه‌یه‌كی باش بگرێت.ده‌توانین له رێگه‌ی چیرۆكه‌وه‌ش منداڵ په‌روه‌رده‌و ئاڕاسته بكه‌ین كه خزمه‌ت به‌لایه‌نی جه‌سته‌یی و ده‌روونی و ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی بدات و ئاڕاسته‌ی كرده‌وه‌ی باش بگرێت وه‌ك راستگۆیی و دڵسۆزی و خۆ دوور خستنه‌وه له درۆ و دزی خیانه‌ت كردن.زۆر جاریش منداڵ به وزه سه‌رفكردنه‌وه په‌روه‌رده ده‌كرێت و ئاراسته ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی كات به‌فیرۆ نه‌دات و بیر له شتی خراپ بكاته‌وه وزه‌ی پێ سه‌رفبكرێت وه‌ك مه‌له كردن یان هه‌ر یارییه‌كی وه‌رزشی یان كارباری ناو ماڵ بۆ ئه‌وه‌ی كاری دزێو ئه‌نجام نه‌دات.په‌روه‌رده كردن به شێوازێك كه منداڵ بۆشاییه‌كانی پر بكاته‌وه له رێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی رۆژانه‌ی چڕه‌وه، كاتێك له خه‌و هه‌ڵده‌ستێت به‌كاری رێك و پێك و گونجاو خه‌ریكی بكه بۆ ئه‌وه‌ی چێژ له‌و كاتانه‌ی بۆت داناوه ببینێت.
په‌روه‌رده كردن به به‌شداریكردن له‌و چالاكیانه‌ی هه‌تا وه‌كو ئاسانیش بێت بڕوا‌و متمانه‌ی پێ بده یان له‌ماڵه‌وه با به‌شداری رێكخستنی جل و به‌رگ بێت یان رازاندنه‌وه‌ی مێزی خواردن و پاككردنه‌وه‌ی.په‌روه‌رده كردن به‌و روداوانه‌ی كه روو ده‌ده‌ن یان هه‌ڵوێستێك كه دروست ده‌بێت، واز مه‌هێنه ئه‌و رووداوانه هه‌روا به هه‌ده‌ر بڕوات و سوودی لێ نه‌بینیت و كاریگه‌ری به‌سه‌ر منداڵه‌كه‌ته‌وه نه‌بێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
