ئه‌مرۆ ئه‌گه‌ر سه‌یری كۆمه‌ڵگاكان به گشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی كورد به‌تایبه‌تی بكه‌ین، هیچ كه‌م و كوڕییه‌ك به‌دی ناكه‌ین له زانینی زانست و زانیاری چونكه سه‌رچاوه‌ی زانست و زانیاری به‌ربڵاون، هه‌ر تاكێك هه‌وڵی بۆ بدات ده‌توانێت به‌ده‌ستی بێنێت.به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه كه‌موكوڕییه له نێو كۆمه‌ڵگادا، نه‌بوونی ئادابی مامه‌ڵه‌كردن و ره‌وشت و ئالۆزی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و هه‌ست نه‌كردنه به به‌رپرسیارییه‌تیی و رێز نه‌گرتنه له گه‌وره‌و بچووك و خراپی مامه‌ڵه‌كردنی بازرگانه‌كان و ناعه‌داله‌تی ده‌سه‌ڵاتداران و دزینی مافی خاوه‌ن كاره له‌لایه‌ن كرێكار‌و، رێزنه‌گرتنی نه‌ته‌وه‌و نیشتیمانه.
ئه‌مانه نموونه‌ی وا نیین و بیردۆز نیین كه نه‌توانرێ جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵكو حه‌قیقه‌تێكی نادیاره كه ده‌كرێت دیار بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر تاكێكی كۆمه‌ڵگه ئیراده‌ی هه‌بێت و هه‌وڵی بۆ بدات.
به‌چی هه‌وڵ ده‌درێت؟؟
به‌ڵێ به په‌روه‌رده، په‌روه‌رده‌یه‌كی راست و دروست.ئایا ئه‌وه راسته كه ته‌نها له‌به‌ر زیره‌كی له قوتابخانه و له‌خوێندن قوتابیانمان خۆش بوێت بێ ئه‌وه‌ی سه‌یری ره‌وشت و جوڵانه‌وه‌ی بكه‌ین؟
گه‌ر ئه‌م پرسیاره له من بكه‌یت ده‌لێم قوتابی به‌بێ بوونی ره‌وشتێكی به‌رز هیچ ناهێنێت و سوودی نییه، چونكه كاتێك ئه‌م قوتابییه گه‌وره ده‌بێت له‌وانه ببێته دكتۆرێك كه هۆكار بێت له كوشتنی كه‌سانی دیكه، بۆیه سه‌ركه‌وتنی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك پێویسته له په‌روه‌رده‌وه ده‌ستپێبكات به‌ر له‌وه‌ی جه‌خت له فێركردن بكاته‌وه، پێویسته قوتابیان فێری ئه‌ده‌ب و ره‌وشت به‌رزی بكرێن، به‌ر له فێركردنی یاساكانی بیركاری و فیزیا و كیمیا‌و زانسته‌كانی دیكه.
20-10-2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
