ئێمه ساویلكه‌ین...سوهه‌یل تاهیر عه‌بدولڵا
كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه، تا رووخانی رژێمی به‌عس به‌هۆی سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی ئه‌م رژێمه دیكتاتۆرییه، به‌رده‌وام له نه‌هامه‌تی دابووین، دوای رووخانی ئه‌م رژێمه‌ش تا ئه‌گاته ئه‌مڕۆ ده‌رگامان له هه‌موو لایه‌ك له سه‌ر پشته بۆ وه‌رگرتنی جۆره‌ها جۆری ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م و رۆشنبیری و شارستانیه‌ته‌كانی سه‌رتاسه‌ری جیهان، كه ئه‌مه‌ش گرفتێكه چونكه ئه‌سته‌مه بتوانیت سوود له هه‌موو لایه‌نه باشه‌كانی ئه‌م پێشكه‌وتنه وه‌ربگریت و خراپه‌كانی به‌لاوه بنێیت.جگه له‌مه كه‌سایه‌تی ئێمه وای لێهاتووه كه زۆر باوه‌ڕ و متمانه‌مان به‌خۆ بێت، له‌وه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین و ده‌ری ده‌بڕین، خۆمان له هه‌موو خه‌ڵكێك به توانا‌و به لێهاتووتر ده‌بینیین.پرسیار ئه‌وه‌یه كه یه‌خه‌ی هه‌ر تاكێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ده‌گریت باس له كه‌م و كوڕییه‌كان ده‌كات كه تووشی كۆمه‌ڵگاو دامه‌زراوه‌كانی بوونه، باشه كێن ئه‌وانه‌ی كه‌م و كوڕییان هه‌یه ئه‌گه‌ر من نه‌بم و تۆ نه‌بی و ئه‌و نه‌بی، هه‌موومان راست بیین، ئه‌ی كێ هه‌ڵه‌یه؟؟ كێ كه‌مته‌رخه‌مه؟؟ كێ به‌رپرساره؟؟
من ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی خۆم و هه‌موو تاكێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه به هه‌ڵه ده‌بینم و یان ئه‌وه‌ته نه‌خۆشین یان جۆرێك له ساویلكه‌ییمان تیایه كه راست و دروست و هه‌ڵه و كاری نه‌شیاو وه‌كو پێویست لێك جیاناكه‌ینه‌وه.ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیش بین ئاساییه، چونكه ئه‌م كۆمه‌ڵگایه هیچ كاتێك وه‌كو پێویست حه‌وانه‌وه‌ی به‌خۆوه نه‌بینیوه، تا به شێوه‌یه‌كی دروست بیر بكاته‌وه.
به به‌ژن و باڵای تاكێك هه‌ڵده‌ده‌ین، كه تا دوێنێ كه‌سێكی ساده‌و ساكار بووه‌و و به شه‌وو رۆژێك بووه‌ته خاوه‌ن ته‌لارو قه‌سرو ئۆتۆمبێل، به كه‌سێكی ئازا و شاره‌زا ناوی ده‌به‌ین و ده‌ڵێن، بۆخۆی توانی هه‌ڵ بقۆزێته‌وه‌و خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند بكات یاخوا عافیه‌تی بێت، رێزیشی لێده‌گرین.پرسیار ناكه‌ین كه به‌چی به‌م حاڵه گه‌یشت؟ خۆمان شه‌رعیه‌ت ده‌ده‌ینه ئه‌م كارانه‌ی كه به‌ناشه‌رعی و به‌نایاسایی ئه‌نجام دراون.نموونه‌یه‌كی تر، كاتێك ئه‌ندازیارێك له‌ماوه‌ی ته‌نها یه‌ك ساڵی دامه‌زراندنیدا ده‌بێته خاوه‌ن سامان و مولكێكی زۆر به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و گه‌نده‌ڵی.رێزی لێده‌گرین و ده‌ڵێین به‌سه‌رپه‌رشتی كردنی یه‌ك پرۆژه خۆی پێگه‌یاند و ئافه‌رین و ده‌ستخۆشی لێده‌كه‌ین.ئینجا ستایشی رۆڵی ده‌كه‌ین، كه‌چی ئه‌م كه‌سه به سه‌دان فرۆفێڵی له كاره‌كانی كردووه و ئینجا به‌م حاڵه گه‌یشتووه.بۆ ده‌بێت به شان و باڵی هه‌ڵبده‌ین له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ریسوای بكه‌ین و نه‌هێڵین گه‌نده‌ڵی ئه‌نجام بدات.له كۆتاییدا پێویسته ئاماژه بده‌م به‌وه‌ی كه پێویسته هه‌ر تاكێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه یه‌كه‌م جار چاودێربێت له سه‌ر خۆی و دواتر چاودێری هه‌ر كه‌م و كوڕییه‌ك بكات و زۆر زانستیانه‌و شه‌فافانه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌كان مامه‌ڵه بكات، نه وا بێت به‌رد به تاریكییه‌وه بنێت نه ستایشی كه‌سانێك بكات كه شایه‌نی ئه‌م ستایش كردنه نیین.
23-3-2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
